"بادەمان بە دەستی ئەو نۆشی" نوێترین كتێب و تێزی دوکتۆریی فەرهاد شاكەلی نووسەر و شاعیری ناسراوەی کورد لەبارەی مەلای جەزیری، لە لایەن زانكۆی ئوپسالای سوید بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوكرایەوە.
کتێبی "We Drank the Wine from His Hand"(بادەمان بە دەستی ئەو نۆشی) نوێترین پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی دوکتۆر فەرهاد شاکەلی، نووسەر و شاعیری ناسراوەی کوردە کە لە پێشەکی و شەش بەش و ئەنجامێک پێکهاتووە.
شاکەلی لەم کتێبەدا دەڕوانێتە سەردەم، ژیان و شیعری شاعیر و سۆفیی كورد مەلای جزیری وەکوو دەستپێکی شیعری کلاسیکی کوردی و بۆ ئەو مەبەستە وێڕای لێکدانەوەی دەستنووس و نوسخە چاپکراوەکانی دیوانی مەلای جەزیری و خوێندنەوەی ڕوانگەی سۆفیگەرانە و جوانیناسانەی، ئاوڕێک دەداتەوە لە پاشخانی فەرهەنگی، ئایینی و سیاسیی سەردەمی شاعیر وەک قۆناغێکی گرنگی مێژووی کوردستان.