ڕۆژی منداڵان ئەو ڕۆژەیە کە لە سەرتاسەری جیهان بۆ منداڵان رێک دەخرێت که دەکاتە بەراواری 1/6ی هەموو ساڵێک.
منداڵان لە هەرکوێی دونیا بن، شادی و قاقا لەوێیە، دونیای منداڵ دونیایەکی فراوان و جوانە؛ پڕ لە خەون و خولیایە. پێویستە هەمووان چ حکومەت و چ دایک و باوک گرنگی بدەن بە منداڵان بۆ ئەوەی لە دونیای خۆیان بێبەش نەبن؛ خۆشەویستی و گرنگی پێدانیان، گرنگیدانە بە داهاتوویان.
دونیای منداڵ دونیایەکی پاک و بێگەردە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە گرنگیەکی زۆر تایبەت بدەین بە دونیای منداڵ، دونیای منداڵ دونیایەکە کە هەموو کەسێک پێیدا تێپەر دەبێت، هەموومان دونیای منداڵیمان بینیووە بەڵام بەشێوازی خۆمان، ناخۆش بوبێت یان خۆش بوبێت، تێمانپەراندووە. برێکیشمان بەهۆی گرفتەکانی ژیانەوە لە دونیای منداڵیمان بێبەش بووین. پێویسته ئێمە کارێکی وەها بکەین کە نەوەکانمان ژیانیان لا خۆش بێت. چێژ لە دەورانیی منداڵیی وەربگرن و پێیان بسەلمێنین کە ئەوانیش مافی خۆیان هەیە.
ڕۆژی منداڵان ئەو ڕۆژەیە کە لە سەرتاسەری جیهان بۆ منداڵان رێک دەخرێت که دەکاتە بەراواری 1/6ی هەموو ساڵێک. هەر لەم ڕۆژەدا سەرجەم ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی منداڵان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژەی جوان و تایبەت بە منداڵان. ئەوەی زیاتر پێویستە لەم ڕۆژەدا بەئەنجام بەگەیەت دابینکردنی باشترین هەلی ژیانە بۆ منداڵان. زۆربەی وڵاتانیی پێشکەوتوو بەدوای سەرجەم کەم و کورتیەکانی منداڵاندا دەگەرێن تاکو چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە. هەر لەم ڕۆژەدا ئامانجێکی تر بۆ وڵاتان هەیە ئەویش ئەوەیە بانگی پێکەوە ژیانی برایانە بکەن لە ڕێگەی منداڵەوە بێ گوێدانە جیاوازی رەگەز و نەتەوە و ئایین. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی رۆژی جیهانی منداڵان بده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌ساڵی 1954دا له‌بڕیاری ژماره (836) له‌به‌ندی (9 ـ د)دا، ئه‌وه‌ی راسپارد، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان، رۆژێكی جیهانی بۆ منداڵان ساز بكه‌ن، له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن به‌وه‌ی كه رۆژێكه بۆ برایه‌تی و له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌نێوان منداڵان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. له‌پێش و له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌شدا، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆكۆلێكی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌كانی منداڵان و چاودێری كردن و پاراستنیان ده‌ركران.
له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی جیهان (1ی/ یونیۆ)ی هه‌موو ساڵێكیان كردووه به‌رۆژی جیهانی منداڵان، به‌تایبتیش له‌كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.
رۆژی جیهانی منداڵان، ئه‌و رۆژه‌یه كه هه‌موو منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی كه‌رۆژی برایه‌تی و یه‌كترناسینه... یادی بڕیار دانه له مافه‌كانیان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌كه‌ن و به‌بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌م و چاویان جوان ده‌نه‌خشێنن.. له قوتابخانه‌كانیشدا ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌كه‌ن.
رۆژی جیهانی منداڵان، بۆنه‌یه‌كی له‌باره بۆ دووباره جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی منداڵان، گرنگترین ئه‌و مافانه‌ش، مافی ژیان و دابینكردنی خۆراك و جێی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه و، مافی خوێندن و چاره‌سه‌ری پزیشكی و یاری كردن و رێزگرتن له‌بیروڕا و بۆچوونه‌كانیانه. هه‌روەها دابین كردنی پێداویستییه‌كانی و ره‌خساندن هەل بۆ گه‌شه‌كردنی به‌هره و ئاره‌زووه‌كانی، جیاوازی نه‌كردنیش له‌نێوانیاندا به‌هۆی ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك و ره‌نگی پێسته‌وه. به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش به‌خشینی خۆشه‌ویستی و سۆز و دڵنیایی و ئاسووده‌یی و ته‌بایی له‌نێو خێزان و كومه‌ڵگا و نیشتمانه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها رۆژی جیهانی منداڵان بۆنه‌یه‌كه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كان و پێبه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌كانیان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی منداڵ.
منداڵان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بن، به‌بێ جیاوازی، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای كه‌مترین ئه‌ركیان لێ بكرێ، مافیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان بۆ دابین بكرێن، به‌دڵنیاییه‌وه له‌داهاتوودا، گه‌ل و نیشتمانه‌كانیان له‌سایه‌یاندا ده‌حه‌سێنه‌وه و له‌به‌ری ڕه‌نجیان ده‌خۆن... ده‌بنه مایه‌ی رێز و شانازی بۆیان، هه‌مووشمان هیوادار و خوازیاری ئه‌م ئاكامه باشه‌ین له‌منداڵه‌كانمان كه ده‌بنه نه‌وه‌ی دهاتوومان. ده‌بێ له‌ئه‌مڕۆدا كار بۆ ئه‌و ئاكام و داهاتووه خوازراوه بكه‌ین.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش ساڵانه به دابه‌ش كردنی خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی به‌و بۆنه‌ییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
یادکردنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان بەدەستبەرکردنی ماف و پێداویستیە سەرەتایییەکانیان و بە گرنگیدان بە سیسەتمی پەروەردە و پێگەیاندنیان پیرۆزتر دەبێت.
گەشەپێدان بە توانا و هزری و جەستەییەکانی منداڵان دەبێتە زامنی بنیادنانی نەوەیەکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو، هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ دروستبونی تاکێکی بەهێز بۆ خێزان و کۆمەڵگە، هەر ئەو نەوەیە کە دەتوانێت ئایندەی ئەم گەل و نیشتمانە لەئەستۆ بگرێت و بەو جۆرەی ئاراستەی بکات کە لەئیرادە و ئینتیمای خۆیدا هەڵیگرتووە.
دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت و خوازیارین منداڵانی جیهان پارێزراو و خۆشگوزەران بن و لەئامێزی مێهرەبانیدا ژیان بەڕێ بكەن.
آدرس کوتاه خبر: