مرۆڤ دەبێ فێر ببێت وەک وانە لە مەڕ ئەوانەی بێ شیلە و پیلە و دڵسۆزانە کارەکانت بۆ ڕێدەخەن و دۆخی نەخوازراوی تۆییش وەک هین خۆیان سەیر دەکەن، سەری ڕێز دابنەوێنی و لە ئاستی ڕآژەکارییکەیاندا "سپاسگوزار : بێت.
زۆر بە وردی سەرنجم دا. ورد و مرد بێ هەڵەشە بوون. نیان و خاکەڕایانە دەست و کەرەستەی لە لوولەیەکی کۆن و پاقراوی ئاڵاندووە و بۆین و ئاغر پاقژ و خاوێنی دەکاتەو. سەرت لە ئاکاری بە دانستەی سووڕ دەمێنێ کە لە سەردەمی کورتەباڵایان و لە ئاخۆران و بخۆرانی ئەم دۆخە قەیراناوییە. کەسانێک لەنگەری تۆکمەییان وا داکوتراوە بە هیچ بۆرانێک ناڕووخێن. ئەرخەیان کارامەیی خۆیان دەخەنەکار تا بێ شیلە و پیلە کارەکەت بۆ سانا بکەن.لەوەی لە شەوکی زوودا تووشت نەبووە بە تووشی پەنزەهار و لالەمووەوە. ساز و باز بووم.لە دڵەوە هەزاران بتڕژمم هات بە دڵدا بۆ ئەو ناخە تۆکمە و مەرکانە بوونە.
لە چەقی دژوارییدا خاوێن و باوێن تەیارە تاکوو ئاسوودەیی و گرفتی موشتەریەکی سانا بکات. من خۆم ئیتر خەریک بوو جاڕز و بێ تاقەت دەبووم. لێ هێشتا ئەو بە هەموو بارێک هەر چێوەخرتەی لوولەکەی دەدا. هەر تاوناتاوێک لە تەمەنێکی مامناوەندیدا ڕاستەوە دەبوو بۆ هاوردنی کەرستەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. جارجارە خەڵکیش دەهاتن. بە ڕاوێژێکی لە دڵەوە نزیک وڵامی پرسیارەکانی دەدایەوە. لە ڕێزکردنی ئەو حەمووە دەستە وشەجوانانە کە لە زاری دەهاتە دەرەوە. تووشی سۆزرەت دەبووی و بە خۆت نەبوو سۆمای چاوت لە قەڵافەتی دەبڕی. "بەخێر بی ئازیز. گیانەکەم. ڕۆحەکەم. چاوەکەمی." تۆ بێژی لە بەر دریای دووکانێکی یەکمیتری بەڵام لە چەقی مەیدانی شاناز و لە نێو هۆسە و داگیرکاری لوولە و پێچ و کەرەستەدا.
کاک عەبدوڵڵایەک بە بنەچەی کانی نیازەوەو چۆن وەها ناخی بە شەنگی و کارامەیی سازاوە.(ئەمە تەنیا بۆ ئەو ساتەیە کە بۆ کەسێکی نەناسراوی وەک من بەرچاو کەوت. ئیتر ساتەکانی دیکەی ژیانی لای من نەزانراوە.) ئەم ئاوێتە بوونی بەرامەی جوانییە لە کوێوە هەڵدەقوڵێ و بە چ سەرچاوەیەکی بە نرخەوە گرێدراوە؟ بڵێی داڵدەدراوی چ کۆ بەرهەمێک بێت؟ لەوەی ماندوو نەناسانە گەرەکییە خەسارەکان کەم بکاتەوە، بێ گرێ خۆت دەیبینی و نەیگەرەکە باسی بکەیت. لەوەی دڵسۆزە و دیسان بە قسە نایکات، کردەوە و ئاکاری خۆی بانگەوازە. زار و زمانی ناخی درکان. لە کۆتایی کارەکەدا و دانی پارەی ئەرکەکەی. وتم مرۆڤ دەبێ فێر ببێت وەک وانە لە مەڕ ئەوانەی بێ شیلە و پیلە و دڵسۆزانە کارەکانت بۆ ڕێدەخەن و دۆخی نەخوازراوی تۆییش وەک هین خۆیان سەیر دەکەن، سەری ڕێز دابنەوێنی و لە ئاستی ڕآژەکارییکەیاندا "سپاسگوزار بێت. بە دڵ و گیان لە هەموو ڕەوتێکت وانەم وەرگرت .
پێم حەیف بوو ئەو ساتە جوانە لە چەقی دژوارییدا بۆ خوێنەری ئەم دەقە نەگوێزمەوە. سپاسی بوونی ئەو مرڤە ئاکار لەبەر دڵانە وا خوێنی خۆشەویستی دەهێرنە جۆش.
پاقر: ژەنگاوی.
بۆین: ڕازی
پەنزەهار و لالەموو: تووڕە و تۆسن.
بتڕژم: ئافەریین
هۆسە: غەڵبەغەڵب
آدرس کوتاه خبر: