پنج شنبه، 13 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » کۆچی دوایی مامۆستا عەلی زەندی هونەرمەندی ناسراوی كورد

کۆچی دوایی مامۆستا عەلی زەندی هونەرمەندی ناسراوی كورد

0
کد خبر: 1772

کۆچی دوایی مامۆستا عەلی زەندی هونەرمەندی ناسراوی كورد

مامۆستا عەلی زەندی دەیان ساڵ لە بواری گۆرانی ڕەسەنی کوردی خزمەتێکی زۆری بە مۆسێقا و هونەر و کلتوری کوردی کرد و دەیان بەرهەمی بەنرخی تۆمار کردووە.
ئیمشەو هەم دیسان دەروون پڕ خەمەن 
ئەساسەی ماتەم جە لامان جەمەن
نە تاو دووری دڵ بێ قەرارەن 
بینایی دیدەم جە خەفەت تارەن 

بەداخەوە  ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ئاسمانی هونەری کوردستان و لەیلاخ، هونەرمەندی ناسراو مامۆستا "عەلی زەندی" لە دوای ماوەیەک نەخۆشی لە کانادا و لە غەریبی له ته‌مه‌نی ۶۸ ساڵیدا کۆچی‌ دوایی کرد.  
 مامۆستا عەلی زەندی دەیان ساڵ لە بواری گۆرانی ڕەسەنی کوردی خزمەتێکی زۆری بە مۆسێقا و هونەر و کلتوری کوردی کرد و دەیان بەرهەمی بەنرخی تۆمارکردووە.
مامۆستا عەلی زەندی هونەرمەندێکی سەرکەوتوو بوو و ناو و نیشانێکی بەرز و ناسراوی هەیە لە بواری گۆرانی کوردیدا و بەداخەوە ساڵەهایە لە زێدی خۆی دوورە و ڕەنج و دەرد و ئاوارەیی زۆری کێشا و نەخۆشی و دەردی دووری دڵە گەورەکەی لە لێدان خست.
ڕۆحی شاد و یادی هه‌رمان.
کلید واژه ها:
عەلی زەندی علی زدی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید