یکشنبه، 1 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » سورەهەڵاڵەیەک لە چەمەی مەر/ عەبدۆلکەریم ڕێحان گۆشخانی

نووسین ولێکۆڵینەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

سورەهەڵاڵەیەک لە چەمەی مەر/ عەبدۆلکەریم ڕێحان گۆشخانی

0
کد خبر: 2701

سورەهەڵاڵەیەک لە چەمەی مەر/ عەبدۆلکەریم ڕێحان گۆشخانی

ووەک ئەڵێن لەدەڤەری کێوی ئاشقان لە شوێنێ  بەناوی گویژ شەڕەکان لەنزیکایی کەلی ئارێزدا لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا تێکەڵ کاروانی نەمران دەبن.
لەسووچێکی نیشتماندا لە ژێرسای کوڕەمیانەدا، لە ئاوایی نیشتماندۆستی گۆشخانی، لە پەنای سەرکەل و هەوار و گوڵبە، لە بناری شەیان و مێزەران و هانەمزێ شەنگەدارێ باڵادەکا و سێبەری وڵاتێ دەگرێتەوە.
بازێک کە هەڵفڕینی شانازی بەخشیوە بە گەلێک و یادوناوی سەربەرزیمان پێ دەبەخشێ.
پیاوێک کە لەدیداری»خانێ وەلی نسڵ»و «سوهراب زۆڵێخاسیاوی ڕەزاو» تاسەی نەشکاوە وئەمڕۆ شێعر وقەلەمێک بەچاوێ گریانیاوە ئەیلاوێنێتەوە.
زۆرن ئەو کەسایەتیانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەدا هەنبەر داگیرکەرانی ئەم خاکە ئازایەتیان نواندووە و باشترین سەرمایەی ژیانیان واتە گیانیان خەڵاتی ئەم نیشتمانە کردووە، وەک دەزانین پاش شەڕی جیهانی یەکەم لە شەڕێکی نەخوازراودا ناکۆکیەک کەوتە نێو کۆمەڵگامان و بەشێکی گەورەی وڵاتی گرت و ناوچەی ئێمەیش لەوخەسارە بێ بەش نەبوو، بەڵام کەسانێکی تێدا هەڵکەوت کە لەو پەڕی بوێری و ئازاییدا گیانی خۆیان بەخشی تا گیانێکی تر بەم ئاووخاکە بدەن و لەکاتێکدا که لەشکەری ڕووس هێرشی بردە سەر گوندەکان و دەستی بەتاڵانکردن کرد لە هەموو شوێنێکی ئەم نیشتمانە بوێرانە هەنبەر هێرشیان ڕاوستان و  لە ناوچەی شامیان بەتایبەت لە ئاواییەکانی ڕەزاو و نسڵ وگۆشخانی هەروەک پایگەلان و دزڵی و ناوچەی کۆماسی ومەریوان  زۆرشوێنی تر کەسانێکی تێدا هەڵکەوت کە خۆبەخشانە ڕێگەی شەڕگەیان لە بەرگرت و بارگەی سەفەری هەتاییان پێچایەوە، یەکێ لەو شۆڕەسوارانەی وڵات عەبدولکەریم ڕێحان گۆشخانیە.

عەبدۆلکەریم ڕێحان گۆشخانی
عەبدولکەریم ناسراو بەعەبدولکەریم ڕێحان کوڕی ڕەحیم و وەک بە ناوەکەیشیدا دیارە دایکی خاتوون ڕێحانی ناو بووە و لە ئاوایی گۆشخانی سەر بەناوچەی شامیان لە شارستانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە[لە ڕۆژی لە دایکبوونی شتێک بە دەستەوە نیە بەڵام بەپێی تاریخی شەڕی یەکەمی ڕووس و ساڵی لە دایکبوونی مناڵەکەی،ساڵی لە دایکبوونی خۆی مەزەندە دەکرێ  بگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1250تا 1265ک.ە لەوماوەیەدا] و برایەکی هەبووە بەناوی عەبدۆڵڵا و خۆشکێکی بووە بەناوی سیماخاتوون دوواتر لەگەڵ خاتوون پەری نیسا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و دەبێتە خاوەن تەنیا کوڕێک بەناوی ساڵح مەشهووربە دەروێش ساڵح عەبدولکەریم [خوالێخۆشبوو دەروێش ساڵح دەروێشی شێخ قادری کەسنەزان بووە و ساڵی 1381ک.ە کۆچی دوایی کردووە و فریشتەخانم ژنی دەورێش ئەبووبکر لەگۆشخانی کچیەتی وهەروەها جەلال، ئەسعەد، نەجیبه، ئامینە و فەهیمە و خوالێخووشبوو کاک عوسمانیش منداڵەکانی دیکەیێن]
خوالێخۆشبوو دەروێش ساڵح، شەش مانگ تەمەنی بووە و مەلۆتکەیێ بووە لە دڵی بێشکەدا کە باوکیان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەناوی خان مۆحەممەد ناسراو بەخانێ وەلی نسڵ و سەدان ڕۆڵەی تر لە ناوچە جیاجیاکانی هەورامان ومەریوان وشوێنەکانی تری کوردستان بۆ پارێزگاری لە وڵات دژ بە سوپای ڕووس چالاکی وئازایەتی دەنوێنن و ڕێگای شەڕگە دەگرێنە بەر.
[وەک ئەڵێن: خاتوون ڕێحان بە کوڕەکەی وتووە ڕۆڵەم تۆ مناڵت وردەو هێشتا پێی نەگرتووە و مەچۆ بۆ شەڕ، ئەویش لە وڵامدا وتوویە دایەگیان دەبێ بڕۆم و ئەگەر ڕۆیشتنم هەر خەیرێکی تێدابوو خوایەگیان تۆ شاهێدبی کە دایکیشم بە شداری ئەوخەیرە بێ لە دوا ڕۆژدا و ئەگەریش خوێنم ڕژا لە سەرئاو وخاکم دیسان لەو خەیرەش دایکم بێ بەش نەبێ]
ووەک ئەڵێن لەدەڤەری کێوی ئاشقان لە شوێنێ  بەناوی گویژ شەڕەکان لەنزیکایی کەلی ئارێزدا لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا تێکەڵ کاروانی نەمران دەبن.
[بە لاوی و لە تەمەنی 30ساڵیدا] و لەگەڵ هاوڕێیانی بەناوەکانی خانێ وەلێ لە ئاوایی نسڵ و سوهراب زۆڵێخاسیاو لە ئاوایی ڕەزاو[باوای عومەر.ق]تەرمەکانیان گەڕاوەتەوە ئامێزی زێدەکەیان و بە بەشداری زۆری خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی کۆنی بەر ڕێگای گۆشخانی ئەسپەردەی خاک کراوە  وئەمیش وەک هەزاران ڕۆڵەی بە ئازای تر گیانی خۆی بەختی وڵاتەکەی کردووە.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لە گەڵ خاتوون فریشتە ساڵح عەبدولکەریم ڕێحان[کوڕەزای عەبدولکەریم] و هاوژینەکەی دەروێش ئەبووبەکری گۆشخانی.
و هەروەها وتوێژێ لە گەڵ کاک بەرزان کەریمی کە زۆربەی زەحمەتەکان لە ئەستۆی ئەم بەڕێزەوە بووە کە لێرەوە سپاسی ئەو ئازیزەش دەکەم.

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید