جمعه، 10 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » تابلۆیەکی ڕەنگامە لە هونەری ئیسلامی

ئه‌و هونەرمەندی که تابەئەمڕۆ 5 کەڕەت قورئانی پیرۆزی بە دەستخەتی خۆی نووسیووە

تابلۆیەکی ڕەنگامە لە هونەری ئیسلامی

1
کد خبر: 1939

تابلۆیەکی ڕەنگامە لە هونەری ئیسلامی

خاوەنی زیاتر لە 1200تابلۆی خۆشنوویسیە بە خەتگەلێکی جیاوازەوە وهەروەها تابەئەمڕۆ 15 پیشانگەی لە نێوخۆی وڵات و 8 پیشانگەی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە و ئەمڕۆکە نیشتەجێی شاری مەریوانە و لە قوتابخانەکانی دواناوەندی ئەو شارە لە بەرگی مامۆستایدا جێ خۆی کردووەتەوە ودەبیری هونەری قوتابخانەیە.
ژیان بێ هونەر و کۆمەڵگای بێ هونەرمەند وەک باخێکی بێبەر وبێ سێبەر وایه بەڵام بەخۆشحاڵیەوە ئەم مەڵبەندە لە مێژەوه تا بە ئەمڕۆ لە بۆارە جیاوازە هونەریەکانەوە خاوەنی پەنجەزێڕینگەلێکە کە مێژوو بۆ هەتایە ناویان لە لاپەڕەی سینگی خۆیدا تۆمار ئەکا هەر بۆیه لەزەنجیرە ناساندنەکانی کەسایەتیە خۆشناوەکانی داوێنی کۆساڵان ئەمجارەش ڕوومان کردووەتەوە ئامێزی میامەران و باقەیەکی سۆسەن لە ژێر تاقڵەیەک پێشکەش بە خوێنەرانی زێدەئازیز ئەکەین.
هونەرمەند حاجی لوقمانی ئەحمەدی کوڕی مۆحەممەد ڕەحیم لە ڕۆژی 20ی خەرمانانی 1349ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی هونەرپەروەر و نیشتماندۆستی نسڵ چاوی بە ژیان هەڵێناوە و خوێندنەکانی سەرەتایی هەر لە زێدەکەی خۆیدا تێپەڕ کردووە و یەکەم جار لە ساڵی 1364ی کۆچی هەتاوی پێ ناوەتە گۆڕەپانی هونەر و پۆلی یەکەمی ناوەندی دەبێ کە بەخۆشنوویسیەوە ئەزموونی هونەری خۆی دەسپێدەکا و لە ساڵی 1370ی کۆچی هەتاوی بە شێوەی فەرمی فێری خەتاتی دەبێت وله ساڵی 1373 وەک ئەندامێک لە کۆمەڵی خۆشنوویسانی تاران دەست بەچالاکی دەکات و لە ساڵی 1375 لەخزمەت ئۆستادسەعیدی قادری خەتی نەستەعەلیق فێردەبێت وپاشان لە ساڵی 1376 بەدنیای خەتی عەرەبی ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی عێراق ئاریکاریەکی بەرچاوی دەبێ و وەک ئەندامێکی ئەو ئەنجۆمەنە چالاکیەهونەریەکانی خۆی درێژە پێئەدا و پاشان لە ساڵی 1382ی کۆچی هەتاوی بۆ یەکەم جار بەدەستخەتی خۆیان کتێبی پیرۆزی قورئان دەنووسێتەوە[2ساڵ هەوڵی بۆداوە] وقورئانەکە لە شاری مەریوانە، کتابەتی دووهەمی لە ساڵی 1388 تا 1389 بەڕێوە بردوە و بەرهەمەکەی لە مزگەوتی قەبای بەهارانی سنەی ڕازاندوەتەوە و کتابەتی سێهەمی لە ساڵی 1392 دەسپێدەکا و لەساڵی 1394تەواوی دەکا ولە مۆزەخانەی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە و پاشان کتابەتی چووارەمی لە ساڵی 1399دەسپێدەکا تا ساڵی 1400و بەرهەمەکەی لە شارجەی وڵاتی ئەماراتە،  هەروەها پێنجمین کتابەتی لە ڕەمەزانی 1401 تاڕەمەزانی 1403درێژەی پێداوە و لەماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی قورئانی دابین کردووەکە گەنجینەیەکی مێژوویی دێتە ئەژمار وزیاتر له 700تابلۆی کەم وێنە و گرانبایی لێیە.
حاج لوقمان سفر تا سەدی کارەهونەریەکانی خۆی بەڕێویەوە بردووە[قاقەز، ڕەنگ کردن،قەتاعی، پاسپارتو، سەحافی و...]و کاری مەرەممەت و چاک کردنەوە دەسنووسە کۆنەکان وقۆرئانە مێژووییەکانی کردووە.
حاجی لوقمانی ئەحمەدی بەزووترین کات وەک خەتات وخۆشنوویسێک ناوبانگ دەردەکا و کارناسی هونەر و کارناسی نۆسخە خەتیەکانەو بەڵگەی هەڤیازی و فەوقەقوتحەی[فوق ممتاز] لە ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی ئێران و بەڵگەی مامۆستایی لە ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی عێراق هەیە و ئەندامی کۆمەڵەی خۆشنوویسانی وڵاتەکانی عێراق، تورکیە و ئەمارەتە و هەروەها که ئاماژەی پێکرا تابەئەمڕۆ 5 کەڕەت قورئانی پیرۆزی بە دەستخەتی خۆی نووسیووە و خاوەنی زیاتر لە 1200تابلۆی خۆشنوویسیە بە خەتگەلێکی جیاوازەوە وهەروەها تابەئەمڕۆ 15 پیشانگەی لە نێوخۆی وڵات و 8 پیشانگەی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە و ئەمڕۆکە نیشتەجێی شاری مەریوانە ولە قوتابخانەکانی دواناوەندی ئەو شارە لە بەرگی مامۆستایدا جێ خۆی کردووەتەوە ودەبیری هونەری قوتابخانەیەو خەریکی گەڵاڵەکردنی گەورەترین نۆسخەی خەتتی قورئانی پیرۆزە لە جیهاندا
کەسەیری وێنەی نموونە بەرهەمەکانی بۆمان  ئەدوێ.
سەرچاوەکان: وتووێژێک لەگەڵ حاجی لوقمانی نسڵی
نووسین و لێکۆڵینەوە:
ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]



نظرات

  1. User Avatar
    • Bawkesarok
    • در تاریخ : 15 تیر 1403 09:07
    سلاوو ریز جیگای شانازیه وا بایه خ به کلتورو به شه ئایینیه کان دادریت به موانی سپاس بو هه ول و ماندو بونتان بژین. به لام به رای من هه مو شتیک له کومه لگای ههر شوینیک به سلامه تی خاکیکه وا ابیت ببیت دوای ئه وه یش ئه و گه له به کلتورو داب ونه ریتی خویو زوور گرنگه اگه ر ئه مانه نه بیت ویرانیه ویرانی بویه ابیت کار له سه ر کلتورو و میژوو داب ونه ریته کان بکریت بو زیندو بونه وه ی ئه و کومه لگاییه به سپاسی دوباره 
    • 1

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید