جمعه، 10 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » دەسڕەنگینێ لە هەواری شێخەڵە پەلان

نووسین و کۆکردنەوە: ساسان مونفەرید[بێوەر]

دەسڕەنگینێ لە هەواری شێخەڵە پەلان

0
کد خبر: 3578

دەسڕەنگینێ لە هەواری شێخەڵە پەلان

سارا ساڵحی ئەمڕۆژانە هەر لە شاری سەوڵاوا دەژێت و خاوەن کارگەی نەقاشی نگارینە.
لە داوێنی کۆساڵانەوە گەر بەرەو بەرزاییەکانی کوڕی مریەم و گەرمارۆ و شادەرە ڕێکەوین، زۆر جوانی ئەبینین کە دیدەی دڵ تێری لێ ناخوات، بۆیه ئەمجارەش هەگبەی هزرمان بەرەو هەواری شێخەڵە پەلان پێچاوەتەوە و تینوویەتیمان بە هانەچیا دەشکێنین و لە سەر بەردەنوێژێکی هانەچەرمە وچانێ ئەدەین و ڕوو له شادەرە و کڵاوسیاو شێعرێکی تەژی لە وەفا دەهۆنینەوە و بۆتاوێک دڵی کۆمڕە و گونج و هانە کارێز ئەلاوێنینەوە.
ژانیش وەکوو زۆربەی ئاواییەکانی تری سەوڵاوا لە کۆنەوە تا بە ئەمڕۆ لە بۆارە جیاجیاکانەوە خاوەن کەسایەتیگەلێکی تایبەت بووە، قەیخاگەلێ کەناو و یادیان وێردی زاری خەڵکی ناوچەکەیە و مامۆستاگەلێ لە تیرەی شاخ.
مامۆستا مەلائەحمەدی ئەسەدی، مەلاجەمیلی ئەسەدی، مەلاشەمسەددینی ئەسەدی و هەر وەها فڕۆکەوان مەلەک مۆحەممەدی ئەسەدی تەنیا مشتێکن لە خەرواری کەسایەتیە خۆشناوەکانی ئەو گوندە.
وەک ئەڵێن: یەکەم کەسێک کە قوتابخانەی بردووەتە ئەو گوندە بەڕێز جەلالەددینی عەبدۆڵڵاهی بووە ناسراو بە قەیخاجەلال و پاش ساز بوونی ئەو بنکە فەرهەنگیە ئەو گوندە مێژووییە ڕەنگ و بۆی جوانتری بەخۆیەوە بینیوە و ئەو کاروانی زانستە تا بە ئەمڕۆ درێژەی پێدراوە و ئەمڕۆکەش ئەو چرای هونەرە لەو ئاواییەدا نەکوژاوەتەوە و دەیان شاعێر و هۆنەرمەندی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەمڕۆ دەمانەوێ سەبارەت بە کچێکی دەست ڕەنگین بە ناوی خاتوون سارا ساڵحی بدوین و بۆتاوێک سەرەنجتان ڕاکێشین بۆ سەر ژیان و بەرهەمەکانی ئەم کچە لاوە:
خاتوون سارا ساڵحی کچی ئەحمەد وفاتمە لە ڕۆژی 14ی جوەزەردانی ساڵی 1375ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی ژان سەربەچەمی ژاوەرۆی شارستانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
[باوکیان  مامۆستای قوتابخانە بووە و بە ماوەی 16ساڵ بە هۆی خۆشەویستیەک کە بە ئاواییەکەی بوویە هەر لە زێدەکەی خۆیدا بەرگی خزمەتی لە بەردا بووە و هەوڵی داوە بەشی ناوەندی قوتابخانە لەو گوندەدا ڕێکبخا]
سارا ساڵحی خوێندنەکانی سەرەتایی و ناوەندیی هەر لە زێدەکەی خۆیدا تێپەڕاندووە و دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕوو لە شاری سەوڵاوا دەکەن و زیاتر لە 15 ساڵە نیشتەجێی ئەوشارەیە.
خوێندنەکانی پاش ناوەندیی هەر لە قۆتابخانەکانی سەوڵاوا دەسپێدەکا و لە بۆاری گرافیکدا هەنگاو هەڵدەگرێ و دوواتر بۆ درێژەدان بەخوێندنەکەی ڕوولە"دانشکدەی فه‌ننی" لە شاری سنە دەکات و لە ساڵی 1394ی ک.ە بەڵگەنامەی کاردانی لە بۆاری گرافیکدا وەردەگرێ و پەیتا پەیتا له گۆڕەپانی هونەردا خۆی دەنوێنێ و  کارە هونەرییەکانی له ماڵەوە دەسپێدەکات و ساڵی 1397ی.ک.ە لە هۆڵی ناوەندی ڕۆشەنبیری شاری سەوڵاوا پیشانگایەک دادەمزرێنێ بۆ تابلۆوە نەققاشی و کارە سووفاڵیەکانی و  دوواتر دڵگەرمتر دەبێ کە کارگەیەکی خنجیلانە بەناوی نەقاشی نگارین هەر لەو شارەدا دابمه‌زرێنێ و هونەرەکەی دەبڕێتە باڵای ئاوێنە و سووفاڵ و بووم و پارچە و دیوار و... دوواتر 5 پیشانگای تر بەشێوازگەلی کۆ و تاکەکەسی هەر لەو شارەدا دادەنێ و وەک خۆی ئەڵێ: لە ساڵی 1399ک.ە تا بە ئەمڕۆ زیاتر لە 100کەسی فێرخوازی نەقاشی بە پلە گەیاندووە و مەلی مەیلی زۆرتر حەز بە فڕین لە ئاسمانی هۆنەری کوردیدا کردووە؛ بۆیه حەزی بە کێشانی وێنەی کەسایەتیه ناودارەکانی کوردەواری کردووە و لە پاییزی 1404ک.ە بەپێی چالاکیەکانی شارەوانی شار لە بۆاری دیوارنووسیدا، ئەو ئەرکەی بە ئەستۆ گرتووە ولە سەر دیواری 24متری  لە شەقامی موعەللیم لەگەڵ هاوڕێیەکی خەتات بەناوی کاک سەعدی[بەشی خەتاتیەکەی] دەستی به کێشانی وێنەی 11 کەسایەتی کورد لە بۆارەجیاجیاکانەوە کردووە.
سارا ساڵحی ئەمڕۆژانە هەر لە شاری سەوڵاوا دەژێت و خاوەن کارگەی نەقاشی نگارینە و بەگوڕتر لە جاران لە گۆڕەپانی هونەردا خەریکی هەنگاو هەڵگرتنە و بۆ ناسینی زیاترێ ئەم خاتوونە دەسڕەنگینە سەرەنجتان بۆ دیتنی چەند بەرهەمێکی ڕادەکێشین وتا وێنەکانی زیاتر بدۆێن بۆمان:
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ خاتوون سارا ساڵحی




نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید