سه شنبه، 3 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە دا

دکتۆر شێرزاد حەسەن رەزا

بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە دا

0
کد خبر: 2826

بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە دا

‏‎ ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم نمایشە لە (١١) قوتابخانەى بنەڕەتى سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ بۆ ماوەى (١١) ڕۆژ بە بەردەوامى پێشکەش کراوە بەنزیکەى (11000) قوتابى و خوێندکار و مامۆستا بینەرى بوون.
چەمچەماڵ، یەکێکە لە شارە دێرینەکانی کوردستان ،لە پارێزگای سلێمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق. ژمارەی دانیشتوانی بەشێوەیەکی گشتی بە ناحیە و گوندەکانی نزیکەیی ٢٥٠ ھەزار کەس دەبێت.
لە رووی جوگرافیەوە؛ لە رۆژھەڵاتەوە شاری سلێمانی و زنجیرە چیای هەنجیرە و دەربەندی بازیان و لە باشوورەوو ڕووباری باسەڕە و شاری کەلارە و لە باکورەوە شاری کۆیە و زێی بچووکە و لە ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان و شاری کەرکووکە.
لە رووی ھونەریەوە ئەم شارە خاوەن مێژوویەکی سەد ساڵەیە و لە پێش جەنگی جیھانی دووەم دا،شانۆی تێدا پێشکەش کراوە ولەسەرەتایی حەفتاکانی سەدەیی رابردوودا ،بۆ یەکەم جار لە فیلمی تێدا تۆمارکراوە.
ئێستا خاوەن دەزگای رۆشنبیری و تیپی شانۆیی و بەشی منداڵانە،بەڵام بەداخەوە وەک پێویست گرنگی بە پێگەیاندن و پەرەپێدانی ئاوەزەی و پەروەردەی منداڵان نەدراوە. لە سۆنگەی ھەست کردن بە فەرمۆشی منداڵان، لە کایەی گرنگی پێدان و ئاڵوودەبوونی خەڵک بەگشتی بەسۆشیال میدیا و سەرگردانی منداڵان. بە پێویستمان زانرا کە قوتابیانی (٦بۆ ١٢)ساڵ،ئاوێتە بکەینەوە بە خۆشەویستی نیشتمان و دایک و باوک و مامۆستا وقوتابخانە.
لەو پێناوەدا یەکەى چالاکى قوتابخانەکانى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى چەمچەماڵ بەهاوکارى کۆمەڵەى هونەرە جوانەکانى چەمچەماڵ و قائمقامیەتى قەزاى چەمچەماڵ، بانگهشێتى ( تیپى مەریوان .گروپى شانۆیی زێڕ) لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بۆ شارى چەمچەماڵ کرد،تاوەکو نمایشی شانۆیی مناڵانى (پارێزەرانى ژینگە)بکەن.چونکە ئەوە راستیە کە منداڵان نەوەی دواڕۆژ و خاوەن و پارێزەری نیشتمانن.
‏‎ ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم نمایشە لە (١١) قوتابخانەى بنەڕەتى سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ بۆ ماوەى (١١) ڕۆژ بە بەردەوامى پێشکەش کراوە بەنزیکەى (11000) قوتابى و خوێندکار و مامۆستا بینەرى بوون.

کاستی کارە شانۆیی
نووسەر و دەرهێنەر:
سەید سۆران حوسێنی
ئەکتەرەکان:
(عەتا سەمە‌دی،ئازاد مورادی،سەلیمە مۆمبەینی،سیروان دەروێش،مێهدی ئێرانی،شنیا سەمه دی)
دیزاینەری جلوبەرگ:
(ژینۆ ئەندیشمه ند،کۆلسووم مورادی
دیزاینەری بووکەڵە:
ئازاد مورادی
مکیاج:
فاتیمە ئەسەدوڵڵاهی
شانۆی منداڵان (The children’s theatre)، یەکێکە لەو ھونەرانەی راستەخۆ کاریگەری لەسەر ھەست و نەستی منداڵ ھەیە، چونکە ھەستەوەرەکانی  بەرجەستە دەکات.لە یەک کات دا ،ئەکتەر دەتوانێت بینین و بیستن و چەژتن و بۆنکردن ،لە بەرجەستە کراوەکاندا،تێکەڵ بکات، لەو پێناوەدا منداڵ بابەتی شانۆگەریەکەی لێ دەبێت بە ڕاستی و ھەستەکانی لەگەڵ بابەتی شانۆکەدا یەکانگیر دەبێت.لەرووی دەروونیەوە ھۆرمۆناتی سیرۆتۆنین و ئۆکزتۆکسین و دۆپامین ،لە خوێندا دەگۆڕێت.

ڕافەی بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان:
لەم بارەوەیە کە بیۆلۆژیایی شانۆی مندالان ،کارێکی قورس لە بەرهەمهێنان دا و سادەیە لە دەربڕیندا.بە واتایەکی تر گفتوگۆیە لەگەڵ جەستە و دەرووندا.
ھەروەکو لە زانستی بیۆلۆژیادا ھاتوە،کاریگەریە ژینگە و فیزیایەکان،لە دەنگ و رەنگ و روناکی ،بابەتی شانۆگەریەکە دەگەیەنێت بە ترۆپک و چێژ لەو کەرسە و بەکارھێبراوانە دەبینێت،کە ئەکتەر بەکاردەھێنێت.
گەر بە وردی شانۆگەری پارێزەرانی ژینگە بخوێنینەوە ،کە بەرھەمی شاری مەریوان و تیپی شانۆیی زێڕ و کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بوو..ھونەرمەند (سەید سۆرانی حسینی )کاری نوسین و دەرھێنانی کردبوو،زۆر فاکتەری بایۆلۆژی نوێ بەرچاو دەکەوێت.
لەگەڵ ئەوەی زانراوە،کە تایبەتمەندییەکانی شانۆی منداڵ (ئاسانە و ڕوونە)لەرووی بابەتیەوە ئەم ئاسان و روونیەمان لە دەق و گفتوگۆی ئەکتەرەکاندا بیست.ئەمەسەرەڕایی (سەرنجڕاکێش) و (پشت بەستن بە هەستەکان )کە تێدا زیاتر پشت بە جووڵە بەسترابوو وەک لە وتەی ئاڵۆز،ئەمەش بە بەکارھێنانی (بووکەڵە ) و (وێنەی جوڵاو )،کە لایەنێکی تری سەرکەوتنی شانۆکەبوو،لە سۆنگەیەکی ترەوە سوود لە (ڕووناکی و ڕەنگەکان )وەرگیرابوو،وەک خەیاڵی جوان و دۆزینەوە حەزی منداڵ و بە گرنگ وەرگرتنی جیاوازی حەز لە منداڵاندا.لە رێگە چاو و ھەستی بینینەوە،کە لە ئەنجامدا، چێژ و خۆشی بە منداڵان دەبەخشێت .ھەستەکانی لەگەڵ بیریدا تێردەکات و گرنگی بە فێربوون فەرهەنگی و کرانەوەی زمانی منداڵ دەدات بۆ دەربڕینە جۆراوجۆرەکان ،کە ھەمیشە یەکێک لە گرفتە بایلۆژی و سایکۆلۆژیەکانی منداڵ، کەم توانای دەربڕین و ھانی دەدات منداڵ بەهێزدەکات.چونکە لەم رێگەیەوە دەگەین بە ئەنجامی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی منداڵ. دڵنیایی و  متمانە لە خودی منداڵاندا برەو پێ دەدات،بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە بەشداری و ھاوکار دەبەن لەگەڵ ئەکتەرەکاندا لە نواندن و نمایشەکەدا.بە خۆرسکی و بە پلانی پێش وەختەی دەرھێنەر.چونکە کاردەکات بۆ جووڵاندنی سۆزی منداڵ و تێگەیشتن لە دەوروبەر ،بە پێدانی زانیاری نوێ.

بیۆلۆژیای شانۆی منداڵان لە شانۆیی پارێزەرانی ژینگەدا
١—بابەت
باس کردن لە خۆشەویستى نیشتمان و مێژووى کورد و چۆنیەتى هەڵسوکەوت کردنى منداڵان لەگەڵ دایک و باوک وهاوڕێکانىاندا بابەتی شانۆنامەکە بوو.
کۆمەڵە بابەتێکن کە چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان و بیرۆکە ڕەوشتییەکان دەکەن کە منداڵان چێژی لێوەردەگرن.بەشێوەیەک لەگەڵ تەمەنی ئەو منداڵانەدا گونجاوبوو کە شانۆنامەکەی بۆ نووسرابوو.
٢—یاسا دەروونییەکان و بەها بەرز  وکۆمەڵایەتییەکان
بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەست بوونی دەقی شانۆیی ،بە لایەنی دەروونی و پەروەردەیی ،پێداویستییەکانی منداڵ.یەکێکی ترە لە بنەماکانی شانۆی منداڵان.کەلەم شانۆیەدا بە ڕوون و ئاشکرایی و جیاوازی کەسایەتی تێیدا لەبەرچاو گیرابوو. . شانۆنامەکە  کاری کردبوو لەسەر دانانی بیرۆکە و خووی باش و پەرەپێدانی خۆشەویستی منداڵان بۆ چاکە.
٣—دیالۆگی ئاسان
لەنێو گفتوگۆی ئەکتەرەکان و ئەکتەر و منداڵانی بینەردا،ئەو دیالۆگە بەروونی ھەست پێ دەکرا بەتایبەتی کە باسى لەگرنگى ژینگە و پاک و خاوێنى و کارى بە کۆمەڵ و هاندانى مناڵان دەکرد. بەشێوەکی سادە و ئاسان هانی منداڵان دەدرا بۆ داهێنان و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.بۆ چارەسەر و چۆنێتی زاڵ بوون بەسەر کێشەکانی رۆژانەدا.کە منداڵان دەبینین و دەبیستن لە دۆخە جیاوازەکاندا.
٤-کەرەسە بەکارهێنراوەکان
بوکەڵەڵ و جلوبەرگى کوردى و هەڵپەرکێى کوردى کە ئاوێتەکراو بە سروودە نیشتمانی و پەروەردەیی و مرۆڤ دۆستی و ژیاندۆستی کە شیعرى شاعیرانى کوردو جیهانی .لەگەڵ دروشمەکانى داهێنان و زانست و پەروەردەو کەلتورى کورد و پێشکەش بە مناڵانى کورد کران , ئەوەى شایەنى باسە زۆرترین بەشدارى و دڵخۆشى و خۆشەویستى و ڕێز لەناو مناڵاندا جۆشى دا بەجۆرێک لە کۆتایی نمایشەکەدا بەشدابووان ی سەرکەوتوو بە دیارى پێنوس خەڵات کران وەک دەست خۆشى و سوپاسگوزاری.
٥—سەرنجڕاکێش و ئەنجامی ئاسوودەبەخش
بۆ بەرەو پێش چوونى خوێندن و ڕێزگرتن لە مناڵانى خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو هاوڕێیانەیان کەلە پۆلەکانیدا بەیەکەوە دەخوێنن ، چۆنیەتى خۆپارێزى لەخۆراکى خراپ و پەتا وەرزییەکان . زیادەڕۆیی لە توندوتیژی لە کاری شانۆییدا نەکرابوو. چونکە ترس لای منداڵ دروست کردن ،پێچەوانەی بنەمایی شانۆیی منداڵان و کاریگەری بایلۆژی دروست دەکات ،لەسەر گەشی جەستەی و ژیری.لەم شانۆیەدا بینیمان ئەکتەرەکان لەهەوڵی  دروست کردنی روحی هاوکاری و فێرکاری بەخشین ،لە نێو منداڵاندا،بە تایبەت لە کۆتایی نمایشەکەدا.بە جۆرێک منداڵان ئاوێتەبوون ،تا رادەی نەمانی پانتایی شانۆکەو تێکەڵ بوونی لەگەڵ بینەردا، منداڵان ئاسوودەن بەو شانۆیەی کە تێیدا پاداشت و سزا بە یەکسانی دابەش بکرێت.ئەمەش ئەنجامی ئەو سەرکەوتن و پێدانی دڵخۆشیەبوو لە کۆتایی دا.
دەرئەنجام:
شانۆیی منداڵان ،بەجیاواز لە جۆرەکانی تر شانۆ،پێویستە لە کۆتایی شانۆگەریەکدا منداڵ هەست بەگەشە و بەهێزبوون و گۆڕانی باشی بکات.لە چوارچیوەی بێولۆژیایی شانۆیی منداڵاندا،ئەم چوار پێوەرە وەک بنەما،بۆ منداڵان لەبەرچاو دەگیرێت.
١- گەشەی جەستە
پێویستە لە رووی جەستەیەوە ،ئەو منداڵانەی کە بەشێوەیەکی خولی و بەڕێک و پێکی بینەری شانۆی منداڵانن،جەستەیان گەشەبکات و خۆراک خواردنیان باشتر بێت و میتاپۆلیزم و کاریگەری فیسۆلۆژییان بۆ ئۆرگانەکانی جەستە باشتر دەبێت.
٢-گەشەی دەروونی
لە رووی دەروونیەوە ،دەگەن بە پلەی ئاسوودەیی و بەهۆی ئەو جووڵە جیاواز و سەرنج راکێشانەوە،بە پێکەنین و ئاهەنگ سازی نێو شانۆگەریەکە،گۆڕانی هۆڕمۆنی روودەدات، هۆرمۆنەکانی سیرۆتۆنین و ئۆکزیتۆکسین لە خۆێنی منداڵەکەدا بەرز دەبێتەوە.
٣- گەشەی هزری
لەگەڵ چیرۆک و یاریەکان و گرەوەکانی ناو شانۆگەریەکە،منداڵان بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە فێردەبن،رێگەکانی پلان و رێکخستن و چارەسەر پێ دەزانن.دەزانن رەنگەکان بەشیوازی خۆیان رێکبخەنەوە،هەست بەدەنگە جیاوازەکان دەکەن.
کە وا لە منداڵ دەکات ،دوای تەواوبوونی شانۆکە بەدوای فۆرم و بابەتی نوێ دا بگەڕێت.
٤-گەشەی فەرهەنگی
لە رووی فەرهەنگی و زانیاری نوێ ی مێژووی و کلتووری و جوگرافی و هونەری و ئەدەبیەوە،ئاشنا دەبن بە فەرهەنگ و بابەت نوێ .

پێشنتاز:
وەک گرنگی بابەتی شانۆیی منداڵان و لاسەنگی لە پەروەردەی دەروونی و روحی باش.هەروەها گرنگی دان بە خۆشەویستی دایک و باوک و هاوڕێ و نیشتیمان وشار ..پێشنیاز دەکەین ،لە ساڵانی داهاتوودا،ئەم جۆرە  لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگا هونەریەکان ،بکرێت بە  فیستیڤاڵ و چەندین تیپ و کاری جۆراوجۆر پێشکەش بکرێت،سنووری شاری چەمچەماڵ ،تێپەڕ بکات و سەرجەم شار و شارۆچکە و قوتابخانەکان بگرێتەوە.
تاوەکو منداڵان لەم هەنگاوە گرنگە هونەری و پەروەردەیە سوودمەند بن،چونکە لەگەڵ بەخشینی خۆشی و شادی و پەروەردەی جوان بۆ منداڵان،رێژەیی توندوتیژی و شەڕانگیزی و نەخۆشیە دەروونیەکان لە نێو منداڵاندا کەم دەکاتەوە.
کلید واژه ها:
سوران حسینی شانۆ مریوان

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید