سه شنبه، 3 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » بیرئانینی سی ساڵ خزمەت بە منداڵان

لە‌لایه‌ن بنیاتی منداڵانی شاری "سنە" به‌ڕێوە چوو؛

بیرئانینی سی ساڵ خزمەت بە منداڵان

0
کد خبر: 2379

بیرئانینی سی ساڵ خزمەت بە منداڵان

مامۆستا ماجد ڕۆحانیش وتارێکی سەبارەت بە بەرژەوەندی خێرخوازی و پێداویستی ئەو ڕەوتە مەزنەی پێشکەش کرد.


لە لایەن خێرخوازانی پارێزگای سنە و چەند خێرخوازێکی دووروڵات کۆڕێک لە هوتێل شادی شاری سنەی خۆشەویست بەڕێوە چوو.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕەدا شاعیر شیلان گەیلانی بە خوێندنەوەی پارچە شێعرێک بەخێرهاتنی خێرومەندانی کرد و سپاسی خوی ئاراستەی بەشداریبووان کرد. وتیشی ئەمەگناسی خێرخوازان لەئاست کۆمەڵگا و یارمەتی بە هەژاران جێگای ڕێز و حورمەتە.
مامۆستا ماجد ڕۆحانیش وتارێکی سەبارەت بە بەرژەوەندی خێرخوازی و پێداویستی ئەو ڕەوتە مەزنەی پێشکەش کرد.
خاوەنی هوتێل ڕێزدار کاک ڕەشیدی بە بێ بەرانبەر، میوانداری کۆڕەکە بوو. هەمدیسان خێرخوازەکان ئەرکی خۆشەویستی و یارمەتیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری بنیاتی منداڵان، خانم تابێعی کرد بۆ ڕۆڵە بێنازەکان.
ئەگەر خێرخوازەکانی شاری سنە بە یەکگرتوویی قۆلی یارمەتییان هەڵنەماڵیایە، زۆرێک له منداڵە هەژارەکانی ئەم شاره چارەنووسیان نادبار بوو. بنیاتی منداڵان بەم خێرخوازانەی شاری سنەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم ناوبراوانەی خوارەوە لێژنەی بەڕێوەبەری بنیاتن و مانگانەیش وەک هەمیار، خه‌رجکێشی منداڵە لێهاتوو و  بێنازەکانن. کەسانێتریش لە دەرەوەی لێژنە مانگانە یارمەتی منداڵان دەدەن. ئەو منداڵانە هەرگیز نازانن خەرجکێشیان کێیە، تەنانەت لە دوای خوێندنی ئاکادێمیش.
هەزاران دروود بۆ برایانی ئەم لێژنە مەزنە:
کاک ڕەشیدی مودیری هوتێل شادی
کاک  ئەمجەد ئێفتخار خۆشنووس و جواننووس، خۆی و بنه‌ماڵەکەی، خەرجکێشی هەشت منداڵن
کاک یووسف زەمانی بەڕێوەبەری لێژنەیە. دوکتور ئەرسەلان جەمشیدی، دوکتور ڕەشیدی، کاک ڕەشیدیان، ئاغەی ڕاستبین، خاتوو تابێعی بەڕێوەبەری نوێنەرەکان. ئەم مامۆستایانە نەک هەر خۆبەخشانە کار دەکەن، مانگانەیش پارە دەنێرنە حیسابی منداڵەکان.
هیچ وشەیەک شک نابەم هەتا وەسفی ئەو بەڕێزانەی بکەم بێجگە لەوەی وەک شاعیرێک دەستی سەوزیان ماچ دەکەم و لە خودای میری مەزن داوای تەمەندرێژییان بۆ دەخوازم.
شیلان گەیلانی
دسته بندی: اخبار / اجتماعی / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید