ته‌ون کردن جیا له باری ئابووری، به‌شێکه له میرات و که‌له‌پووری هه‌زار ساڵه که له ڕه‌وتی زه‌مان دا، له بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه گه‌یشتووه به وه‌چ و به‌ره‌ی داهاتوو و وه‌ک یادگاری باو و باپیران پارێزراوه.
ته‌ون کردن یه‌کێکه له هونه‌ره ڕه‌سه‌ن و به‌بایه‌خه‌کان له کوردستان، که ده‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی زاره‌کی خه‌ڵکی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده پێوه‌ندییه‌کی سه‌دان ساڵه و نه‌بڕاوه‌ی هه‌یه. ده‌ڵێن: ته‌ون کردن گرێی هونه‌ره له تان و پۆی زه‌مان. ته‌ون کردن له کوردستان مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه و هیچ باژێرێک نییه که تافره له‌م هونه‌ره بێبه‌ش بێ. ته‌ون کردن جیا له باری ئابووری، به‌شێکه له میرات و که‌له‌پووری هه‌زار ساڵه که له ڕه‌وتی زه‌مان دا، له بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه گه‌یشتووه به وه‌چ و به‌ره‌ی داهاتوو و وه‌ک یادگاری باو و باپیران پارێزراوه. وتمان: هه‌موو جێگایه‌کی کوردستان که‌م تافره جێگای ته‌ون کردنه، به‌ڵام ته‌ونی ئه‌م شوێنانه به‌ناوبانگه: سنه، بیجاڕ، تیکاب و سایه‌ن قه‌ڵا. پاشان سه‌قز و ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی و شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ری.
مامۆستا (هێمن) شاعیری پایه‌به‌رزی کورد ده‌ڵێت:
ده‌ست و که‌رکیتی کچی نازداری هه‌وشاری نه‌با
چۆن ده‌ڕازاوه به قاڵی شار و بازاڕی سنه؟!
هه‌رچه‌ند فۆلکلۆری کوردی ده‌ره‌تانێکی گه‌وره ده‌گرێته‌وه و له فه‌رهه‌نگی زاره‌کی ئێمه‌ی کورد، به‌ڵام ته‌ون و ته‌ونگه‌ریی زۆرتر له‌م به‌شانه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
یه‌که‌م گۆرانی کوردی:
قاڵیم داخسته گوڵ تیکه تیکه
بێ بۆ ماڵ خۆمان ماڵمان نزیکه
قاڵییه‌ک ڕاخه‌ن دوو گوڵ له بانی
زاوا دانیشێ بووکیش لای شانی
هاتیته سه‌ربان قاڵی ته‌کاندی
قاڵی به‌هانه، تۆ خۆت نواندی
پێ بنێ له‌سه‌ر گوڵی قاڵییه‌که‌م
قه‌زای تۆ که‌وێ له نۆماڵییه‌که‌م
ئه‌وه‌نده جوانی وه‌ک گوڵی قاڵی
دڵه‌که‌م نه‌فامه بۆت ناکرێ حاڵی
ته‌ققه‌ی ته‌ونه‌که‌ت ئه‌ڕوا ماڵه‌وماڵ
به‌جێم مه‌هێڵه فریشته‌ی چاوکاڵ
ئه‌و کچه له‌و بانه قاڵی ئه‌ته‌کان
قاڵی تۆزی نه‌و ئه‌و خۆی ئه‌شه‌کان
به قوربانت بم گوڵه‌که‌ی عه‌شایه‌ر
قاڵی و سوجاده تۆ کردی دایه‌ر
دووهه‌م په‌ندی پێشینیان:
1- ته‌ون کێ کردی؟ ئه‌وه‌ی بڕی
2- ته‌ونی بێ تان و پۆ هه‌ڵمه‌خه
3- ته‌ونی بێ تان و پۆی به‌داره‌وه‌یه
4- ڕۆژێ هه‌زار ته‌ون ئه‌گرێته دار
5- ته‌ونی بۆ ئه‌نێته‌وه
6- ته‌ونی داگه‌سه ده‌س خۆیه‌و
7- وه‌سه قاڵی کاشان
8- خۆ گوڵی کاڵه‌و ناوێته‌و (قاڵی)
9- عه‌جه‌ب ته‌ونێکی داده‌سمانه‌و (گۆبه‌ند)
10- وه‌سه دار قاڵی (باڵابه‌رز)
سێهه‌م مه‌ته‌ڵ:
1- دارم دا له دارێکی، سه‌د له‌رزین به جارێکی
2- سێ سوار له بن سوارێکی ئه‌له‌رزن
3- واهات سواری ده‌س به گورزێ، هه‌موو له به‌ری ئه‌له‌رزێ
چواره‌م به‌رته‌ونانه
الف: کوردی سۆرانی:
نه‌قشه‌ی قاڵییه‌که‌م ماسی ده‌رهه‌مه
پڕ سک ماسییه‌کان زووخ و وه‌رهه‌مه
قاڵییه‌که‌ی ژێرمان ماسی ده‌رهه‌مه
پڕ زگ ماسییه‌کان زووخ و وه‌رهه‌مه
هه‌موو هه‌وڵێکم گه‌یشتن به تۆیه
به ته‌مای هیچ نیم له‌م گرد و کۆیه
هه‌تا زیندووم له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین
من به مه‌یلی تۆ ڕائه‌بوێرم ژین
ب: کوردی کرماشان
ته‌ونه‌گه‌ی ده‌سم ماسی ده‌رهه‌مه
ڕووژ وه ڕووژ دیاری مه‌یله‌که‌د که‌مه
خۆزووم وه‌وڕووژه قاڵییه‌که‌م وڕم
وه‌هه‌زار شادی قه‌ومه‌گان چڕم
ته‌ون ته‌خت گوڵخار حاشیه نه‌واتی
من چاوه‌ڕیه بیم تۆ هه‌ر نه‌هاتی
چه‌قوه‌گه‌ی ده‌سم یاقووت و مه‌رجان
عه‌زیز ئه‌و بمری من له تۆ ڕه‌نجان
قالی ته‌خت گوڵخار له‌ڕا به‌ر دیده‌م
له سه‌یر و سه‌فه‌ر دونیا که‌ردیده‌م
ئه‌م به‌رته‌ونانه‌یه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی کرماشان و ئیلامه و وادیاره جوانتر و پڕماناتره له به‌رته‌ونانه‌ی ناوچه‌ی سنه و ده‌وروبه‌ر، چونکه تیایدا ئیشاره ده‌کات به جه‌ژنی ته‌ون بڕین و ده‌عوه‌ت کردنی خزم و که‌س و کار بۆ ئه‌و جێژنه که وادیاره داب و نه‌ریت و ڕه‌سمێکی دێرین بووه له‌و مه‌ڵبه‌نده و بێگومان ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
به‌ڵێ ته‌ون بڕین هه‌روه‌ک جه‌ژنی خه‌رمان پێوان هه‌ر له کۆنه‌وه له کوردستان جه‌ژنی بۆ ساز کراوه و خێڵ و عه‌شیره‌ت له ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه بوو چمکێک له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌ونگه‌ریی له فه‌رهه‌نگی زاره‌کی خه‌ڵکی کوردستان دا، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته هه‌ویرێکی ئاوهه‌ڵگره و زۆری به ده‌مه‌وه‌یه به‌ڵام له کۆنه‌وه وتراوه: «هه‌ر که‌سێ که‌سه، حه‌رفێکی به‌سه».
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان ژماره 789 4ی خاکه‌لێوه
آدرس کوتاه خبر: