جمعه، 15 آبان 1405
روژان پرس » اخبار » سەوڵاوا؛ شارێک بچووک و بەڵام تەژی لە مرۆڤە بەرزەکان

نووسین: ساسان مونفەرێد[بێوەر]

سەوڵاوا؛ شارێک بچووک و بەڵام تەژی لە مرۆڤە بەرزەکان

0
کد خبر: 4088

سەوڵاوا؛ شارێک بچووک و بەڵام تەژی لە مرۆڤە بەرزەکان

کاک حەسەن جیا لەوەی کە دەستی قەڵەمی گرتووە، سۆزی تێکەڵ بەرامەی چنوورەکانی کۆساڵان کردووە و لە بناری سیرواندا ڕۆحی ماندووی بە دەنگەخۆشەکەی ئاوپرژێن کردووە.
لە تەنیشت پیرەهەژارە: گڵکۆی مامۆستا بێسارانی و لە سای کۆساڵانی سەربەرزدا، شاعێرانێک هێشتا دڵە شەیداکانیان تێکەڵ بە بەرامەی بۆژانەکانی کوڕەمیانە و هاژەی سیروان دەکەن و کوورەی دڵ و هەستیان بۆ ئەم وڵاتە گرفەی دێ و ڕێگای ئەدەبیان بەرنەداوە و گۆچان بەدەست ئەم ڕێگا دوور و درێژ و پڕ لە عەشق و شەوقە دەپێون.
 11ی خەرمانانی 2726ی کوردی تاقمێک لە ئەدیبانی شامیان و چالاکانی بواری فەرهەنگی و ئەدەبی و هاووڵاتیانی ئازیز، بە نوێنەرایەتی،ئەدیبانی شامیان، بە مەبەستی ڕێزلێنان و پەرەپێدان بە فەرهەنگێ کە تێیایدا ڕێز لە مرۆڤەگەورەکان تا لە ژیاندا ماون بگیریێ، سەردانی کاک حەسەن خەیات لە ئاوایی دووڕۆ سەر بە ناوچەی شامیان و سەوڵاوا کرا.
کاک حەسەن بەشێ لە تەمەنی بۆ خزمەت بە فەرهەنگ و کەلەپووری ئەم وڵاتە تەرخان کردووە و ڕوانین به کارنامەی فەرهەنگیەکەیدا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات.
کاک حەسەن جیا لەوەی کە دەستی قەڵەمی گرتووە، سۆزی تێکەڵ بەرامەی چنوورەکانی کۆساڵان کردووە و لە بناری سیرواندا ڕۆحی ماندووی بە دەنگەخۆشەکەی ئاوپرژێن کردووە.
بێژەرێکێ جامانەپۆش و پەسەک وفەرەنجی  لەشان و کڵاش لە پێی، کە بە پێچەوانەی زۆرێک لە بێژەرەکان بۆن وبەرامەی ڕەسەنایەتی بە زمان و باڵایەوە دەرکەوتووە.
شاعێرێکی قسەخۆش وخەمخۆرێکی زمانی دایکی، مرۆڤێکی نیشتماندۆست کە هەورامیانە بە بەراوپیریمانەوە هات وبە قسەخۆشەکانی وشێعر و مەقام وگۆرانی کۆڕەکەی گەرمترکرد.
ودوواتر بەڕێزان  د.فەرید ئەحمەدی، بەڕێزان مەنسوور ئەمینی، ئەسکەندەر ئەمینی، مۆختار فەتحی، خانم سڵێمانی، خاتوون کەژاڵ و بێوەر و چەند ئازیزێکی تر هەریەک بە خوێندنەوەی شێعرو گۆرانی و وتارگەلێ ئەدەبی، کۆڕێکی ئەدیبانە و شاعێرانە و دۆستانەیان پێکهێنا و دوواتر بە نوێنەرێ پۆلێک لە ئەدیبانی شامیان  ڕێزگیرا لە مامۆستا حەسەن خەیاتی دووڕۆ.
لێرەوە سپاسی سەرجەم ئەو ئازیزانە دەکەم کە لەو دیدارەدا بەشداریان کرد وئاواتەخوازم ئەو جەژنە بچووکانە لە ماڵی هەموو هونەرمەندو کەسایەتێکی کۆمەڵگا پەرەبسێنێ.
ماڵتان ئاوەدان
لێرەدا ئاماژە بە کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا حەسەن خەیات دەکەین:
مامۆستا حەسەن خەیات؛ هەستێک تێکەڵاوی هاژەی سیروان و خۆڕەی قوڵ
لە ساڵی 1343ی کۆچی هەتاوی لەبناری کۆساڵاندا لە ئاواییەکەی شێخ عوسمانی نەقشبەندی، لە ئاوایی دووڕۆ سەربەناوچەی سەوڵاوا چاوی بەدنیا هەڵێناوە و بۆخوێندن ڕووی کردووەتە قوتابخانەکانی سەوڵاوا و تا پۆلی یەکەمی ناوەندی وانە دەخوێنێت و پاشان بەهۆی کەم دەسەڵاتی بنەماڵەیان واز لەخوێندن ئەهێنێ و دەبێتە عاسای دەست و کۆڵەکەیێ بۆ خۆشک وبراچکۆلەکەی.
کاک حەسەن خەیات پەیتا...پەیتا...بەگوێی گرتن لە دەنگ وشێعرخوێندنەکانی دایکی ئازیزی هەستی زیاتر دەبزوێ وەک  هەتوانێ بۆ زامی دەروون بەشێعردا دەڕوانێ.
پاش تەواوکردنی دەورەی ئیجباری لە ساڵی 1368‌ی کۆچی هەتاوی دەڕواتە خزمەتی ئۆساحەسەنی سلێنی لە شاری مەریوان و لەوێ خۆی فێری ئیشی بەرگدووری دەکات و لەوەو بەدووا بە حەسەن خەیات ناودەرئەکا.
پاشانی ژیانی هاوبەشی  لەگەڵ بەیان خاتووندا دەسپێدەکا وچوار منداڵی بە ناوەجوانەکانی،قانع،هەژار،شالیار وسەیران ئەبێ.
کاک حەسەن خەیات لە ساڵی 1382هەتاوی ئەزموونی شێعری خۆی لە ئاوایی بارام ئاوا دەسپێدەکا و بەرە بەرە بۆ تێراوکردنی  هزری لەکانیاوی زانست ڕوودەکاتە مەتەرێزی ئەدەب دۆستان وشاعێرانی پایەبەرزی سەردەمی هەورامان و لە زۆربەی کوڕوکۆبوونەوە کلتووری وئەدەبیەکان وەک بەڕێوبەری بەرنامەکان بەرچاو دەکەوێت و بە دەنگی خۆشی ئاوپرژێنی دڵان دەکا
کاک حەسەن خەیات بەنازناوی حەقیرەوە ماوەێی لە زەریای وشەڕەسەنەکانی هەورامان دەبێتە مەلەوان.
لەساڵی 1384دەست لە جلدووری هەڵدەگرێت و دەبێتەمێشەوان و ئەمجارە هەنگی هەستی بەرو بەرزایەکانی هەورامان هەڵدەفڕێنێ وتا ئەمڕۆ زیاتر لە دەهەزار بەیتێ شێعری  لە بۆارەجۆراوجۆرەکانی هۆنیوەتەوە کە بەداخەوە هێشتا بەچاپ نەگەیشتوون.
کاک حەسەن خەیات ماوەیێ لەئاواییە هەورامی نشینەکانی ناوچەکە وەک فێرکارێکی زمانی دایکی لەخزمەت نیشتمانەکەیدا دەبێ.
بەداخەوە لەم ساڵانی دوایی بەهۆی نەخۆشینەوە چاوەکانی بێ هێز دەبن بەڵام هەر بە دیدەی دڵان چاو لە چاوی شێعرا دەخشێنێ و ئەمڕۆکە هەر لە ئاوایی دووڕۆ نیشتەجێیە.
هیوای تەمەندرێژی ولەش ساغیمان هەیە بۆ کاک حەسەنی خەیات.
جیایی وشادین بڕیەی جە خەما
نەک چوون من دووربی جەنووروچەما
بیم بە وێرانەی وەهمۆ واهێما
هۆمێد وهیوا لامەندەن هیما.

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید