یکشنبه، 30 اردیبهشت 1403
روژان پرس » گالری » وێنەهەواڵی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران

وێنه‌کان: مه‌نسوور جیهانی

وێنەهەواڵی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران

0
کد خبر: 1849

وێنەهەواڵی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران

"نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، له لایه‌ن حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، پێشوازییان لێکرا. 
مه‌نسوور جیهانی ـ "نێچیرڤان بارزانی"، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری تارانی پێته‌ختی ئێران.
سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ شاندێکی پلە باڵا پێکهاتوو له‌ "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "مستەفا سەید قادر" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "دڵشاد شەهاب" ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "رێبەر ئەحمەد" وەزیری کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و "عەبدوڵڵا ئاکره‌یی" ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران ئێوارێی یەکشەمە 16ی گوڵانی 1403 رێکه‌وتی 5ی مانگی ئایاری 2024ی زایینی گەیشتە تاران.
بڕیار وایه‌ لەم سه‌فه‌ره‌ فەرمییەدا، سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی لەوانە؛ ئایەتوڵڵا "سەید عەلی خامنەیی" ڕێبەری باڵای ئێران، "سه‌ید ئیبڕاهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران، دکتۆر "محەمەد باقر قالیباف" سەرۆکی په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی و دوکتور "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری کاروباری دەرەوە و کۆ ببێتەوە و دیدار و ڕاوێژ و دانوستان بکات.
سه‌رۆکی هەرێم، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لێکدانه‌وه‌ و بەدواداچوون بۆ گرنگترین پرس و بابه‌ته‌کانی ناوچه‌، فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و چه‌ندین بواری دیکه‌ بۆ تاران سەفەری کردووە.
"نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، له لایه‌ن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران، ئه‌ندازیار "حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد" بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، "ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی" کونسوولی ئێران له هه‌ولێر، "محه‌مه‌د عه‌لی به‌یک" یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌لیجی فارسی وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی به شێوه‌ی فه‌رمی پێشوازییان لێکرا. 

دسته بندی: گالری
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید