لە دایکبووی: 3ی خەرمانانی 1320 لە کرماشان.
کۆچی دوایی: 4ی خەزەڵوەری 1396 لە شاری تاران.
دەروێشیان چیرۆک نووس و توێژەری بواری وێژه لە ساڵی 1337 دوای بەڕێ کردنی ئەکەدیمیای سەرەتایی لە دێهاتەکانی کرماشان و گیلان غەرب مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووه.
لە ساڵی 1345 لە زانکۆی تاران لە ڕیزی ئەدەبیاتی فارسی و لە دواییشدا تا کارناسی باڵای دەروونناسی پەروەردەی دەرسی خوێند.
لە ساڵی 1350 تا 1357 بە هۆی نووسینی کتێبی «از این ولایت» و چالاکی سیاسی، 3 جار دەسبەسەر کرا و نووسینی لێ قەدەغە کرا و 6 ساڵ بە هۆی بڵاو کردنەوەی کتێبەکانیەوە لە بەندیخانەدا بووه.
عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوی کارەکانی ئەم نووسەرە بەڕێزە:
بێستون، ئابشووران، وەرزی نان، لەگەڵ گۆرانییەکانی باوکم، گوڵی زێڕ و کڵاشی سوور، هەوری ڕەشی هەزار چاو، ڕەنگینە، کەی ئەگەڕێیتەوە برا گیان، ئاور لە قوتابخانەی مناڵەکاندا، چۆن و بۆچی، چیرۆکە خۆشەویستەکانی من(شەش بەش)، ژووری تاکەکەسی 18، کۆمەڵێکی 20بەشی کلتووری ئەفسانەکانی ئێرانی بە یارمەتی ڕەزا خەندان مهاباتی، فەرهەنگۆکی وتاری کرماشانی، شەوی دووگیان، لە ئەم مەملەکەتە، چیرۆکەکانی ئەو ساڵانە، بیرەوەرییەکانی سەفەرخان.