جمعه، 10 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » بڵابوونەوەی نوێترین کتێبی فەرهاد شاکەلی لەبارەی مەلای جەزیری

بە زمانی ئینگلیزیه

بڵابوونەوەی نوێترین کتێبی فەرهاد شاکەلی لەبارەی مەلای جەزیری

0
کد خبر: 3186

بڵابوونەوەی نوێترین کتێبی فەرهاد شاکەلی لەبارەی مەلای جەزیری

ئاوڕێک دەداتەوە لە پاشخانی فەرهەنگی، ئایینی و سیاسیی سەردەمی شاعیر وەک قۆناغێکی گرنگی مێژووی کوردستان.
"بادەمان بە دەستی ئەو نۆشی" نوێترین كتێب و تێزی دوکتۆریی فەرهاد شاكەلی نووسەر و شاعیری ناسراوەی کورد لەبارەی مەلای جەزیری، لە لایەن زانكۆی ئوپسالای سوید بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوكرایەوە.  
کتێبی "We Drank the Wine from His Hand"(بادەمان بە دەستی ئەو نۆشی) نوێترین پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی دوکتۆر فەرهاد شاکەلی، نووسەر و شاعیری ناسراوەی کوردە کە لە پێشەکی و شەش بەش و ئەنجامێک پێکهاتووە. 
شاکەلی لەم کتێبەدا دەڕوانێتە سەردەم، ژیان و شیعری شاعیر و سۆفیی كورد مەلای جزیری وەکوو دەستپێکی شیعری کلاسیکی کوردی و بۆ ئەو مەبەستە وێڕای لێکدانەوەی دەستنووس و نوسخە چاپکراوەکانی دیوانی مەلای جەزیری و خوێندنەوەی ڕوانگەی سۆفیگەرانە و جوانیناسانەی، ئاوڕێک دەداتەوە لە پاشخانی فەرهەنگی، ئایینی و سیاسیی سەردەمی شاعیر وەک قۆناغێکی گرنگی مێژووی کوردستان.
دسته بندی: اخبار / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید