کوردێک لە لایەن سەرۆکی رووسیاوە میدالیای پوشکینی پێدەبەخشرێت
د.رەشاد بە ناوی خۆی و هاوکارە کوردەکانییەوە داوای لە سەرۆکی رووسیا کرد کە هاوکاریی زیاتریان بکات بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەکانی فێربوونی زمانی رووسی بۆ ئەوەی "پەیوەندی لەگەڵ زمانی رووسیدا بپارێزن."
سەرۆکی رووسیا لە کۆشکی کرێملین، میدالیای پوشکینی بەخشییە پرۆفیسۆر رەشاد میران، زانا و کەسایەتیی ناسراوی کورد، رەشاد میران یەکەم کەسە لەنێو کورد کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت.
رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی (رۆژی یەکگرتوویی نیشتمانی) لە رووسیا، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی کرێملین، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی دەوڵەتی رووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا میدالیای پوشکینی بەخشییە پرۆفیسۆر رەشاد میران، زانا و کەسایەتیی ناسراوی کورد .
پرۆفیسۆر رەشاد میران، کە پسپۆڕی بواری کۆمەڵناسییە و رۆڵێکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا هەبووە، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە "دوورودرێژ و بەهێزەکانی" نێوان کوردستان و رووسیا کرد کە خۆی وەک ئێتنۆگرافەرێک هەمیشە پشتیوان و هاوکار بووە.
د.رەشاد بە ناوی خۆی و هاوکارە کوردەکانییەوە داوای لە سەرۆکی رووسیا کرد کە هاوکاریی زیاتریان بکات بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەکانی فێربوونی زمانی رووسی بۆ ئەوەی "پەیوەندی لەگەڵ زمانی رووسیدا بپارێزن."
ئەم خەڵاتە، کە بەناوی شاعیری گەورەی رووسیا، ئەلێکساندەر پوشکینەوە ناونراوە، لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە پێشکێش بەو کەسایەتیانە دەکرێت کە لە بوارەکانی کولتووری، هونەری و زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بەشداریی کاریگەریان لە لێکۆڵینەوە، پاراستن و بەناوبانگکردنی کولتووری رووسیادا هەبووە.
آدرس کوتاه خبر: