دکتۆر شێرزاد حەسەن رەزا
بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە دا
ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم نمایشە لە (١١) قوتابخانەى بنەڕەتى سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ بۆ ماوەى (١١) ڕۆژ بە بەردەوامى پێشکەش کراوە بەنزیکەى (11000) قوتابى و خوێندکار و مامۆستا بینەرى بوون.
چەمچەماڵ، یەکێکە لە شارە دێرینەکانی کوردستان ،لە پارێزگای سلێمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق. ژمارەی دانیشتوانی بەشێوەیەکی گشتی بە ناحیە و گوندەکانی نزیکەیی ٢٥٠ ھەزار کەس دەبێت.
لە رووی جوگرافیەوە؛ لە رۆژھەڵاتەوە شاری سلێمانی و زنجیرە چیای هەنجیرە و دەربەندی بازیان و لە باشوورەوو ڕووباری باسەڕە و شاری کەلارە و لە باکورەوە شاری کۆیە و زێی بچووکە و لە ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان و شاری کەرکووکە.
لە رووی ھونەریەوە ئەم شارە خاوەن مێژوویەکی سەد ساڵەیە و لە پێش جەنگی جیھانی دووەم دا،شانۆی تێدا پێشکەش کراوە ولەسەرەتایی حەفتاکانی سەدەیی رابردوودا ،بۆ یەکەم جار لە فیلمی تێدا تۆمارکراوە.
ئێستا خاوەن دەزگای رۆشنبیری و تیپی شانۆیی و بەشی منداڵانە،بەڵام بەداخەوە وەک پێویست گرنگی بە پێگەیاندن و پەرەپێدانی ئاوەزەی و پەروەردەی منداڵان نەدراوە. لە سۆنگەی ھەست کردن بە فەرمۆشی منداڵان، لە کایەی گرنگی پێدان و ئاڵوودەبوونی خەڵک بەگشتی بەسۆشیال میدیا و سەرگردانی منداڵان. بە پێویستمان زانرا کە قوتابیانی (٦بۆ ١٢)ساڵ،ئاوێتە بکەینەوە بە خۆشەویستی نیشتمان و دایک و باوک و مامۆستا وقوتابخانە.
لەو پێناوەدا یەکەى چالاکى قوتابخانەکانى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى چەمچەماڵ بەهاوکارى کۆمەڵەى هونەرە جوانەکانى چەمچەماڵ و قائمقامیەتى قەزاى چەمچەماڵ، بانگهشێتى ( تیپى مەریوان .گروپى شانۆیی زێڕ) لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بۆ شارى چەمچەماڵ کرد،تاوەکو نمایشی شانۆیی مناڵانى (پارێزەرانى ژینگە)بکەن.چونکە ئەوە راستیە کە منداڵان نەوەی دواڕۆژ و خاوەن و پارێزەری نیشتمانن.
ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم نمایشە لە (١١) قوتابخانەى بنەڕەتى سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ بۆ ماوەى (١١) ڕۆژ بە بەردەوامى پێشکەش کراوە بەنزیکەى (11000) قوتابى و خوێندکار و مامۆستا بینەرى بوون.
کاستی کارە شانۆیی
نووسەر و دەرهێنەر:
سەید سۆران حوسێنی
ئەکتەرەکان:
(عەتا سەمەدی،ئازاد مورادی،سەلیمە مۆمبەینی،سیروان دەروێش،مێهدی ئێرانی،شنیا سەمه دی)
دیزاینەری جلوبەرگ:
(ژینۆ ئەندیشمه ند،کۆلسووم مورادی
دیزاینەری بووکەڵە:
ئازاد مورادی
مکیاج:
فاتیمە ئەسەدوڵڵاهی
شانۆی منداڵان (The children’s theatre)، یەکێکە لەو ھونەرانەی راستەخۆ کاریگەری لەسەر ھەست و نەستی منداڵ ھەیە، چونکە ھەستەوەرەکانی بەرجەستە دەکات.لە یەک کات دا ،ئەکتەر دەتوانێت بینین و بیستن و چەژتن و بۆنکردن ،لە بەرجەستە کراوەکاندا،تێکەڵ بکات، لەو پێناوەدا منداڵ بابەتی شانۆگەریەکەی لێ دەبێت بە ڕاستی و ھەستەکانی لەگەڵ بابەتی شانۆکەدا یەکانگیر دەبێت.لەرووی دەروونیەوە ھۆرمۆناتی سیرۆتۆنین و ئۆکزتۆکسین و دۆپامین ،لە خوێندا دەگۆڕێت.
ڕافەی بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان:
لەم بارەوەیە کە بیۆلۆژیایی شانۆی مندالان ،کارێکی قورس لە بەرهەمهێنان دا و سادەیە لە دەربڕیندا.بە واتایەکی تر گفتوگۆیە لەگەڵ جەستە و دەرووندا.
ھەروەکو لە زانستی بیۆلۆژیادا ھاتوە،کاریگەریە ژینگە و فیزیایەکان،لە دەنگ و رەنگ و روناکی ،بابەتی شانۆگەریەکە دەگەیەنێت بە ترۆپک و چێژ لەو کەرسە و بەکارھێبراوانە دەبینێت،کە ئەکتەر بەکاردەھێنێت.
گەر بە وردی شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە بخوێنینەوە ،کە بەرھەمی شاری مەریوان و تیپی شانۆیی زێڕ و کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بوو..ھونەرمەند (سەید سۆرانی حسینی )کاری نوسین و دەرھێنانی کردبوو،زۆر فاکتەری بایۆلۆژی نوێ بەرچاو دەکەوێت.
لەگەڵ ئەوەی زانراوە،کە تایبەتمەندییەکانی شانۆی منداڵ (ئاسانە و ڕوونە)لەرووی بابەتیەوە ئەم ئاسان و روونیەمان لە دەق و گفتوگۆی ئەکتەرەکاندا بیست.ئەمەسەرەڕایی (سەرنجڕاکێش) و (پشت بەستن بە هەستەکان )کە تێدا زیاتر پشت بە جووڵە بەسترابوو وەک لە وتەی ئاڵۆز،ئەمەش بە بەکارھێنانی (بووکەڵە ) و (وێنەی جوڵاو )،کە لایەنێکی تری سەرکەوتنی شانۆکەبوو،لە سۆنگەیەکی ترەوە سوود لە (ڕووناکی و ڕەنگەکان )وەرگیرابوو،وەک خەیاڵی جوان و دۆزینەوە حەزی منداڵ و بە گرنگ وەرگرتنی جیاوازی حەز لە منداڵاندا.لە رێگە چاو و ھەستی بینینەوە،کە لە ئەنجامدا، چێژ و خۆشی بە منداڵان دەبەخشێت .ھەستەکانی لەگەڵ بیریدا تێردەکات و گرنگی بە فێربوون فەرهەنگی و کرانەوەی زمانی منداڵ دەدات بۆ دەربڕینە جۆراوجۆرەکان ،کە ھەمیشە یەکێک لە گرفتە بایلۆژی و سایکۆلۆژیەکانی منداڵ، کەم توانای دەربڕین و ھانی دەدات منداڵ بەهێزدەکات.چونکە لەم رێگەیەوە دەگەین بە ئەنجامی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی منداڵ. دڵنیایی و متمانە لە خودی منداڵاندا برەو پێ دەدات،بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە بەشداری و ھاوکار دەبەن لەگەڵ ئەکتەرەکاندا لە نواندن و نمایشەکەدا.بە خۆرسکی و بە پلانی پێش وەختەی دەرھێنەر.چونکە کاردەکات بۆ جووڵاندنی سۆزی منداڵ و تێگەیشتن لە دەوروبەر ،بە پێدانی زانیاری نوێ.
بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆیی پارێزەرانی ژینگەدا
١—بابەت
باس کردن لە خۆشەویستى نیشتمان و مێژووى کورد و چۆنیەتى هەڵسوکەوت کردنى منداڵان لەگەڵ دایک و باوک وهاوڕێکانىاندا بابەتی شانۆنامەکە بوو.
کۆمەڵە بابەتێکن کە چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان و بیرۆکە ڕەوشتییەکان دەکەن کە منداڵان چێژی لێوەردەگرن.بەشێوەیەک لەگەڵ تەمەنی ئەو منداڵانەدا گونجاوبوو کە شانۆنامەکەی بۆ نووسرابوو.
٢—یاسا دەروونییەکان و بەها بەرز وکۆمەڵایەتییەکان
بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەست بوونی دەقی شانۆیی ،بە لایەنی دەروونی و پەروەردەیی ،پێداویستییەکانی منداڵ.یەکێکی ترە لە بنەماکانی شانۆی منداڵان.کەلەم شانۆیەدا بە ڕوون و ئاشکرایی و جیاوازی کەسایەتی تێیدا لەبەرچاو گیرابوو. . شانۆنامەکە کاری کردبوو لەسەر دانانی بیرۆکە و خووی باش و پەرەپێدانی خۆشەویستی منداڵان بۆ چاکە.
٣—دیالۆگی ئاسان
لەنێو گفتوگۆی ئەکتەرەکان و ئەکتەر و منداڵانی بینەردا،ئەو دیالۆگە بەروونی ھەست پێ دەکرا بەتایبەتی کە باسى لەگرنگى ژینگە و پاک و خاوێنى و کارى بە کۆمەڵ و هاندانى مناڵان دەکرد. بەشێوەکی سادە و ئاسان هانی منداڵان دەدرا بۆ داهێنان و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.بۆ چارەسەر و چۆنێتی زاڵ بوون بەسەر کێشەکانی رۆژانەدا.کە منداڵان دەبینین و دەبیستن لە دۆخە جیاوازەکاندا.
٤-کەرەسە بەکارهێنراوەکان
بوکەڵەڵ و جلوبەرگى کوردى و هەڵپەرکێى کوردى کە ئاوێتەکراو بە سروودە نیشتمانی و پەروەردەیی و مرۆڤ دۆستی و ژیاندۆستی کە شیعرى شاعیرانى کوردو جیهانی .لەگەڵ دروشمەکانى داهێنان و زانست و پەروەردەو کەلتورى کورد و پێشکەش بە مناڵانى کورد کران , ئەوەى شایەنى باسە زۆرترین بەشدارى و دڵخۆشى و خۆشەویستى و ڕێز لەناو مناڵاندا جۆشى دا بەجۆرێک لە کۆتایی نمایشەکەدا بەشدابووان ی سەرکەوتوو بە دیارى پێنوس خەڵات کران وەک دەست خۆشى و سوپاسگوزاری.
٥—سەرنجڕاکێش و ئەنجامی ئاسوودەبەخش
بۆ بەرەو پێش چوونى خوێندن و ڕێزگرتن لە مناڵانى خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو هاوڕێیانەیان کەلە پۆلەکانیدا بەیەکەوە دەخوێنن ، چۆنیەتى خۆپارێزى لەخۆراکى خراپ و پەتا وەرزییەکان . زیادەڕۆیی لە توندوتیژی لە کاری شانۆییدا نەکرابوو. چونکە ترس لای منداڵ دروست کردن ،پێچەوانەی بنەمایی شانۆیی منداڵان و کاریگەری بایلۆژی دروست دەکات ،لەسەر گەشی جەستەی و ژیری.لەم شانۆیەدا بینیمان ئەکتەرەکان لەهەوڵی دروست کردنی روحی هاوکاری و فێرکاری بەخشین ،لە نێو منداڵاندا،بە تایبەت لە کۆتایی نمایشەکەدا.بە جۆرێک منداڵان ئاوێتەبوون ،تا رادەی نەمانی پانتایی شانۆکەو تێکەڵ بوونی لەگەڵ بینەردا، منداڵان ئاسوودەن بەو شانۆیەی کە تێیدا پاداشت و سزا بە یەکسانی دابەش بکرێت.ئەمەش ئەنجامی ئەو سەرکەوتن و پێدانی دڵخۆشیەبوو لە کۆتایی دا.
دەرئەنجام:
شانۆیی منداڵان ،بەجیاواز لە جۆرەکانی تر شانۆ،پێویستە لە کۆتایی شانۆگەریەکدا منداڵ هەست بەگەشە و بەهێزبوون و گۆڕانی باشی بکات.لە چوارچیوەی بێولۆژیایی شانۆیی منداڵاندا،ئەم چوار پێوەرە وەک بنەما،بۆ منداڵان لەبەرچاو دەگیرێت.
١- گەشەی جەستە
پێویستە لە رووی جەستەیەوە ،ئەو منداڵانەی کە بەشێوەیەکی خولی و بەڕێک و پێکی بینەری شانۆی منداڵانن،جەستەیان گەشەبکات و خۆراک خواردنیان باشتر بێت و میتاپۆلیزم و کاریگەری فیسۆلۆژییان بۆ ئۆرگانەکانی جەستە باشتر دەبێت.
٢-گەشەی دەروونی
لە رووی دەروونیەوە ،دەگەن بە پلەی ئاسوودەیی و بەهۆی ئەو جووڵە جیاواز و سەرنج راکێشانەوە،بە پێکەنین و ئاهەنگ سازی نێو شانۆگەریەکە،گۆڕانی هۆڕمۆنی روودەدات، هۆرمۆنەکانی سیرۆتۆنین و ئۆکزیتۆکسین لە خۆێنی منداڵەکەدا بەرز دەبێتەوە.
٣- گەشەی هزری
لەگەڵ چیرۆک و یاریەکان و گرەوەکانی ناو شانۆگەریەکە،منداڵان بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە فێردەبن،رێگەکانی پلان و رێکخستن و چارەسەر پێ دەزانن.دەزانن رەنگەکان بەشیوازی خۆیان رێکبخەنەوە،هەست بەدەنگە جیاوازەکان دەکەن.
کە وا لە منداڵ دەکات ،دوای تەواوبوونی شانۆکە بەدوای فۆرم و بابەتی نوێ دا بگەڕێت.
٤-گەشەی فەرهەنگی
لە رووی فەرهەنگی و زانیاری نوێ ی مێژووی و کلتووری و جوگرافی و هونەری و ئەدەبیەوە،ئاشنا دەبن بە فەرهەنگ و بابەت نوێ .
پێشنتاز:
وەک گرنگی بابەتی شانۆیی منداڵان و لاسەنگی لە پەروەردەی دەروونی و روحی باش.هەروەها گرنگی دان بە خۆشەویستی دایک و باوک و هاوڕێ و نیشتیمان وشار ..پێشنیاز دەکەین ،لە ساڵانی داهاتوودا،ئەم جۆرە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگا هونەریەکان ،بکرێت بە فیستیڤاڵ و چەندین تیپ و کاری جۆراوجۆر پێشکەش بکرێت،سنووری شاری چەمچەماڵ ،تێپەڕ بکات و سەرجەم شار و شارۆچکە و قوتابخانەکان بگرێتەوە.
تاوەکو منداڵان لەم هەنگاوە گرنگە هونەری و پەروەردەیە سوودمەند بن،چونکە لەگەڵ بەخشینی خۆشی و شادی و پەروەردەی جوان بۆ منداڵان،رێژەیی توندوتیژی و شەڕانگیزی و نەخۆشیە دەروونیەکان لە نێو منداڵاندا کەم دەکاتەوە.

آدرس کوتاه خبر: