دەگوترێ گه‌وھه‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گورچیله و دژی ھه‌و كردنه به تایبه‌تی هه‌وكردنی ڕه‌حمی ئافره‌ت.
ڕۆژان‌پرێس: كووزه‌ڵه، گیایه‌ك به‌ھارییه له تیره‌ی (شه‌وبۆ)كان، ١٠ بۆ ٤٠ cm به‌رز ده‌بێت، گه‌ڵای بچووك و قه‌دێكی خزیوی هه‌یه.
ئه‌م ڕووه‌كه بڕێكی باش له ئاسن و كه‌لسیۆم و كه‌مێك له ویتامینه‌كانی C و A تێدایه.
كووزه‌ڵه بۆ كه‌مخوێنی ده‌توانرێ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت، كالسیۆمی له شیر زیاتره و ڤیتامین سیشی له پرته‌قاڵ زیاتره.
دەگوترێ گه‌وھه‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گورچیله به‌گشتی؛ جۆرێ کە به‌رد ده‌توێنێته‌وه و قوم لاده‌بات و ھه‌وكردنی گورچیله ناھێڵێت.
دژی ھه‌وكردنه به‌تایبه‌تی هه‌وكردنی ڕه‌حمی ئافره‌ت.
هاوكات پاككه‌ره‌وه‌ی خوێنه له ماده ژه‌ھراوییه‌كان و دژه شێرپه‌نجه‌یشه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
كووزه‌ڵه، سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون یان ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن.
كووزه‌ڵه، گیایه‌كی خۆرسك و ناسكه و له نزیك ئاوی كانیاوه‌كان ده‌ڕوێت.
زۆر تام و بۆنێكی خۆشیشی ھه‌یه؛ با له‌م وەرزەدا لەبیرمان نەچێ لەسه‌ر سفره‌كانمان داینین.
آدرس کوتاه خبر: