5000 ئێزدی بە دەستی داعش کوژراون و 2745 منداڵیش بێ دایک و باوک مانەوە.
نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان ئاماری نوێی قوربانیانی بڵاوکردەوە و رایگهیاند بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 2558 کەس بێسەروشوێنن کە 1225 ژن و 1333 پیاون.
نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ یەکشەممە، دوایین ئاماری “جینۆساید”ی ئێزدییەكانی راگەیاند کە لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” جینۆساید كران.
نووسینگەكە رایگەیاند، 5000 ئێزدی بە دەستی داعش کوژراون و 2745 منداڵیش بێ دایک و باوک مانەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان، لە شەنگال 93 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، ئەمە جگە لە دەیان تاکە گۆڕیش.
نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ڕفێنراوەکان گەیشتووەتە 6417 کەس، کە 3548یان ژن و 2869یان پیاون؛ هاوکات 3585 کەسیش رزگار كراون.
ژمارەی ئەو رفێندراوانەی کە لەلایەن داعشەوە کوژراون و تەرمەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە، ٢٧٤ کەسن کە ٣٧ کەسیان ژن و کەسیان ٢٣٧ پیاون.
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەکه، تا ئێستاش 2558 کەس بێسەروشوێنن کە 1225یان ژن و 1333یان پیاون.
آدرس کوتاه خبر: