یکشنبه، 1 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » خاتوون مێهری عەزیزی/ دەستێ ڕەنگین لە وەهارانە

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

خاتوون مێهری عەزیزی/ دەستێ ڕەنگین لە وەهارانە

0
کد خبر: 2605

خاتوون مێهری عەزیزی/ دەستێ ڕەنگین لە وەهارانە

هەر له منداڵیەوە هۆگری چالاکی هۆنەری بووه وبەپێچەوانەی هاوڕێیانی هەردەم وانەی نەقاشی وهۆنەری زۆرتر خۆش ویستووە.
کێ هەیە هاژەی شەپۆلی کەفچەرینی سیروان ببیسێت و دڵی لەگەڵ هۆنەردا لێ نەدا؟
داوێنی کۆساڵان، باوەشێکە پڕ لەجوانی و مەتەرێزێکه تەژی لەهۆنەر و ئەم سەنگەری هۆنەرە تایبەت بە پیاوان نەبووە و بە درێژایی مێژوو کچانێکی لەخۆگرتە کە ڕەنگینی دەسیان، چەشنی پەلکەزێڕینەیەک ئاسمانی هونەری وڵاتی ڕازاندووەتەوە، ئەمجارە ئەسپی قەڵەم بەرەو چەمەو قوڵی تاو ئەدەین و ڕوو ئەکەینە ئاوایی دووڕوو بۆناساندنی هۆنەرمەندێکی تری ئەم گوندە.
خاتوون مێهری عەزیزی کچی ئەمین و خاتوون تەنکە.
خاتوون مێهری عەزیزی لە ڕۆژی 15ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1373ی کۆچی هەتاوی  لە بناری کۆساڵان لە ئاواییەکەی شێخ عوسمانی نەقشبەندی سانی لە ئاوایی دووڕۆ چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
چوارخۆشک وتاقەبرایەکی هەیە و خۆیان منداڵی گەورەی بنەماڵەکەیان دێنەئەژمار،
خوێندەکانی سەرەتایی تا دواناوەندی هەر له زێدەکەی خۆی و لە شاری سەوڵاوا تێپەڕ کردووە و دواتر لە ساڵی 1395ی ک.ە لە زانکۆی فەرهەنگیانی شاری سنە بەڵگەنامەی کارناسی لە بۆاری پەروەردە»علوومی تەربیەتی» وەردەگرێت ودواتر لە بەرگی مامۆستایی لە قۆتابخانەکاندا دەردەکەوێ و ئەمڕۆکانەش وەک مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شارستانی سەوڵاوا ڕێگای خزمەتی گرتووەتە پێش.
خاتوون مێهری وەک خۆیان دەیانگوت:
هەر له منداڵیەوە هۆگری چالاکی هۆنەری بووه وبەپێچەوانەی هاوڕێیانی هەردەم وانەی نەقاشی وهۆنەری زۆرتر خۆش ویستووە و مامۆستایانی هەردەم هاندەری بوونە بۆ درێژەپێدان بە کارە هۆنەرییەکانی و لە سەرئەو بڕوا بوونە کە  تەواناییەکانی گەشە پێبدا و نەهێڵێ کانیاوی هونەری کوێر بێتەوە و ئەمیش بەرەبەرە دەستی بە نەقاشی کێشانی زۆرتر و تەڕاحی زۆرتر کردووە و هاوڕێیان و بنەماڵەکەی هەمیشە تەشوێقیان کردووە و هانیان داوە کە دەس لە هۆنەرەکەی هەڵنەگرێت و بە جوانترین شێوەکان درێژەی پێبدات، تا دەورانی دوواناوەندی هەر بەو شێوەیە چالاکیەکانی بەڕێوە بردووە وهەر لەو تەمەنەدا لەگەڵ کاک ئەردەشیری ڕەنجبەر لە ئاوایی نوێندا ژیانی هاوبەشی پێکدێنێت و دەبنە خاوەنی کچێک بەناوی هایا.
دوواتر هەرچەند منداڵیشی بووە و لە پاڵیشیا گرفتەکانی ژیانی زۆر بووە بەڵام بیری درێژەدان بەخوێندن دایدەگرێ هەربۆیە له تاقیکردنەوە گشتیەکاندا بەشدار ئەبێت و سەردەکەوێ بۆ زانکۆی فەرهەنگیانی سنە و بە ماوەی چوار ساڵ لە هۆنەر دوور دەکەوێتەوە و دوواتر دەبێتە مامۆستای قۆتابخانەیەکی کچانە لە سەوڵاوا و دواتر خۆشکەبچووکەکەی هەمدیسان هانی ئەدات کە لە پاڵ مامۆستایەکەیدا درێژە بەکارە هۆنەریەکانی بدات و بە شێوەی حێرفەیی بەشداری پۆلەکانی مەجازی لە بەشی سیاەقەلمدا دەبێت و بەهەوڵ وتێکۆشانی زیاتر دەستدەکاتەوە بە کاری هۆنەری و پاش ساڵێک پیشانگایەکی تەژی لە کارە هۆنەریەکانی لە ناوەندی ڕۆشەنبیری شاری سەوڵاوا دادەمزرێنێت و ئەم پیشانگایەی به یەکەمین هەنگاو بۆ بەرژەوەندی زیاتری لە بۆاری هۆنەریدا زانیوە و دواتربەشداری خولێکی تری ڕاهێنانی ڕەنگ ڕۆغەن دەبێت وسەرکەوتوانە ئەو ڕێگەش دەبڕێت و دواتر لە چەند پیشانگەیەکی تایبەتی تر بەشدار ئەبێت و ئێستەش بە پاڵپشتی خێزان وبنەماڵەکەی لەپاڵ کارەکانی تریدا هەر خەریکی چالاکی هونەریە و لەم بابەتەوە وخۆی بە قەرزداری بنەماڵەکەی دەزانێ.
خاتوون مێهری عەزیزی ئەم ڕۆژانە لە شاری سەوڵاوا نیشتەجێیه و ئەمەش چەند نموونەیه لە بەرهەمەکانی:[چەند نموونەیێ لە تابلۆەکانی]
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ خاتوون مێهری عزیزی
نووسین وکۆکردنەوە:
ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]



نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید