وهرگێڕان: موحهمهد كهریمی
4ی خەزەڵوەر ساڵۆگەڕی وەفاتی عەلی ئەشرەف دەروێشیان نووسەری کورد
سالی 1345 لە زانکۆی تاران لە ڕیزی ئەدەبیاتی فارسی و لە دواییشدا تا کارناسی باڵای دەروونناسی پەروەردەی دەرسی خوێند.
لە دایکبووی: 3ی خەرمانانی 1320 لە کرماشان.
کۆچی دوایی: 4ی خەزەڵوەری 1396 لە شاری تاران.
دەروێشیان چیرۆک نووس و توێژەری بواری وێژه لە ساڵی 1337 دوای بەڕێ کردنی ئەکەدیمیای سەرەتایی لە دێهاتەکانی کرماشان و گیلان غەرب مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووه.
لە ساڵی 1345 لە زانکۆی تاران لە ڕیزی ئەدەبیاتی فارسی و لە دواییشدا تا کارناسی باڵای دەروونناسی پەروەردەی دەرسی خوێند.
لە ساڵی 1350 تا 1357 بە هۆی نووسینی کتێبی «از این ولایت» و چالاکی سیاسی، 3 جار دەسبەسەر کرا و نووسینی لێ قەدەغە کرا و 6 ساڵ بە هۆی بڵاو کردنەوەی کتێبەکانیەوە لە بەندیخانەدا بووه.
عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوی کارەکانی ئەم نووسەرە بەڕێزە:
بێستون، ئابشووران، وەرزی نان، لەگەڵ گۆرانییەکانی باوکم، گوڵی زێڕ و کڵاشی سوور، هەوری ڕەشی هەزار چاو، ڕەنگینە، کەی ئەگەڕێیتەوە برا گیان، ئاور لە قوتابخانەی مناڵەکاندا، چۆن و بۆچی، چیرۆکە خۆشەویستەکانی من(شەش بەش)، ژووری تاکەکەسی 18، کۆمەڵێکی 20بەشی کلتووری ئەفسانەکانی ئێرانی بە یارمەتی ڕەزا خەندان مهاباتی، فەرهەنگۆکی وتاری کرماشانی، شەوی دووگیان، لە ئەم مەملەکەتە، چیرۆکەکانی ئەو ساڵانە، بیرەوەرییەکانی سەفەرخان.
آدرس کوتاه خبر: