ڕۆژان پرێس: لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆڵ بارینێکی کەموێنە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقی گرتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم دوو وڵاتە دانا.
شارەزایان دەڵێن کە بە تەواوبوونی پرۆژەکانی درووستکردنی بەنداو لە تورکیا دەبێت چاوەڕوانی لەمەش خەراپتر بین!

بە وتەی شارەزایان، پێویستە وڵاتانی ئێران و عێراق لە ڕێگای وەزارەتەکانی دەرەوەی خۆیانەوە و لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن کە بێگومان لە ماوەی ساڵانی داهاتوو وەک قەیرانێکی ژینگەیی بەرۆکیان دەگرێتەوە. بەنداوی ئیلیسۆی تورکیا ڕێگری لە سەدا ۵۶ی ئاوی دیجلە بۆ عێراق دەکات و ئەمەش بە مەترسییەک لە سەر ناوچەکە دادەنرێت.
پرۆژەی گاپی تورکیا بە کردەوە بەشێکی زۆری ئاوی دیجلە و فۆرات دەبڕێت و ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی دروستبوونی خۆڵبارینەکانە. پرۆژەی گاپی تورکیا ۲۲ بەنداو و ۱۳ وێستگەی کارەبا لە سەر ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات لە خۆ دەگرێت و وا دەکات کە سوریا، ئێران و عێراق ڕوبەڕوی هەلومەرجێکی مەترسیداری ژینگەیی ببنەوە؛ بە تایبەت لە عێراق ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاوی کشتووکاڵی و وشکبوونی زەوییە کشتووکاڵییەکانیش بە هۆکاری دروستبوونی خۆڵبارین و هاتنی لە سنورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە دادەنرێت.
بەنداوی ئیلیسۆ کە لە سەر ڕووباری دیجلە لە پارێزگای مێردین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا درووست کراوە، توانای گلدانەوەی ۴۳ ملیار مەتری سێجا ئاوی هەیە و پاش بەنداوی ئەتاتۆرک، دووەم بەنداوی گەورەی ئەو وڵاتەیە. درووستکردنی ئەم بەنداوەش بە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر ئێران، عێراق و ناوچەکە دادەنرێت، لە بوارەکانی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و خۆڵبارینەکان، پاشەکشەی کەرتی کشتووکاڵی و کێشە ئابورییە پەیوەندیدارەکان.
لە توێژینەوەیەکدا هاتووە کە پرۆژەی گاپی تورکیا کاریگەریی لە سەر ۲۵ پارێزگای ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران دادەنێت بە تایبەت پارێزگای خوزستان کە بە وشکبوونی ئاوی "هورالعظیم" شەپۆلی خۆڵبارینەکان زیاتر و زووتر دەبن.
لە ڕابردووشدا بەنداوی ئەتاتۆرک لە تورکیا لە سەدا ۷۵ی ئاوی فۆرات گلدەداتەوە.

وتیشی تا ساڵای ٢٠٠٢ تورکیا خاوەنی ٢٧٦ بهنداو بوو که ئێمە ۵۸۵ سهدی دیکهمان زیاد کردووه.