پنج شنبه، 9 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » هەستێ لە دەروەلەی و شۆتەژیێ

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

هەستێ لە دەروەلەی و شۆتەژیێ

0
کد خبر: 2529

هەستێ لە دەروەلەی و شۆتەژیێ

لە گەڵ خاتوون مینا هەر له زێدەکەی خۆیدا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و کوڕێکیان هەیە بە ناوی ئاراس و ئەمڕۆژانە لە شاری مەریوان نیشتەجێیە.
شاعێرێک لە دەرولە و ڕەنگەناو، کە هەستی تێکەڵاوی کاژە و دلێ کێڵا و دەشتە دۆڵێیەو دڵی لەگەڵ هاژە هاژەی هانەکانی هانەو گەلەی، هانۆ لالۆ شامرادی،هانەو مەرێ لێداوە و تینوویەتی لە هانە هەرەزگا و هانە بلچێ و هانە کۆرە و هانە شەمیرانێ شکاندووە و هانە مەڵا و هانە وارینە و هانە زهۆرە و بەڵخینەی کردووە بە یاگەی حەسانەوەی شێعرەکانی ولە ژێر تاشەبەردەکانی مەڕەو ئەسڵگە و مەڕەکووزیا تا کاوەهارینێ و مەڕەی جەژنگا و مەڕەی تکتکە قەڵەمی گرتووەتە دەست و ڕەنگی هەستی بڕیوەتە باڵای سەرکاسیلێ و قازانەوگەوری و خواجەتمانی ومەڕەوحەشۆڵێ.
ئەمجارەش ڕاو ئەسڵگە و کەلوو گەنمای دەگرینەبەر و ڕوو دەکەینە ماو سیاوێ و کەشوو بارگا و مۆمکی و بەڕبەڕانێ و چاولەشکۆی شاهۆ دەبڕین و چەپکێ بەڕەزا لە  مرۆرێ و تەڵانێ ولاناوێ شارۆ ئەکەین و دەبین بە مێوان سێ کوڕه و لاسەسۆتێ و بەمۆڵێ وچنگەڕەندەی.
و ڕوو ئەکەین لە ژیوانامەی ئازیزیکی تری ئەم وڵاتە کە بە زمانی شێعر هەردەم وەفای خۆی هەنبەر نیشتمانەکەی نواندووە و کەشوو قەجەری ونەهاڵەقادرمەی و بەرتەلکی و مەڕەوڕای شاهیدمان بۆ ئەدەن کە شاهۆ، خۆی شنەیەکە لەشاهۆ و ئەمەگدارێکە لە سەرشاهۆڵە.

شاهۆ مەعازی ناسراو بە شنەوشاهۆی کوڕی خاتوون  کۆبرا و کاک ئەیۆب لە ساڵی 1352ی ک.ە لە بناری سیروان، لە ئاوایی دەڵەمەرز سەربە شارستانی سەوڵاوا چاوی  بەژیان هەڵێناوە.
باوکی بەجوانی بەهۆی کەوتنەخۆارەوە لە شاخەوە ماڵاوایی لە ژیان کردووە و کاک شاهۆ کەمنداڵ دەبێت لە ژێر سای مامۆیێکیدا گەورە دەبێ و وەک خۆیان بەزمانی شیڕینی دایکیان ئەیوت:»تاتەم بە جوانی 16تا17ساڵێش بیەن جە کۆوە کەوتەنەرە واری بە بۆنەو زامە سەختەکاشوە فەوتش کەردەن.منیچ لاو مامۆیموە گەورە بیەنا و سەرپەرەتیش کەردەنا وێ،دەس وەشێش پەنە ماچوو ئاواتم ئانەن خود٘ای گەورە جەزاو خەیریش دۆوە،شناسنامەش پەی گێرتەنا ئیسە دلێ سجیلەکەیمەنە بە کوڕوو ئادی دریاینا قەڵەم،
سەتحەو سەوادیم تا سیکلم وەنەن بەڵام مۆتالێعەی خاسم بێ و جە 3/1/1394پەی ئەوەڵین کەڕەتی کە شەعرێم واتێ ، زەوقی عالم بێ و پەی ئەوەڵین کەڕەتی دڵم ناڕاحەت بێ ئی پارچە شەعرێمە واتە ئینە؟بەیتوو ئەوەڵیشەن.
یانەی تاڵانم ئەعسابم وردەن
سەرتاپا دامان ئالوودەی دەردەن

وەختیە ئی شەعرێمە واتە نەتاوێنا نامێ وێچم بە زوانی ئەداییم بنویسوو تا هەشت مانگێ دماتەر جە تلگرامەنە و جە کۆگاو زوانی هەورامی تاوام بنویسوو و بوانوووە و دماتەر تاقمەو یانەو ئاوەزی کە کاکە فەتحوڵای ڕەزایی خەڵکوو دەگاو داریانی بێ دەسم پەنە کەرد بە نویسەی و وانایوە عالتەر فێر بیا شوکر پەی خودای ئیسە وێم تاوۆ شێعرەکام بنویسوو، و هەر پاسە دەس وەشی کەروو جە کاکە ئیبراهیم شەمسی واقێعەن ماموسایە تەمام عەیار بێ پەی من،و دەس وەشی کەروو جە کاکە حسەین وەفایی و کاک عەبدۆڵای حەبیبی،کە پەی مسیار نامەکەیم زەحمەتی فرەشا کێشا سپایشا کەروو.
دەسوەشی تایبەتیچ کەروو پەی کاک هومایون موحەممەد نەژادی کە پەی ویراستاری کتێبەکام بە یاردی وێموە ئەرکوو زەحمەتیش کێشا،
بڕیە چی شەعراکام شەعرێ زاڕۆڵانێنێ.
وانیارە ئازیزەکا شەعرەکێم بڕیەشا دەردە دڵێنێ یا داستانێ کە ماچاشا پەنە نەزم و بڕیەتەریچشا شێعرێ بە لەهجەو وێما نویسێنێم ،ئیشەڵا ئەگەر خودای گەورەی عومری درێژژ دایێم پەی کتێباتەری هەوڵێ خاستەر دەیمێ و هەر پاسە جە وێنەگێرتەینە هەرمانەی عالێم کەردێنێ و تاوانم سرۆشتوو هەورامانی بە تایبەت دەگاو دەڵەرزی بیاونوو بە تەماموو خەڵکوو دەورووبەری و یاگەگاتەری»

ئەم ئازیزە لە ساڵی 1394ی ک.ە هەستی شاعێرانەی ڕوولەگەشە کردووە و خاوەن دوکتێبه بەناوەکانی شنە و شاهۆی و سەرشاهۆڵە ناوی کتێبەکانیشی وەک ناوەکەی خۆی لە ناوی کێوی شاهۆ وەرگیراوە و بابەتی کتێبەکانی له دوو بەشی سرووشت و منداڵانە پێکهاتووە و بەرهەمێکی تری ئامادەی چاپ هەیه کە هێشتا بە چاپ نەگەیشتووە.
لە گەڵ خاتوون مینا هەر له زێدەکەی خۆیدا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و کوڕێکیان هەیە بە ناوی ئاراس و ئەمڕۆژانە لە شاری مەریوان نیشتەجێیە.

و ئەمەش چەند نموونەیەکە لە بەرهەمەکانی:

چەنی شاهۆ کۆی وێم کەردەن هامنام
شاهۆ کۆ بە کەیف من سەرتاپا زام
دەخیلەن شاهۆ پەنام ئاوەردەن
لاشەی زەبوونم بە بێ تۆ مەردەن
بەرزەن نامی تۆ خاکی وەڵاتم
جە سفرە و خوانت کەرە خەڵاتم
سوورە هەراڵە و چنوور و شەو بۆ
بەرزەڵنگی بەرز وەرکەمەر جە کۆ
دەرمانەن یەکسەر پەی دەردە دارا
وەشتەرین عەترەن پەی دۆس و یارا
منیچ جە جومڵەی بیمارانی تۆم
شێت و دێوانەی هەرد و کەشوو کۆم
ئەمەش نموونە بەرهەمێکی تریان:
فەڵەک هەتا کەی فەڵەک هەتا کەی
ئازار و مەینەت مەیاونی پەی پەی
تا تاوێ فەرێح سەد جار مەینەتەن
خەمەن خەفەتەن تاڵی و نگبەتەن
دەردەن  هێجرانەن ئێشەن  ئازارەن
بەختی بەد ئێقباڵ هەر سەرە و وارەن
ئاخ و داخ بە لاش وەشی بە مسقاڵ
شیرازەو  ژیوایم  کەردەنش   بەتاڵ
هەتا کەی فەڵەک چەرخی من کەجەن
مۆرەی     ئێقباڵم    ڕکنین  و  لەجەن
نە مەندەن تاقەت نە مەندەن سەبرم
دایێم مەحکوومی بە ژیوای  جەبرم
ئەمەش نموونە هەستێکی تریان:
کاکە زوانت بە عەیب مەزانە
با نەبی چێردەس خەڵکی بێگانە
زوانت نەبۆ سەرەی زل پەی چێش
بە بێ زوانت لاشەیت کەرا کێش
مەگەر ئەداو تۆ کەمتەر جە کێنە؟
هەتا کەی ئێتر نمەیوە پۆنە
پەی چێش زوانش کەسری شانتەن؟
مەگەر مەزانی ڕۆح و گیانتەن
مەنەی من و تۆ یانی زوانما
کەمتەریش نیەن جە ئاو و نانما
هەرکەس زوانش شیرین نەزانۆ
فاتێحەش ونیان با خاس بزانۆ
سەرە بە زوانش هەن لێ سەرانە
نەک بە نۆکەری وەروو بەرانە
سەرە سەربەرزیش چەنی زوانەن
ئێشوو و فەوتیایش سەختتەرین ژانەن
خەڵاتی زوان کەس جە وێش نیەن
خەڵقی فێر بیەش جە ئەدای بیەن
هەدیەی یەزدانەن پەی نەسڵی بەشەر
هیچ کەس جە کەسی نیەنش سەرتەر
وێنەما هەر یۆن گردوو بەشەرا
بە زوانوو ئەدای بەش بەشما کەرا
ئەدا با واچوو تۆیچ خەتات هەنە
بڕێ ئیرادێت گێروو ئەو وەنە
وەختیە واچینی مامانەت کوا
لەفزوو ئەداییت جە من کەرد جیا
فیز و دەمارت بڕیش زوانم
مۆرەو بێگانەیت کوا سەرشانم
من تفڵی مەعسووم گونکە هەمیرم
پەنجەی تۆ شێلان دەرک و شعوورم
تووڵە بە نەمام بۆ بە گۆچانە
نان بە هەمیری کەراش بە نانە
ئەدا هۆشت بۆ زوانم زوانوو تۆن
فێرکریای تەمام مەکتەب وانوو تۆن.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ کاک شاهۆ مەعازی.

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید