ئهو پیاوهی کە تەمەنی لە ڕێبازی پڕلە شانازی وەرزشدا تەرخان کردووە
مامۆستا تاهێری فەرۆخ نژاد لە ساڵی 1398دەبێتە مۆدەڕسی کۆمیسیوونی نێونەتەویی والیباڵی وڵاتی کۆماری ئیسڵامی ئیران وتابە ئەمڕۆ توانیویە منداڵان ومێرمنداڵان و لاوانێکی زۆری ناوچەکە بەرەو گۆڕەپانی وەرزش هان بدات و لەم بۆارەوە شاگردەکانی خاوەن مەقامگەلێکی جۆراوجۆرن.

یەکێ لەو کەڵە پیاوانەی نیشتمان کە تەمەنی لە ڕێبازی پڕلە شانازی وەرزشدا تەرخان کردووە بەڕێز سەیید مۆحەممەد تاهێری فەرۆخ نژادە.
بەڕێز سەیید مۆحەممەدتاهێری فەرۆخ نژاد کوڕی سەیید عەتا لە نەورۆزی ساڵی 1353لە شاری سەوڵاوا[سەوڵاوای بان]چاوی بە ژیان هەڵێناوە و پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندی هەر لەوشارەدا تێپەڕکردووە وپاشان بۆ پۆلەکانی دوواناوەندی ڕووی کردووەتە شاری سنە و دوواتریش لە «تەربیەت مۆعەلێم»ی هەرئەوشارەدا فەوق دیپلۆم وەردەگرێت و پاشان لە زانکۆی کوردستاندا کارناسی»تەربیەتی بدەنی»وەردەگرێت و دوواتر لە زانکۆی ڕازی شاری کرمانشاندا لە ساڵی 1381ی کۆچی هەتاوی دەبێتە کارناسی باڵای بۆاری تەربیەت بەدەنی.
کاک تاهێری فەرۆخ نژاد لە ساڵەکانی 1373ی کۆچی هەتاوی ئەزموونی ڕاهێنانەورزشیەکانی دەسپێکردووە و لە ساڵی 1376وەک ڕاهێنەری دەرەجە 2 و لە ساڵی 1391 ڕاهێنەری دەرجە1ی لە بۆاری وەرزشی والیباڵدا وەردەگرێت و لە ساڵی 1394ڕاهێنەری دەرجەیەکی نیونەتەوەیی وەردەگرێت و لە ساڵی 1396 دەبێتە خاوەنی ڕاهێنەری دەرجە یەکی سەتح 2.

کاک تاهێری فەرۆخ نژاد دوساڵ وەک ئەندامی «کومیتەی فەننی ئێستعدادهای بەرتەری کیشور» و چوار ساڵیش وەک یاریدەری ڕاهێنەری تیمی «راهیابی ملەلی مەریوان» هەڵدەبژێردرێ و پەنج ساڵ بەرپرسی کومیتەی ئێستعدادیابی والیباڵی پارێزگا بووە و لە بۆاری وەرزشەکانی تریش وەکوو «پینگ پنگ»خاوەنی بەڵگەنامەی ڕاهێنەری دەرجە 3یە.

کاک تاهێری فەرۆخنژاد ئێخلاق و ڕەوشتی بەرزی وەرزشی وەک بنەمایەک بۆ وەرزش و شاگردانی وەرزشکاری داناوە و ڕەوشت بەرزی و هزر پاکی و ئینسانیەت و خۆویستن وگەلدۆستی بە جوانترین وانەکان دادەنێ.
سەرچاوەکان: لێدوان ووتووێژێ لەگەڵ کاک تاهێری فەرۆخ نژاد له شاری سەوڵاوا
نووسین وکۆکردنەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
بازنشر با ذکر منبع بلامانع است
آدرس کوتاه خبر: