یکشنبه، 30 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » قوربانیانی كەرتی غەززە ۲۰ هەزار که‌سی تێپه‌ڕاند

قوربانیانی كەرتی غەززە ۲۰ هەزار که‌سی تێپه‌ڕاند

0
کد خبر: 1487

قوربانیانی كەرتی غەززە ۲۰ هەزار که‌سی تێپه‌ڕاند

ژمارەی بریندارانی كەرتی غەززە گەیشتە 53 هەزارو 688 كەس.
تەندروستی غەززە نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلی بڵاو کردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، ژمارەی كوژراوو برینداران بۆ نزیكەی 74 هەزار كەس بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.
ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەممە، دەیان هاووڵاتی دیكە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل كوژران، بەمەش كۆی ژمارەی كوژراوانی كەرتی غەززە بۆ 20 هەزارو 258 كەس بەرزبووەوە.
وتیشی:" ژمارەی بریندارانی كەرتی غەززە گەیشتە 53 هەزارو 688 كەس؛ تائێستاش چارەنووسی هەزاران كەسی دیكە بەهۆی مانەوەیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا، بە نادیاری ماوەتەوە".
وتەبێژەکه ئاماژەی بەوە كرد، زۆربەی قوربانیانی كەرتی غەززە ژن و منداڵن، كە بەشێكیان لە دۆخێكی تەندروستیی ناجێگیردان. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئەو هه‌واڵنێرانەی تا ئێستا لە کەرتی غەزە کوژراون گەیشتوەتە ۱۰۰ کەس.

له لایه‌کی دیکه‌وه سوپای ئیسرائیل ئامارێكی نوێی سەربازە كوژراوەكانی راگه‌یاند.
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای کرد، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكەی چەكدارانی حە‌ماس بۆ سەر ئەو وڵاتە و دواتر هەڵایسانی جەنگ لە كەرتی غەززە، 485 سەربازیان كوژراون.
سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوه‌ێكدا ئاماژەی بەوەكردووە که لە دوێنێوە هەشت سەرباز و ئەفسەریان لە غەززە كوژراون.
وەك لە ئامارەكەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگیان لەگەڵ حەماس، 485 سەربازیان كوژراون لە نێویاندا 158یان لەكاتی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناو كەرتی غەززە كوژراون.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە لەدوای ۸۰ رۆژ لە دەستپێكردنی، تائێستا بەردەوامە، سەرباری هەوڵە نێودەوڵەتییەكانیش بۆ راگرتنی شەڕەكە، بەڵام سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رەتیكردەوە شەڕ رابگرن تا ئەو كاتەی سەرجدەم ئامانجەكانیان بە دیدەهێنن و مەترسیی تیرۆر لەسەر وڵاتەكەیان كۆتایی پێدەهێنن.
بنیامین نەتانیاهۆ راشیگەیاندبوو: دوو بژاردە لەبەردەم چەكدارانی حەماسە، یان خۆبەدەستەوەدان و یاخود كوشتن.
کلید واژه ها:
غەززە حەماس
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید