شنبه، 8 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە

ئەفسانەناسێکی کورد:

خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە

0
کد خبر: 1637

خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە

نەورۆز، عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
 پ. د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد گوتی، "نەورۆز کۆنترە لە ڤالانتاین؛ خۆشەویستی کوردیش عەشقێکە بە نموونە دەهێندرێتەوە، لەوانە لە داستانەکانی مەم و زین و مەمی ئالان".
ئەو ئەفسانەناسە لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد دەڵێت، "لە کوردەواریدا دەستوورێک هەبووە لە رۆژی جەژندا. لەو رۆژەدا هەموو خەڵک چوونەتە دەرەوە، کچ و کوڕ ئازاد بوون لەوەی کەسێک هەڵبژێرن. کوڕان و کچان لەو رۆژەدا یەکیان ناسیوە و توانیویانە ژیانی هاوبەش پێکەوە بنێن".
دەشڵێت، "ئەحمەدی خانی لە داستانی مەم و زیندا باسی کردووە کە مەم و زین لەو رۆژەدا خۆیان دەگۆڕن. مەم و هاوڕێکەی جلی کچان و زین و دەستەخوشکەکەی جلی کوڕان دەپۆشن. ئیدی لەو رۆژەوە خۆشەویستی دەستپێدەکات. ئەمە دەستوورێک بووە ساڵانە لە نێو کورددا بەردەوام بووە. کاتێك نەورۆز هاتووە، ئەو دەستوورە لایان پیرۆز بووە".
 پ. د. مەولوود ئیبراهیم کە خۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، "نەورۆز بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. هەموو مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی نەورۆز لە داستانی تەممووز و عەشتاری سۆمەرییەوە هاتووە. سۆمەرییەکانیش باپیرانی کوردن. ئەو رۆژەی تەممووز لە جیهانی ژێرەوە دێتە دەرەوە، سۆمەرییەکان کردوویانەتە جەژن. ئەو جەژنە ناوی زەگمەگ بووە. زەگمەگ واتا سەری ساڵ، هەمان نەورۆزی ئێمەیە".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: "لە بەر ئەوەی بۆنەکە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی".
بە گوتەی ئەفسانەناسەکە، "ئەحمەدی خانی مێژوو، کولتوور، جوغرافیا، نەریت و خۆشەویستی هەموو تێکەڵ کردووە، داستانێکی وەکو مەم و زینی نووسیوە؛ لە پێناو فەلسەفەیەک کە فەلسەفەیەکی نەتەوەییە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی. ئەحمەدی خانیش هاتووە ئەو فەلسەفەی لە ڕۆژی نەورۆزدا داڕشتووە، چونکە نەورۆز سەرەتای ساڵ و رۆژێکی نوێی ساڵی کوردییە". ڕووداو
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید