جمعه، 15 آبان 1405
روژان پرس » اخبار » مێخەکێک بە بەرۆکی نیشتمانەوە

ساسان مونفەرێد[بێوەر]

مێخەکێک بە بەرۆکی نیشتمانەوە

0
کد خبر: 4185

مێخەکێک بە بەرۆکی نیشتمانەوە

پۆلێک له نووسەران، شاعێران و چالاک‌وانانی فەرهەنگی و مەدەنی و ئەدەبدۆستانی ناوچەی شامیان به نوێنەرایەتی چالاکانی فەرهەنگی سەوڵاوا،  سەردانی مامۆستا حاجی لۆقمانی ئەحمەدییان کرد لە شاری مەریوان.
لە ناوچەی شامیان، کە ئاخێزگەیێ بۆ هونەر وجوانیە، بەرامەی گوڵێک تێکەڵاوی هاژەی بەفراوی بناری کوڕەمیانە بووە و عەتری جیهانێکی گەورەی داگرتووە.
دارەوەنێک کە سێبەری بووەتە ژوانگەی دڵداران و چڵ وپۆی هێلانەیێ بۆ باڵداران.
دیسان لە شاری سەوڵاوا ئاوڕدانەوەیەکی تر ڕێکخرا بۆ دیتنی جوانیی باڵای هونەر و مێژووی ناوچەکە لە ڕێگەی مۆزەخانەی هونەری و بەرهەمە دەستنووسەکانی مامۆستایێکەوە.
لە درێژەی زەنجیرەچالاکیەفەرهەنگیەکان لە شاری سەوڵاوا، ئەمجارەش شەوی 4ی خەزەڵوەری 2726ی کوردی پۆلێک له نووسەران، شاعێران و چالاکانی فەرهەنگی ومەدەنی و ئەدەبدۆستانی دڵسۆزی ناوچەی شامیان به نوێنەرایەتی چالاکانی فەرهەنگی سەوڵاوا،  لە هەڵمەتێکی مەدەنی بە مەبەستی پەرەپێدان بە فەرهەنگی ڕێزلێنان لە کەسایەتییەکانی سەردەم، سەردانی مامۆستا حاجی لۆقمانی ئەحمەدییان کرد لە شاری مەریوان.
ئەم کۆبوونەوەیە  چەند کاتژمێرێکی خایاند و تەنها دانیشتنێک نەبوو، بەڵکوو پڕبوو له وانە و ڕەوشت و لەوێدا هەریەک لە ئامادەبووانی دانیشتنه پڕ له مەعنەویاتەکە،  دڵیان بە هەستی یەک ئاوپرژێن کرد و گوێیان بۆ  شێعر و گۆرانی و قسەی خۆش و نوکتە وحێکمەت هەڵخست و لە فەزایەکی دۆستانە و وێمانە زیارەتی حەوتەمین بەرهەمی دەسنووسی مامۆستا حاجی لوقمان ئەحمەدی  و بەرهەمەکانی تری کرا و پاشان  بە دیتنی مۆزەخانەی هونەری و پیشانگەیەک تەژی له جوانی دڵی ئامادەبووان گەشایەوە و پەیمانی هاوسۆزی و یەکگرتوویی و هونەردۆستی دیسان لە ناوچەکەدا نوێی کرایەوە.
لەوێدا چەند شاعێر و ئەدەبدۆستانی  ناوچەکە وەک  بێوەر،  کاک بەختیار ڕەحیمی، کاک مۆختار فەتحی، کاک مەنسوور ئەمینی، کاک ئەسکەندەر ئەمینی، کاک سیفەڵڵا و کاک فەتحوڵڵا فەرەجی و د.فەرید ئەحمەدی، کاک خەبات فەرۆخژاد و کاک عەرەفات لوتفی، خاتوون کەژاڵ بەهرامی، خاتوون سۆماکەرەمی، خاتوون گوڵاڵە عەلەوی، خاتوون ڕۆجیار مەحموودی و چەند خۆشکێکی ئازیز بەخوێندنەوەی شێعر و دەقی ئەدەبی دانیشتنەکەیان ڕازاندەوە و هەروەها حاجی لوقمانی ئەحمەدی کورتەیەک لە باسیی ژیان و بەسەرهات و ئەزموونەکانی خۆی پێشکەش کرد و دوواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە بە نوێنەرایەتی پۆلێک لە چالاکانی فەرهەنگی سەوڵاوا ڕێزنامە و سپاسنامەیەکی کوردیی تایبەت، پێشکەش ماموستا کرا.
حاجی لوقمانی ئەحمەدی وەک کاتبێکی نێونەتەوەیی کورد ناوبانگی جیهانی  دەرکردووە و وەک مەداڵێک به گەردەنی نیشتمانەوە ئەدرۆشێتەوە و ڕوانین به بەرهەمەکانیا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات و ڕێز گرتن لە گەورەپیاوان ئەرکێکە بە شانی هەموومانەوە.
هونەرمەند حاجی لوقمانی ئەحمەدی کاتبی نیونەتەوەیی قورئان و خەتاتی دەسڕەنگێن
کوڕی محەممەد ڕەحیم لە ڕۆژی 20ی خەرمانانی 1349ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی هونەرپەروەر و نیشتماندۆستی نسڵ لە چەمی شامیان سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە و خوێندنەکانی سەرەتایی هەر لە زێدەکەی خۆیدا تێپەڕ کردووە و هەر له منداڵیەوە بە نووسین بەسەر دارەڕای مێچی کۆنەماڵەکەیان دڵی تێکەڵاوی هونەر وجوانیی بووە و یەکەم جار لە ساڵی 1364ی کۆچی هەتاوی پێ ناوەتە گۆڕەپانی هونەر و پۆلی یەکەمی ناوەندی دەبێ کە بەخۆشنوویسیەوە ئەزموونی هونەری خۆی دەسپێدەکا و لە ساڵی 1370ی کۆچی هەتاوی بە شێوەی فەرمی فێری خەتاتی دەبێت وله ساڵی 1373 وەک ئەندامێک لە کۆمەڵی خۆشنوویسانی تاران دەست بەچالاکی دەکات و لە ساڵی 1375 لەخزمەت ئۆستادسەعیدی قادری خەتی نەستەعەلیق فێردەبێت و پاشان لە ساڵی 1376 بەدنیای خەتی عەرەبی ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی عێراق ئاریکاریەکی بەرچاوی دەبێ و وەک ئەندامێکی ئەو ئەنجۆمەنە چالاکیەهونەریەکانی خۆی درێژە پێئەدا و پاشان لە ساڵی 1382ی کۆچی هەتاوی بۆ یەکەم جار بەدەستخەتی خۆیان کتێبی پیرۆزی قورئان دەنووسێتەوە[2ساڵ هەوڵی بۆداوە] وقورئانەکە لە شاری مەریوانە، کتابەتی دووهەمی لە ساڵی 1388 تا 1389 بەڕێوە بردوە و بەرهەمەکەی لە مزگەوتی قەبای بەهارانی سنەی ڕازاندوەتەوە و کتابەتی سێهەمی لە ساڵی 1392 دەسپێدەکا و لەساڵی 1394تەواوی دەکا ولە مۆزەخانەی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە و پاشان کتابەتی چووارەمی لە ساڵی 1399دەسپێدەکا تا ساڵی 1400و بەرهەمەکەی لە شارجەی وڵاتی ئەماراتە،  هەروەها پێنجمین کتابەتی لە ڕەمەزانی 1401 تاڕەمەزانی 1403درێژەی پێداوە و  دواتر دوکتابەتی تایبەتی تریش بەڕێوە ئەبات کە وڵاتێ وەکوو عەرەبستان و عەمان وچەندکیشوەرێکی تری ئیسلامی داواکاری هۆنەرەکەین.
ئەم گەورەپیاوە سەڕەڕای ئەوەیکە لە گەڵ زۆرێک له وڵاتانی بیانیی له بواری هونەریدا پەیوەندی بووە و وڵاتانێ وەکوو ئەمارەت، عممان، عەرەبستان، قەتر، مێسر و عێراق و چەند شوێنێکی تر باوەشیان بۆ هونەری ئاوەڵا کردووە و بە فەرمیی داوایان لێکردووە  ببێتە پەناهەندەی ئەوێ و لەوێ خزمەتی بکەن و لەوێ بژی بەڵام ماموستا لوقمان به هۆی ئەوینێ کە بە نیشتمانەکەی بوویەتی داواکاریەکەیانی تا بە ئەمڕۆ ڕەتکردووەتەوە و بڕوای وایە وڵاتی خویشی نابێ خاڵی لە هونەر و هونەرمەندان بێت و خاکی کوردستان بەلایەوە پیرۆز وخۆشەویستترە و ئەمڕۆ له بەرگی خاکەڕایی مامۆستایی له قوتابخانەکانی مەریوانە و چەندین جار پێشنیاری دەسەڵاتداری له بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوەندی ڕاهێنان وپەروەردەی پێ دراوە بەڵام هەر دڵی بە هونەر وخزمەت لەو ڕێگا کراوەتەوە و داخوازەکەیانی ڕەتکردووەتەوە.

ماموستا لوقمان لەماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی قورئانی دابین کردووە که  گەنجینەیەکی مێژوویی دێتە ئەژمار وزیاتر له 1000تابلۆی کەم وێنە و گرانبایی لێیە کە زۆربەیان شێعرگەلێ رەسەن وناوداری شاعێرانی بەناو بانگی کوردە و ئەگەر تەمەن مەودا بدات بەنیازە لە داهاتوودا چەند شاکارێکی تایبەتی تر لە بواری نووسینەوەی دیوانە کوردییەکان بخولقێنێ.
حاجی لوقمان ئەحمەدی تا به ئەمڕۆ توانیویه 7جار قورئانی پیرۆز به دەستخەت و هونەرێ تایبەتەوە بنووسێتەوە و  تەمەنی لەڕێگای خزمەت بە هونەر و فەرهەنگ و ئایین وسەربەرزی نیشتمان  دابنێ بە جۆرێک کە لەو پەڕی بێدەسەڵاتیدا  ڕۆژانە بە ماوەی 16کاتژمێر توانیویه هاوڕێی قەڵەمێ بێ تا بەرهەمێکی مەزنی هونەری بخولقێنێ.
حاجی لوقمان ئەحمەدی زۆری پێخۆش بووە مۆزەخانەیەکی تایبەتی لە شارەکانی تری کوردستاندا بەتایبەت  له سەوڵاوا و دەوروبەری بۆ بەرهەمەکانی دابین بکرێ بەڵام بە داخەوە تا بە ئەمڕۆ بەو ئاواتەی نەگەیشووە و بە هیواین بەرپرسان و دەسەڵاتداران  لە داهاتوودا ئەو هەلەی بۆ برەخسێنن و هاووڵاتیان لە دیتنی ئەو هونەر و جوانیە بێبەش نەبن.
دیاریەکانی دیواری  زۆربەی ماڵەکانی ڕازاندووەتەوە و خۆیان جیا لە نووسین خاوەن زەوقی شاعێریشن  و جاربەجارێ کوورەی دڵی بۆخۆی تاوداوە.

حاج لوقمان سفر تا سەدی کارەهونەریەکانی خۆی بەڕێویەوە بردووە[قاقەز،[هەر لاپەڕەیەکی زیاتر له 100دولاری گرتووەتەە] ڕەنگ کردن،قەتاعی، پاسپارتو، سەحافی و...]و کاری مەرەممەت و چاک کردنەوە دەسنووسە کۆنەکان وقۆرئانە مێژووییەکانی کردووە.
حاج لوقمانی ئەحمەدی بەزووترین کات وەک خەتات و خۆشنوویسێکی تایبەت ناوبانگ دەردەکات وکارناسی هونەر و کارناسی نۆسخەخەتیەکانەو بەڵگەی هەڤیازی و فەوقەقوتحەی[فوق ممتاز] لە ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی ئێران و بەڵگەی مامۆستایی لە ئەنجۆمەنی خۆشنوویسانی عێراق هەیە و ئەندامی کۆمەڵەی خۆشنوویسانی وڵاتەکانی عێراق، تورکیە و ئەمارەتە وهەروەها که ئاماژەی پێکرا تابەئەمڕۆ 7 کەڕەت قورئانی پیرۆزی بە دەستخەتی خۆی نووسیووە و خاوەنی زیاتر لە 1200تابلۆی خۆشنوویسیە بە خەتگەلێکی جیاوازەوە وهەروەها تابەئەمڕۆ 15 پیشانگەی لە نێوخۆی وڵات و 8 پیشانگەی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە و ئەمڕۆکە نیشتەجێی شاری مەریوانە و لە قوتابخانەکانی دواناوەندی ئەو شارە لە بەرگی ماموستاییدا جێ خۆی کردووەتەوە. و دەبیری هونەری قوتابخانەیە و خەریکی گەڵاڵەکردنی گەورەترین نوسخەی خەتتی قورئانی پیرۆزە لە جیهاندا کەسەیری وێنەی نموونە بەرهەمەکانی بۆمان  ئەدوێ.
ئاوەدانی بۆ سەوڵاوا و شەکاوەیی بۆ ئاڵای فەرهەنگ و ئەدەبی.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ژمارە 904 ڕۆژنامەی ڕۆژان، نووسینی بێوەر

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید