پنج شنبه، 9 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » ژیان وبەسەرهاتی شێخ حوسێن کاکەحەمەی کەسنەزانی(سۆڵتان حوسێنی سانی)

ژیان وبەسەرهاتی شێخ حوسێن کاکەحەمەی کەسنەزانی(سۆڵتان حوسێنی سانی)

0
کد خبر: 3271

ژیان وبەسەرهاتی شێخ حوسێن کاکەحەمەی کەسنەزانی(سۆڵتان حوسێنی سانی)

سەوڵاوا و زۆربەی دێهاتەکانی ئەم شارستانەش لە تەکیە بێ بەش نەبووە وخاوەن دەروێش وخەڵیفە و کەڵەپیاوگەلێ بووە کە ناویان هەربە چاکی وێردی زارانە و خەڵکی شوێنکەوتووی ڕەوەشتەکانیانن.
بێوەر. س.م:
سەوڵاوا یەکێ لەو شارانەیە کە ئەویش وەک زۆربەی شارەکانی تری کوردستان لە کۆنەوە تابەئەمڕۆ باوەشی سەنگەرێک بووە بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵەگەلێ ئازا و دیندار، وەک دەزانین جیا له قوتابخانەو مزگەوت و حۆجرەکان، تەکیەکانی ئەم وڵاتەش شوێنێ بووە بۆ باڵاکردنی هزری مرۆڤایەتی و نزیک بوونەوەی دڵەکان بە خوا و ئێرشاد و ڕێنموونی خەڵک بەرەو ئایین دۆستی و مرۆڤ پەروەری و ئاداب و عێرفان وتەسەوف و...
سەوڵاوا و زۆربەی دێهاتەکانی ئەم شارستانەش لە تەکیە بێ بەش نەبووە وخاوەن دەروێش وخەڵیفە و کەڵەپیاوگەلێ بووە کە ناویان هەربە چاکی وێردی زارانە و خەڵکی شوێنکەوتووی ڕەوەشتەکانیانن.
وێنەیەک لە شێخ حوسێن شێخ کاکە حەمەی کەسنەزانی
یەکێ لەو تەکیەگەلەی کە لە ساڵی 1392کۆچی هەتاوی لە دڵی شاری سەوڵاوادا لە پاڵ تەکیەکانی تەرێقەتی نەقشبەندیە و قادریە لەم شارەدا جێ خۆی کردووەتەوە، تەکیەی شێخ حوسێن شێخ کاکەحەمەی خاکنشینە.
بۆ ئەوەی باشتر ئەم کەسایەتیه کە ئەم تەکیە بەناویەوە هەیە بناسین سەرەنجتان ڕادەکێشم بۆ ئەم بابەتەی کە له مەدەسەی دینی و تەکیەی حاجی شێخ حوسێن کەسنەزانی له پێنجوێن ئاماژەی پێکراوە و وەهەروەها بە پێی وتووێژێ کە  لە گەڵ بەڕێز د.ئێبراهیم فەرەهمەندنیا بوومان، بۆمان دەردەکەوێ کە "شێخ حوسێن کوڕی شێخ کاکە حەمەی کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عەبدۆلکەریم ناسراو بە شای کەسنەزان له ساڵی 1950زایینی له کربچنەی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە بنەماڵەیەکی ئایینی وبەناوبانگی کوردستان چاوی بەژیان هەڵێناوە."
هەر لەمنداڵیەوە ڕۆحی بە عێرفان جەللا دراوە و لە سەرڕێبازی بنەماڵەکەی هەنگاو هەڵدەگرێ وپەروەردەی سەنگەری زانست و عێرفان دەبێت.
هەروەک لە نووسێنێکیشدا کە له مەدرەسەی دینی وتەکیەی حاجی شێخ حوسێن کەسنەزانی  ئاماژەی پێکراوه:دەسپێکی ساڵەکانی خوێندنی شێخ حۆسەین له قوتابخانەی میری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1957 و تا قۆناغی دوواناوەندی بڕیوە و دوواتر بۆ تێراو کردنی باخی زانستی ڕوو لە حۆجرە و مەدرەسەئایینیەکانی کوردستان کردووە و لەلای مامۆستایان مەلاعەبدۆڵڵای مەسعوود،مەللا عەبدۆڵڵای دۆڵەسوور، مامۆستا شێخ تاهێری شێخ حوسەینی کەسنەزانی گەوره کەئامۆزاوی خۆیان بووە و هەروەها لەخزمەت چەندین زانای تردا  خوێندوویەتی و لە زانستە ئیسلامیەکاندا شارەزاتربووەتەوە ودوواتر لە خزمەت مامۆستا شێخ مۆحەممەدقەرەداغی ناسراو بە خەتیبی سلێمانی دا ئیجازەنامەی مەلایەتی وەرگرتووە
و لە پاڵی خوێندنەکەیدا ئەمیش وەک خەڵکی ئاسایی بۆ بژیوی ژیان وماڵ وخێزانی پشتی بە توانای خۆی بەستووە.
جەنابی حاجی شێخ حسین کەسنەزانی
لە ساڵی 1972زایینی لەخزمەت  باوکی ئازیزیدا تەرێقەتی وەرگرتووەو و بەیعەتی کردووە و لە ژێر چاودێریی ئەودا سلووکی کردووە و پاشان لە ساڵ 1974 بۆیەکەم جار له گۆندی بەردەکەڕ تەکیەی تایبەت بەخۆی کردووەتەوە و پاش ڕاپەڕین،لە شاری مەریوان تەکیەی خۆی دووبارە دامەزراندووەتەوە و پاشان لە ساڵی 1993له پێنجوێنی باشووری کوردستان نیشتەجێ دەبێت  وتەکیەی پێنجوێنیش دادەمزرێنێ کە تا وەکوو ئەمڕۆش هەر بەردەوامە.
وتەکانی شێخ حوسێن کاکەحەمەی کەسنەزانی وێردی زارانە وهەمیشه ویستویەتی کە خۆی و تەکیە و تەرێقەتی بێ لایەن بن لە هەموو ڕوویێکەوە و هەروەها هەوڵی داوە ئاشتەوایی و نزیکبوونەوە و برایەتی لە نێو تەرێقەتەجیاوازەکانی تردا زۆرتر بکات وبەسیمایەکی سەردەمیانە تەرێقەت بناسێنێ و نەهێڵێ تەرێقەت بەرەو لادان و زیادەڕەوی بچێ و عەقڵ و ئیمان و سەبر و عیلمی کردووەتە بنەما بۆ هەرکەسێک بچێتە ناو تەریقەتەوە و خاوەن شێوازی ئێرشاد و بانگەوازی تایبەت بەخۆیانن و دەستوورەکانی وەک گوارەیێ لە گوێی مۆریدەکانی ماوەتەوە و بەرنامەکانی تەکیەی لە بۆارەجیاجیاکانەوە وەکوو بەڕیوەچوونی کۆڕی زیکر لە هەموو شەوانێکی هەینی وسێشەمە و وتنەوەی وانەزانستەکانی تەفسیر وتەجوید و...هەروەها گرنگیپێدان بە ئەدەبیات و شێعر و هەروەها گرنگیپێدان بە ئادابی سەماع ومەداحی و قەسیدەخوێندنەوە و چەندها بەرنامەی ئایینی تر بە ڕێوە بردووە.

شێخ باباتاهێر کوڕی شێخ حوسێن کەسنەزانی
شێخ حۆسەین شێخ کاکەحەمەی کەسنەزانی
لە بەرواری 2016/02/20 ماڵاوایی له ژیان کردووە [1396ک.ە]و ئەمیش وەک زۆربەی پیرانی کەسنەزانی پیرۆزیان له ئامێزی خاکی کڕبچنە دەنێژرێ و مەزاریان لەوێیه،
و دووای خۆیان لە ساڵی 1396ک.ە  لە شاری سلێمانی بە ئێجماعی عۆلەمای دینی و حازر و مۆریدانی تەرێقەت جەنابی شێخ باباتاهێری کوڕیان بەرنامە و ڕێرەوەی تەرێقەتەکەی پێش دەگرن و بەردەوام دەبن له سەرڕێبازی باب و باپیریان و وەک ڕێبەری ئەو تەرێقەتە وجێگەداری باوکیان دەسنیشان کراوە وهەڵبژێردراوە و لە شوێنە جیاوازەکانەوە خاوەن تەکیە و مەدرەسەی دینی تایبەتن و  ئێستاش دانیشتووی شاری پێنجوێنن و لە پاڵی ئەم ئەرکەدا وەک کارمەندێکی خەستەخانە لەو شارەدا خەریکی خزمەت بە خەڵکین و لە شاری سەولاواش تەکیەکەی بەردەوامە و هەروەها خاوەن شوێنکەوتووانی تایبەت بەخۆیە.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ د.ئیبراهیم فەرەهمەندنیا و یادداشتێک کە لە مەدرەسەی دینی و تەکیەی حاجی شێخ حوسێن کەسنەزانی وەرگیراوە.
نووسین و کۆکردنەوە: ساسان مونفەرید[بێوەر]
دسته بندی: اخبار / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید