شنبه، 8 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » ام الفساد

بو ساڵوەگەری کیمیابارانی هەڵەبجه

ام الفساد

0
کد خبر: 1721

ام الفساد

بە تۆپ و تانک و تەیارە
بە دووکەڵی ژەهر ئاوی
بە لەشکەری
جەیش و جۆندی
هەر بە تاوانی کورد بوون
لە مناڵی بەر مەمکە
خوەت کەی بە شێر
لە ناو کایەی
هەلووکان و هەڵماتان و
فووتباڵا...
"ام الفساد" پارچەشێعرێکی نووسەر و لێکۆلەری شاریی سنە محەممەد تالب حەیدەریه که پێشکەشی خوێنەرانیی ڕۆژانی کردووه.

ام‌الفساد
میژوو نووسی کۆرەی زەوی
پێنج میلیاردێ تەمەنی بوو
سەر سپی و بە ساڵاچوو
لە خوای وشەو ڕستەو کەلام
تکای کرد و پاڕایەوە
بەشکەم خوایا
کەلیمەیکم
پێ بێژی
بێتە دەفری
کە بیدیرێ
چونایەتی
کردەو کاری
سەدام حوسەینی ئەفلەقی
بۆ هەر وشەیک کە پەنام برد
لێم تووڕە بوو
لێم بوو بە زد
خواوەنی وشەو کەلام
بە ژیرانە هاتە وڵام
لە دیرۆکی کەلام ئاگام
بۆ هەر کارو کردەوەیک
خاس یا خراو
واچ و وشەیک
پەیا ئەبێ لە ئاخەفتن
کەلیمەیک دێتە ساز بوون
وەک پۆشەنێ
دێتە دووران
کە لایەقی ئەو کارە بێ
ئاکارێ وەک
کارەساتی
ئەنفالی کۆرد
کیمیا بارانی
هەڵەبجە
هەتا ئێستا
لە تارێخا
نەبینراوە
نەم توانیوە
باڵا پۆشێ
لە واچ و دەنگ
وەها ساز کەم
گۆشەیک لە
مەینەتی ئەو
کارەساتە
بکاتە دەنگ
بیخاتە ڕوو
لە خەزانەی
جەهەنەمی
وشەکانم
گەلێ وشەم من داسپارد
کە هەڵگری ئەو
بارە بن
لە قاتڵ و جنایەتکار
لە بێ ویژدان لە نائینسان
وتیان ئێمە
هەرچی کە هەین
قەد ناتوانین
بەیانی کەین
چەی پێ بێژین
ناو چەی لێ بنین
بە تۆپ و تانک و تەیارە
بە دووکەڵی ژەهر ئاوی
بە لەشکەری
جەیش و جۆندی
هەر بە تاوانی کورد بوون
لە مناڵی بەر مەمکە
خوەت کەی بە شێر
لە ناو کایەی
هەلووکان و هەڵماتان و
فووتباڵا
تفڵی مەعسووم
هەڵپڕووسقنی و
لە گٶڕستانی نا مەعلووم
بیبەی بەرەو
زیندە چاڵ بوون
پێنج هەزار کەس
پەنا بەری بێ تاوانی
هەڵکڕووماو
لە ژێر ن هۆم
بە دووکەڵی
بۆمب شیمیایی
سڕ و قڕ کەی
بە بێ شەرمی
گڤیچ کەی کە
قارەمانی سەرکەوتن و
صانع النصر
لەو کردەوە چۆن بکەین باس
ناو چەی لێ بنین
بە ناو ئەنفال
بە نامەردی و زەعیف‌کۆژی
بە هەزاران
ماڵە کۆردی
شوان و جووتیار
بە نیوە شەو
بە ناخڵاف
لە ناو ماڵ و کەپر و کۆخی هەزار ساڵەی
بە تۆپ و تانک و تۆقاندن
خانەبگیر و دەس بە سەر کەی
لوری لوری
بیانبەی بۆ زیندەچاڵ بوون
بە چە دەنگێ
بە کام واچ و وشە و کەلام
لێی بکەین یاد
فەرماندەری کارەساتی وەها ئەشێ
هەر پێی بێژی
ام الفساد

محه‌مه‌دتالب حه‌یده‌ری
31 گۆڵان ١٤٠٠

تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید