چهارشنبه، 12 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اجتماعی » باسێک لە‌سه‌ر پڕۆسەی هاوسەرگیری

مەرزیە خاکی

باسێک لە‌سه‌ر پڕۆسەی هاوسەرگیری

0
کد خبر: 1740

باسێک لە‌سه‌ر پڕۆسەی هاوسەرگیری

ئێمەی مرۆڤ لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێت خۆمان بناسین و بزانیا ئێمە خاوەنی کام پێوەر و کەسایەتین.
پێشەکی بابەتەکە:
ـ هاوسەگیری چیە؟
ـ لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەین؟
ـ چۆن هاوسەری داهاتوومان بناسین؟
ـ لە چ تەمەنێکدا دەبێت هاوسەرگیری بکەین؟
ـ پێوەرەکانی ئامادەبوون بۆ هاوسەرگیری
ـ پێداویستیەکانی هاوسەرگیری
ـ ئامانجی سەرەکی هاوسەرگیری
ـ قۆناغەکانی هاوسەرگیری چییە؟
ـ چ مەرجێک لە بەر چاو بگرین بۆ هاوسەرەکەمان؟
ـ دەبێت چ مەرجێکمان هەبێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەین؟ 
ـ هاوسەگیری سەرکەوتوو چۆنە؟
ئەم پرسیارانەو هەزاران پرسیاری لەم جۆرە ڕۆژانە لەلایەن گەنجانەوە لە مێشکیاندا پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن.

هاوسەرگیری چییە؟!
مانای هاوسەرگیری بریتیە لە یەکگرتنی دوو کەس کە پابەندن بە خۆشەویستی و گرنگیدان بە یەکتر و هاوبەشی بەرپرسیارێتی و سوودەکانی ژیان و  دروست بوونی مناڵ بەشێوەیەکی سروشتی و پەروەردە کردنی مناڵ لەلایەن هەر دووکیانەوە.
هاوسەرگیری بۆ ئارامی ناوەوە و گەیشتن بە شوێنێک کە مرۆڤ هەست بە بەرپرسیارێتی بکات بەرامبەر خۆی و کەسێکی تر.
ئەو پەیوەندیە تەنها بۆ تێر کردنی ئارەزووی دەستبەجێ نییە؛ بەڵکوو ژیانی داهاتوو و بەختەوەری ژن و پیاو و منداڵەکانیان لەسەر ئەو پەیوەندیە دامەزراوە و وەک لە باسی پەروەردەکردنی منداڵدا ڕوونیان کردەوەتەوە کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوونی دەروونی لە منداڵاندا جیابوونەوەی پەیوەندی خێزانی یان ناکۆکی خێزانییە.
دروستکردنی ژیانێک بە تێگەیشتن و بەختەوەری و یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی مرۆڤەکان، ئەو ژیانەی کە ڕێز و متمانەی تێدا بێت.
مەبەست لە هاوسەرگیری ئەوەیە کە منداڵێکە لە سایەی ئەم تێگەیشتنەدا بە باشترین شێوە پەروەردە بکرێت و بخرێتە ناو کۆمەڵگاوە.
هاوسەرگیری لە ڕووی دەروونناسیەوە
مەبەست لە هاوسەرگیری، قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی و چاندنی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی. لە ڕووی ڕاوێژکاری خێزانییەوە، پابەندبوون بە بنیاتنانەوە و گرنگیدان بە ژیانێک ئامانجی سەرەکی هاوسەرگیریە.

لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەین؟ 
ئەوەی کە لەگەڵ چ کەسێکدا هاوسەرگیری بکەین چەند هەنگاوێکە ئەوانیش:
ـ دەبێت ئێمە خۆمان بناسین و تایبەتمەندیەکانی خۆمان بزانین؛ یانی ناسینێکی تەواومان سەبارەت بە جەستە و دەروون و ناخ و رۆحی خۆمان هەبێت، چونکە ناسینی خۆمان لە ژیاندا بۆ زۆر شت پێویستە نەک تەنیا بۆ هاوسەرگیری؛ کە واتە ئێمەی مرۆڤ لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێت خۆمان بناسین و بزانیا ئێمە خاوەنی کام پێوەر و کەسایەتین. شارەزایی تەواومان هەبێت سەبارەت بە کەسایەتی خۆمان و بەوناسینەی کە خۆمانمان ناسیووە.
ـ بەدوای کەسێکدا بگەرین کە کەمترین ناسازگاری و کێشەی هەیە لەگەڵ خۆمان، بەو واتای کە لەگەڵ ئێمەدا ئەو کەسە بگۆنجێت و پێوەرەکانی لە ئێمەوە نزیک بێت.  ئەوەی کە ئەڵێم کەمترین ناسازگاری لەگەڵ مندا هەبێت، مەبەستم ئەوەیه ئێمەی مرۆڤ ناتوانین کەسێک بدۆزینەوە کەتەواوی خۆمان بێت، یانی نیوەی ون بووی خۆمان بدۆزینەوە، ئەمە ڕاست نییە چونکە هیچ مرۆڤێک وەکوو یەک نییە، هەموو مرۆڤەکان بەیەکەوە جیاوازن، بەڵام ئەتوانن تەواوکەری یەکتر بن و لە کەم و کورتییەکاندا هاوبەشی یەک بن.
ـ ئەوەی کە مرۆڤێک بڵێت چونکە من خۆم ئەناسم، ئەبێت لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری بکەم کە وەکوو خۆم بێت، ئەمە شتێکی مەحاڵە و ڕاست نییە کە مرۆڤێک سەبارەت بە هەڵبژاردنی هاوسەرەکەی ئاوا بیر بکاتەوە  بەڵام مرۆڤ ئەگەر خۆی بناسێت و پێوەرەکانی خۆی بزانێت و کام کەسانە لەگەڵیا دەگۆنجێن، و خۆی دەتوانێت لەگەڵ کێ بگۆنجێت. 
ـ تایبەتمەندی ئەو کەسە دەبێت چی بێت و ڕەوشت و ئەخلاقی دەبێت چۆن بێت، و ئاستی تێگەیشتنی چۆن بێت و خوێندەواری لەچ ئاستێکدا بێت. ئایا ژنی ماڵەوە بێت یان لەدەرەوه‌یش پێشەیەکەی هەبێت. ئایا کەسێکی باڵاپۆش بێت یان بەلاتەوه گرنگ نابێت کە چ جلێک لە بەرکات، و کەسایەتیان چۆن بێت، کەسێکی پایبەند بە دین بێت یان بۆت گرنگ نابێت هیچ باکگراوەندێکی ئایینی نەبێت. دەبێت مرۆڤەکان بزانن تێکەڵی کام بنەماڵە دەبن و باری ئابووری و داراییان ئەبێت هاوسەنگ بێت لەگەڵیان، تا شەرمەزاری یەک نەبن و کەمتر تووشی کێشە ببن.
کە وایە ئەگەر ئێمەی مرۆڤ خۆمان بناسین و بزانین ئەو پێوەرانەی کە دامانناوە بۆ خۆمان لەگەڵ کامیان ئەسازین و لەگەڵ کامیان  ناسازین و لەگەڵ کامیان هاوسەنگیمان نییە هاوسەرگیری ناکەین. مرۆڤەکان ئەگەر خۆیان بناسن دەزانن کێیان ئەوێت بۆ ژیانی هاوسەرگیری و لەگەڵ چ کەسێکدا هاوسەرگیری بکەن.
ـ مرۆڤ دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکات کە عەقڵانی و سەقامگیر بێت، لە ڕوانگەی خێزانیشەوە لە هەمان ئاستی توانای دارایی و هاوبەشی ئایینیدا یەک‌ئاست بن، کەسیان لە کەسیان کەمتر و زیاتر نەبن.
کلید واژه ها:
هاوژین هاوسه‌رگیری
دسته بندی: اجتماعی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید