هه‌ڵویه‌ک که به نیشانه‌و نمونه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتویی ئه‌ناسرێت هه‌ست به پیری و لاوازی ئه‌کات و بۆ خۆدزینه‌وه له مردن په‌نا به قه‌ل ئه‌بات که له ناو په‌له‌وه‌راندا به عومردرێژی ناسراوه و داوای رێنمونی لێئه‌کات تا خۆی له نه‌مان رزگار کات.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیه‌ک بدوێی پێویسته سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌ک به ژیان و بواری تێکۆشان و ئاکامی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بکه‌ی تا بێته بنه‌مای ناساندنی مرۆڤه‌که‌و رێگا بۆ قسه و باس سه‌باره‌ت به ئه‌و ئاوه‌ڵا بێت. به‌ڵام لام وایه بۆ ئێمه‌ی کورد مامۆستا “عەبدۆڕەحمان شەرەفکەندی” ناسراو به هه‌ژار ئه‌وه‌نده ئاشنایه که پێویست به نامیلکه و به‌یت و به‌یان ناکات.
ئه‌ر که‌سێ ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی کوردی خوێندبێته‌وه و یان له زاری ئه‌م و ئه‌و بیستبێتی به دڵنیاییه‌وه مام هه‌ژاری کورده‌واری ئه‌ناسێ و به‌رزئه‌ینرخێنێ.
مام هه‌ژار که له بنه‌ماڵه‌یێکی مامناوه‌ندی و خاوەن زانیاریی له مه‌هاباد به دنیا هاتووه و له چوارده ساڵیدا چووه‌ته حۆجره‌ی مزگه‌وت و له‌دوێی زانست که‌وتووه و پاشان ژیانی تیکەڵاو به سیاسه‌ت بووه و به ده‌م شه‌پۆلی زریانی ئه‌م به‌حره بێپه‌یه، وڵاته‌و وڵات گه‌ڕاوه و سه‌ری له چیاکانی کوردوستان ده‌ر‌هێناوه و له بن به‌رد و ئه‌شکه‌وتان ژیاوه و بووه‌ته هاوده‌می مار و مێرو. دوایین وێستگه‌ی ژیانی له تاران له سێبەری دەماوه‌ندی سه‌ر به‌رز بووه و هه‌ر له‌وێیش کۆچی دوایی کردوه و ته‌رمه‌که‌ی له شاری مه‌هاباد ئه‌سپەرده کراوه.
مام هه‌ژار ماوه‌ی نیو سه‌ده بۆ گه‌ل و نیشتمان ژیاوه و هه‌وڵی داوه و نوسیویه‌تی و تێکۆشاوه و له هه‌موو بواره‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌دەبی کوردی‌دا ئه‌سپی زانستی تاو داوه و گۆی به‌ر که‌وتنی وەده‌س هێناوه. که وایه با بڵێین هه‌ژارێ که شیاوه هه‌زار دەوڵەمەند خزمه‌تکاری بێت، به‌حس و به‌یان سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تیه پێویستی به هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی فراوانه تا به وردی وه‌ردی ئاسه‌وارەکانی بکرێ و خه‌رمانی خه‌مڵاوی خامه‌ی پێوانه بکرێت.
له‌م نووسراوه‌دا وه‌ک نمونه چاوێک به هۆنراوه‌ی هه‌ڵۆ‌دا ده‌گێڕین و چه‌ند بابه‌تێک له‌م باره‌وه روون ئه‌که‌ینه‌وه. هۆنراوه‌ی هه‌ڵۆ له بنه‌ره‌تدا له لایه‌ن “ئەلێکساندێر سێرگییویچ پووشکین” نوسه‌ر و هۆنه‌ری روسی وێژراوه و دوکتور “پەرویز ناتێل خانلەری” که یه‌کێک له زانا پایه‌به‌رز و ناسراوه‌کانی ئێرانه به فارسی وه‌رگێڕاوه و مام هه‌ژاریش وه‌رگێڕانی بۆ کوردی کردوه. مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن له نێوان مام هه‌ژار و دوکتور خانلەری نیه، به‌ڵکو ئامانج روون کردنه‌وه و چۆنیه‌تی بیری دوو ئه‌دیب سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستێکی تاقانه‌یه که هه‌رکام به پێی زانست و ئاگاداری خۆیان دواون. ئه‌وه‌ش بڵێین که هۆنراوه‌ی مام هه‌ژارکه ناوی “هه‌ڵۆ هه‌ربه‌رزه”ی لێ ناوه وه‌رگێرانێکی ده‌قاوده‌ق بۆ هه‌ڵۆی دوکتۆر خانلەری نیه به‌ڵکو به له‌به‌رچاو گرتنی چوار چێوه‌ی هۆنراوه‌که به بیر و که‌لامی خۆی به کوردی هۆنیویه‌تۆ و خۆیشی به ئازاد زانیوه که بابه‌ته‌کان که‌م و زیاد بکات. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سه‌باره‌ت به‌م جۆره وه‌رگێرانه بدوێین ئه‌بێ بڵێین دوکتۆر خانلەری و مام هه‌ژار وه‌ک دوو ئه‌ندازیارن که به که‌ره‌سه و بیر و باوه‌ری خۆیان هه‌رکام بینایه‌ک بۆ یه‌ک مه‌به‌ست دروست ئه‌که‌ن. که وایه هه‌ر کام به له‌ونێ کاره‌که‌یان ته‌واو کردوه به‌ڵام له ئاکامدا هه‌ر دوو به یه‌ک ئاکام گه‌یشتون و یه‌ک دێڕ بۆ ژیان دیاری ده‌که‌ن.
ناوه‌رۆک و ناوه‌خنی هۆنراوه‌که ئه‌مه‌یه:
هه‌ڵویه‌ک که به نیشانه‌و نمونه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتویی ئه‌ناسرێت هه‌ست به پیری و لاوازی ئه‌کات و بۆ خۆدزینه‌وه له مردن په‌نا به قه‌ل ئه‌بات که له ناو په‌له‌وه‌راندا به عومردرێژی ناسراوه و داوای رێنمونی لێئه‌کات تا خۆی له نه‌مان رزگار کات. قه‌ل که له فه‌رهه‌نگی گه‌لان وه‌ک گیانله‌به‌رێکی په‌ست و دوور له هه‌ست ئه‌ناسرێت له‌گه‌ڵ ره‌خنەگرتن له چۆنیه‌تی ژیان و هه‌ڵسووکه‌وتی هه‌ڵۆ، ژیانی خۆی بۆ باس ئه‌کات و رێوشوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خۆی پیشان ئه‌دات و داوای لێ ئه‌کات بۆ عومردرێژی وه‌ک قه‌ل بژێی.
هه‌ڵۆ به بیستن و بینینی ئه‌م بابه‌ت و دیمەنانە قێز له خۆی ده‌کا که بۆ مشوری به‌م باڵنده په‌سته کردووه و رازیی بوو که ئه‌م جۆره ژیانه‌ی پیشان بدات. جا دێته‌وه به‌خۆدا و هێز و بێزی کۆده‌کاته‌وه و به‌وپه‌ڕی تواناوه رێگای به‌رزایی ئه‌گرێته به‌رو به‌ره‌و ئاسمانی بێپه‌ی ئه‌دا له شه‌قه‌ی باڵ تا له ناخدا ون بێت.
دوکتۆر خانلەری ئه‌م باس و بابه‌تیه له حه‌فتاویه‌ک به‌یتدا به‌یان کردووه به‌ڵام مام هه‌ژار پۆخته‌ی بابه‌ته‌که‌ی له په‌نجاو‌یه‌ک به‌یتدا هۆنیوه‌ته‌وه. به رواڵه‌ت ئه‌بێ “هه‌ڵۆ هه‌ربه‌رزه‌ی” مام هه‌ژار له چاو هه‌ڵۆی دوکتور خانلەری که‌م بێت به‌ڵام له مه‌عنادا وانیه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مام هه‌ژار دوو باسی جیای له هۆنراوەکه‌یدا هاوردووه‌ته ئاراوه. یه‌که‌م له سه‌ره‌تاوه وه‌رزی پاییزی بۆ کاتوساتی داستانه‌که دیاریی کردووه که دوکتۆر خانلەری وه وی ده‌چێ پووشکینیش ئاماژه‌یان پێنه‌کردبێ. زیاد کردنی ئه‌م به‌شه له لایەن مام هه‌ژار ئه‌گونجێ له‌و سۆنگه‌وه بێ که له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا خه‌زان وه‌ک وه‌رزی بێهێزوبێزیی و نیشانه‌ی مردن مانا کراوه. جا بۆیه ئه‌م وه‌رزه‌ی کردوه‌ته پێشه‌کیه‌ک بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی هه‌ڵۆی پیر و به‌و جۆره توشی دڵه‌خورپه‌ی مردنی کردووه به‌ڵام لام وایه له کۆمه‌ڵێ که پووشکین تیا ژیاوه ئه‌م بۆچون و ته‌عبیرکردنه له خه‌زان نیه به‌ڵام مام هه‌ژاری خۆمان هه‌ر له سه‌ر بناغه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆمان بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی هه‌ڵۆ ئه‌م وه‌رزه ئه‌کاته سه‌رەتای باسه‌که:
پاییزه دار و ده‌وه‌ن رەنگ زه‌رده
با ته‌ز و سه‌رده به تـۆز و گه‌رده
دیاره لای شه‌خته‌یه ناخۆش خه‌وه‌رێ
داره خۆی ده‌ڕنێ خه‌زه‌ڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ
هه وره ره‌ش پۆش و به گریه وناڵه
سه‌ره‌تای شیـوه‌نی مه‌رگی ساڵه
دووهه‌م مام هه‌ژار له هۆنراوه‌که‌ی خۆیدا باسی مردن و چۆنیه‌تی ژیانی پاش مه‌رگ ئه‌کات و راز و ره‌مزی ئه‌م بەسه‌رهاته وه‌بیرده‌خاته‌وه که له ده‌قی فارسیه‌که‌دا وه‌ها تێروته‌سه‌ل ئاما‌ژه‌ی پێنه‌کراوه:
مردنیش هێنده نه سووکه و سانا
سه‌ری لێ گێژه هه‌زاران زانا
چم به‌سه‌ر دێ که نه‌مام و مردم
په‌ڕی به‌ر بایێک و خۆڵی وردم
گیان به‌ره‌و کوێ ده‌فڕێ روون نیه بۆم
تۆ بڵێی بچێته‌وه لای باوه هه‌ڵۆم؟
لام وایه زیاد کردنی ئه‌م به‌شه به هۆنراوه‌که له لایان مام هه‌ژار له تۆفیری مردن له روانگه‌ی دوو کۆمه‌ڵی رووسی و کوردیه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ. لە کۆمه‌ڵێ که پووشکین تیا ژیاوه و سه‌رده‌می تزاره‌کان بووه، مردن وه‌ک ئه‌مرێکی ئاسایی بینراوه که دێت وکۆتایی به ژیانی تاکێک دێنێت. به‌ڵام له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا وا نیه به بۆچونی ئه‌م گه‌له که له سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕی ئایینی داڕژاوه، مردن ته‌نیا به‌شێک له ژیان کۆتایی پێدێنێ و پاش مه‌رگیش ژیانێکی‌تر که به ژیانی هه‌تاهه‌تایی ئه‌زانرێ به له‌ونێکی‌تر هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌م کاره‌ساته دایمه جێگای پرسیار بووه و بووه‌ته هۆی وتوویره‌ی فراوان له لایان زانایان و بیر له مردن و ژیانی دوا رۆژ دایمه به‌شێک له بیرخانه‌ی تاک و کۆمه‌ڵی کورده‌واری پڕ کردووه. جا بۆیه مام هه‌ژاریش که هه‌ڵۆی پووشکینی به “هه‌ڵۆ هه‌ر به‌رزه‌ی” کوردی گۆڕیوه تێکۆشاوه له بیری ئه‌ویشدا ئاڵوگۆڕ به‌دی بێنێ و وه‌ک هه‌ڵۆی کورده‌واری بیخاته خۆف و رجای مردن و به نیاز ته‌مه‌ندرێژی په‌نا بۆ قه‌ل ببا و راوێژی پێ‌بکا. له دیکه‌ی به‌شه‌کانی هۆنراوه‌که‌دا که‌م تا فره هه‌ر دوو هۆنه‌ر وه‌ک یه‌کتر باسی رووداوه‌کان ئه‌که‌ن بەڵام له شوێنێک دوکتور خانلەری به وردی به‌یانی دۆخه‌که ئه‌کات به‌ڵام مام هه‌ژار به په‌له تێده‌په‌ڕێ. بۆ نمونه کاتێ هه‌ڵۆ بەره‌و ده‌شت ئه‌فڕێ، په‌له‌وه‌ر و جڕوجانه‌وه‌ر ئه‌ترسن و خۆ ئه‌دزنه‌وه و ئه‌م راکردن و خۆحه‌شار دانه ئه‌بێته مایه‌ی چه‌ن به‌یت که له نووسراوه‌که‌ی مام هه‌ژاردا ئاماژه‌یه‌کی وای پێنه‌کراوه.
له هۆنراوه‌ی دوکتۆر خانلەری قه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌دڵه‌وه خۆشی له هه‌ڵۆ نایێت و به کزیی ئه‌و شادمانه و دووره‌په‌رێز ئه‌وێسی، به‌ڵام به زبانی لووس له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ قسه ده‌کات و خۆی وه‌ک خزمه‌تکارێکی دڵسۆز بۆ هه‌ڵۆ ئه‌داته قەڵه‌م و به وتارێکی نه‌رم ره‌خنه له ژیانی هه‌ڵۆ ئه‌گرێت، به‌ڵام له “هه‌ڵۆ هه‌ربه‌رزه”ی مام هه‌ژار قه‌ل له به‌رانبه‌ر هه‌ڵۆوە هاتنه‌که‌ی بووه‌ته مایه‌ی ترس و دڵه‌خۆرپێ، ئەو زبانێکی تۆند و ره‌خنەگرانه‌ی هه‌یه و ئه‌یه‌وێت زوو له ده‌ستی رزگار بێت.
قه‌ل قڕی: لێم مه‌یه پێش زۆرداری
خوا شوکور زۆر به کەنفتی دیاری
زوو به، چیت لێم گه‌ره‌که پێم بێژه
دوور له من بگره له‌شم به‌نوێژه
یان ئه‌و کاته که هه‌ڵۆ به کزی باسی ده‌ردی خۆی ئه‌کات و به‌ڵێنی چاکه‌کردنی پێئه‌دات قه‌ل زۆر ناپیاوانه لێی دێته‌زبان و سووکایه‌تی پێئه‌کات:
قه‌ل گوتی هۆزی هه‌ڵۆ زۆر خاون
سه‌یره لام چۆنە کە خاوه‌ن ناون
باب و کاکت به نه‌زانی مـردن
بیری سه‌ربه‌رزیه وای لێکردن
هه‌ر که‌سێ به‌رزه‌فڕه زوو ده‌مرێ
بای بڵندایی سه‌ر و دڵ ده‌گرێ
له هۆنینه‌وه‌که‌ی دوکتۆر خانلەری قه‌ل به وردی باسی ژیانی خۆی ده‌کا و به واتای خۆی خاسیه‌ته‌کانی شی‌ده‌کاته‌وه و پاشان به زبانێکی نه‌رم و لوس له ژیانی هه‌ڵۆ رەخنه ئه‌گرێ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی به هه‌ڵۆ پیشان ئه‌دات. مام هه‌ژار ئه‌زانێ که کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌باشی که‌سایه‌تی نزمی قه‌ل و قه‌ل‌سفه‌تان ئه‌ناسن و قێزوبێز له‌و جۆره ژیانه ئه‌که‌ن به پێویستی نازانێ که ئیزن بدات قه‌ل به چڕوپڕی سه‌باره‌ت به ژیانی خۆی بدوێت و ژینگه بۆگه‌نه‌که‌ی به هه‌ڵۆ پیشان بدات و به گازنه له هه‌ڵۆ بای سکی خۆی خاڵی کاته‌وه و توانجی لێ بدات. جا بۆیه له‌م به‌شه‌دا ته‌نیا ئاماژه‌یه‌کی کورت به ژین و ژینگه‌ی قه‌ل ئه‌کات و تێئه‌په‌ڕێ. ئه‌م ته‌وفیره له به‌یانی دوکتۆر خانلەری که دووباره کردنه‌وه‌ی وته‌کانی پووشکینه له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌که‌ی مام هه‌ژار سه‌باره‌ت به قه‌ل و چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا که به هۆکاری جۆربه‌جۆر قه‌ل‌سفه‌تان زۆرن و زۆرتر هه‌لیان پێدراوه که خۆ بنوێنن و ژیانی کۆمه‌ڵ بشێوێنن. مام هه‌ژار که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا دیویه و بیستویه و زانیویه که تاڵاوی ده‌ردی هه‌ڵسوکه‌وتی قه‌ل‌سفه‌تان ژیانی بۆ مرۆڤه مه‌زنه‌کان دژوار کردوه هه‌ر بۆیه به پێویستی نه‌زانیوه ته‌جره‌به‌کراو، ته‌جره‌به بکاته‌وه جا هۆنراوه‌که‌ی خۆی به‌م به‌یته ته‌واو ئه‌کات که ئه‌کرێ وه‌ک سه‌ردێڕ له ژیاندا که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێت.
مه‌رد ئه‌گه‌ر کاری به نامه‌ردانه
ده‌ردی سه‌رباری هه‌موو ده‌ردانه
هه‌ر ئه‌م ده‌رده‌یه که ده‌روونی هه‌ڵۆ تاو ئه‌دات و ئاگرێکی وه‌ها هه‌ڵئه‌گرسێنێت که هێزی فڕینی سه‌ربه‌رزانه‌ی پێئه‌دات و به‌و په‌ڕی هه‌سته‌وه ئه‌دات له شه‌ققه‌ی باڵ و له ژیانی نزم و نامەردانه دوور ئه‌که‌وێته‌وه و به‌ره‌و به‌رزایی ده‌فڕێت.
که‌وته خۆ دای له شه‌قه‌ی باڵ دیـسا
ئاگرێکی له ده‌رون دایـسـا
راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر و هه‌ر بۆ سه‌ر چوو
هه‌ردی جێ هێشت و له هه‌وران ده‌رچوو
قه‌ل هـه‌زار ساڵە ژیا به‌و ته‌رزه
سه‌ر نه‌وه‌ی هێشتا هه‌ڵۆ هه‌ر به‌رزه
هه‌ر به‌م ئاکام و ئاکاره‌ش له هۆنراوه‌که‌ی دوکتۆر خانلەریدا ئه‌بینین ئه‌ویش هه‌ر به سێ به‌یت دوایی به هۆنراوه‌که‌ی هێناوه که له مه‌عنادا وه‌ک مه‌به‌سته‌که‌ی مام هه‌ژار هه‌ر دووکیان یه‌ک بابه‌ت ئه‌سه‌لمێنن.
شهپرشاه هوا اوج گرفت
زاغ را دیده بر او ماند شگفت
سوی بالا شد و بالاتر شد
راست با مهر فلک همسر شد
لحظه‌ای چند بر این لوح کبود
نقطه‌ای بود و سپس هیچ نبود
هۆنراوه‌ی هه‌ڵۆ چ هه‌ڵقوڵاوی بیری پووشکین چ نوسراوه‌ی خانلەری، چ داڕژاوی ده‌ستی مام هه‌ژار، یه‌ک راسته‌قینه ئه‌سه‌لمێنن: که‌سێ که ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی مه‌به‌ست بێ، قه‌ت ناتوانێ په‌ست بێ.
گر در اوج فلکم باید مرد
عمر در گند به سر نتوان برد
به هه‌ڵۆیی که له ژین بێبه‌ش بم
نه‌ک هه‌زار ساڵه قه‌لی ڕووڕه‌ش بم
له کۆتاییدا وه‌بیردێنمه‌وه که هۆنهرێکیتری پڕهه‌ستی کورد کاک سواره‌ی ئیلخانی‌زاده که به قه‌ڵه‌می ره‌وان و ره‌سای خۆی هۆنراوه‌ی “هه‌ڵۆ هه‌ر به‌رزه“ی مام هه‌ژار دووباره هۆنیوه‌ته‌وه و ئه‌م به‌یته ئه‌کات به خاڵی خه‌تمی بابه‌ته‌که:
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی
چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
و بۆ خۆی له دیوانه‌که‌یدا ئه‌ڵێ که له‌ته‌به‌یتی دووهه‌می ئه‌م به‌یته له وته‌کانی کاک “ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌یه” ره‌حمه‌تی حه‌ق خه‌ڵاتی هه‌مویان و رۆحی به‌رزیان به‌رزه‌نشینی به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
آدرس کوتاه خبر: