شنبه، 6 مرداد 1403
روژان پرس » اسلایدر » خەزێنەیەک پڕ لە گەوهەری مێژوو

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

خەزێنەیەک پڕ لە گەوهەری مێژوو

0
کد خبر: 1864

خەزێنەیەک پڕ لە گەوهەری مێژوو

میرزا خەسرەویش وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان ژیانی بە باخداری وکشتیاری لە شوێنێ هەمیشە بەهاری ،بەناوی میامەران لە ئاوایی نسڵ بەسەربردووەو لەپاڵیشیا لەخەیاتی و دووراندنەوە وچەندکاریکی تری تایبەت بەوسەردەمە دەستێکی باڵای بووە و ساڵانێکیش وەکوو»مۆرەوەجی دامپزشکی»خزمەتی بەئاژەڵدارانی هاووڵاتیان کردووە.
زەمەندێ پڕ لە بەرامەی ڕابردوو
لاپەڕەیەک تەژی لە بیرەوەری و قسەی نەستەق
ئەمجارەش کەسایەتیەکی خۆشناوی داوێنی کۆساڵان دنەی دامێ تاڕامێنم لە سەربووری و بەپێنووسێ لە بەردەمی بارگەی خوێنەرانی هێژا ڕاوەستم و باقەیەک سۆسەنی داوێنی گۆشخانیەکۆنیان پێشکەش بکەم.
ناوی خەسرەو مۆحەممەدیە کوڕی خەڵیفه حەمەڕەزابەگ.
لە ساڵی 1317ی کۆچی هەتاوی لە  داوێنی کۆساڵان و لەژێرسای کوڕەمیانە لە مەڵبەندی زاناپەروەری گۆشخانی،له زەنوێری پڕلەجوانی،چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
ئەژدادی باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکی هەورامانی لهۆنن لەتایفەی ئەحمەدبەگ(ئەحمەدخاتوون) کەبەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە و دایکی خاتوون ئامینەی ناو بووە و خەڵکی ئاوایی نسڵ بووە کە ئەمانیش لە بنەڕەتدا لەخێڵی نادرخانی کەنۆڵەی کرمانشان بووگن کە گوایە لەهەوارگەیەک نزیکی ئاوایی بەناوی گەردی گەرۆڵ ژیاون وپاشان ڕوویان لەلادێ نسڵ کردووە.
خەسرەوبەگ بەتەنها پێنج پۆل وانەی سەرەتایی لەئاوایی ڕەزاو خوێندبوو، بەڵام هێندە وریاولێهاتوو بووە کە زۆربەی چیرۆکە قەدیمیەکان، ئایات وئەحادیسی ئایینی، پەند ومەسەل ومەتەڵ. بەشێ لە شێعرەکانی قانع ومەولەوی تاوەگۆزی، زۆربەی حیکایەت ونووسینەکانی بووستان و گۆڵستانی سەعدی،شێعری شاعێرانی تری کوردستان. لەبەربووە وحێکایەتگەلێ وەکوو
داستانگەلێک وەکوو لەیلێ ومەجنوون، شیرین وفەرهاد، ڕۆستەم وزۆراو بەپۆختەیی لەبەرکردووە وهەردەم وەک شەوچەرەیەکی شەونشینیەگەرمەکانی ئەوکاتی ئاوایی پێشکەشی مێوانان وهاووڵاتیانی کردووە وفەرێحی وشادی بەدڵان بەخشیوە و بزەی بەلێوان. قسه خۆشەکانی میرزاخەسرەو دەبێتەوێردی زاران و زانیاری یاران.
دەستنووسه بەجێماوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1320ی هەتاوی کە بە دەستخەتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێیانی شەوانە لە دەوری قورسینی مێوانی،نووسیویانە کەکتێبی مەولوودنامە،بەهرام گوڵ، چنگ نامەو...بە زمانەکانی کوردی لە دوبەشی سۆرانی وهەورامی ، فارسی، عەرەبی و...،ناوەڕۆکی بابەتەکان وناوی ئەوکتێبانەن.
میرزاخەسرەو یەکێ لە تیرئەندازە لێزانەکانی ئەودەم ئەهاتە ئەژمار و لەپاڵیشیا وەک مێژووزانێکی ئەو دەڤەرە شارەزاییەکی تەواوی لەبابەتی مێژووی ئاواییەکان وکەساییەتیەکان وشۆێنەوارە پڕلەڕازەکان بوو و زانیاریگەلێکی زۆری لە بۆارە جۆراوجۆرەکان سینە بە سینە بەدەستی نەوەی ئەمڕۆ گەیاند.
کەسایەتیەکی کتێب خوێن وهۆگری کتێب بوونە وبەجۆرێ کە تا دووایین ڕۆژەکانی ژیانی لەخوێندنەوەجیا نەبووەتەوە ولەوتەمەنەدا کوڵی دڵی بەخوێندنەوەی کتێبگەلێ وەکوو دیوانی مەولەوی، دیوان پیرشالیار، نەهجۆلفەساحە، ئەمیر ئەرسەلان، مێژووی هەورامانی مۆزەفەرخان، ناودارانی کورد بابامەردۆخ، شیواو... دامرکاندووە.
میرزا خەسرو بەرهەمی چاپ بووی نیه بەڵام دەستنووسگەلێکی جوان و شێعر و نەزمی(هەورامی،سۆرانی) کە خۆی هۆنیویەتەوە، لێ بەجێ ماوە و شێعر و نامەگەلێکی لەگەڵ دۆستانێ وەکوو میرزا ئەحمەد مۆرادی کوڕی خەلیفه ئیبراهیمی نسڵ، میرزا ئەحمەدی میانە، خەسرەوحەبیبی، شێخ حەسەن زۆنج، مەلاعەلی شاوەیسی گۆشخانی وکاسانێکی زۆرتر ئاڵوگۆڕکردووە.
میرزا خەسرەویش وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان ژیانی بە باخداری وکشتیاری لە شوێنێ هەمیشە بەهاری ،بەناوی میامەران لە ئاوایی نسڵ بەسەربردووەو لەپاڵیشیا لەخەیاتی و دووراندنەوە وچەندکاریکی تری تایبەت بەوسەردەمە دەستێکی باڵای بووە و ساڵانێکیش وەکوو»مۆرەوەجی دامپزشکی»خزمەتی بەئاژەڵدارانی هاووڵاتیان کردووە.
میرزاخەسرەو خاوەنی سێ کوڕ وپێنج کچەو لە ساڵی 1389 بەرگی حاجیان دەپۆشی و لە تەمەنی 76ساڵیدا لە ڕۆژی 30ی ڕێبەندانی 1393ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لەگۆڕستانی گۆشخانی ئەسپەردە دەکریێت و ئەم بەیتەشێعر بەپێی وەسیەتێکی کەبە بەرگی کتێبێکەوە نووسیویه بەسەر کێلی مەزارەکەیەوە نووسراوە:
دەورانی دنیا بۆمن تەواوە
ئەوا من دەڕۆم تۆش های لە دواوە.
گۆشخانیەکۆن شوێنەوارێکی مێژووییە له ڕۆژهەڵاتی گۆندی ئەمڕۆکەی گۆشخانیە و هەرواکەدەڵێن لەبنەڕەتدا 12بنەماڵە لەهەورامانی لهۆنەوە ڕوویان کردووەتە ئەوێ وئاوەدانیان کردووەتەوە و ئەمڕۆش زۆربەی ناوی کەژوکێوەکانی نسڵ وگۆشخانی ناوی هەورامی بەخۆیەوە لکاندووە وەکوو هانەمزێ،تەونەترکاوێ و...لەگۆشخانی و پۆلەوەزان، حەشۆڵێ، هانەخەجیان و...لەنسڵ، بنەماڵەی خەسرەوبەگ لەبنەڕەتدا یەکێ لەو 12بنەماڵەیەن کە لە ناوچەی هەورامانی لهۆنەوە بەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە وەک ئەڵێن پاشان ئەو ئاواییە دەکەوێتەپێش هێرش و دوواتر بەرد ئەنرێیتە بان بەرد بۆ سازکردنی گۆشخانی ئەمڕۆ.
نموونەدەسنووسەکانی...ساڵی 1328
ئەحمەد سۆڵتان یا ئەحمەد خاتوون دو کوڕ و کچێکی بووە؛ کوڕە چکۆلەکەی بە ناوی موحەممەدعەلی بەیگ کە گوایە لە شەڕ لەگەڵ فەرهاد میرزا لە ئاوایی هەجمنە بریندار ئەبێت و لە چەمەی مەر تێیا ئەچێ و کوڕە گەورەکەی بەناوی مەحموود به‌یگ  بەئاغەگەورە مەیشوورە و کچەکەشیان بەخاتوون فاتمە کە ئێستاش هەوارگەیەک لە گۆشخانی هەیە بە ناوی هەواری خاتوون فاتمە کە ئەودەم کە باوکی و ئاغەگەورەی ئاوارەی عێراق ئەبن ئەم لەوێ ژیاوە تا  گەڕانەوەی باوک و براکەی، بەوتەی میرزا خەسرەو هەمیشه 12 چەکدار بە دەوریا بوونە و پاسەوانیان لێوەکردووە  و هەروەها ئاغەگەورەش ئەمڕۆکە ناوی دەیمێکە لە ئاواییا،  کێلی شکاوەی گۆڕی ئاغەگەورە و خاتوون فاتمەش لە زیارەتەڵانی کۆنی گۆشخانی ئێستەش ماوەتەوە کە ئەم باسەمێژووییە وەک هەویرێکە کە ئاو زۆر دەخواتەوە ولەداهاتوودا ئیشەڵا بتوانین زۆرتر لەسەری هەلیل ئاوا و مێزەران و چەمەی مەر وهانەمزێ و ئاوایی نسڵ بەبەڵگەوە بدوین.
سەرچاوەکان: وتووێژی ساڵانی پێشووم لەگەڵ کاک کامیل موحەممەدی کوڕی خوالێخووشبوو خەسرەوبەگ، دەسنووسەکانی میرزاخەسرەو

ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان ساڵی 1403 سێشه‌ممه ی25 گوڵان
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید