پنج شنبه، 29 شهریور 1403
روژان پرس » اخبار » شامیان؛ ئاخێزگەی زانین و مەڵبەندێ تەژی لە شانازی/ پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی کێیه؟

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

شامیان؛ ئاخێزگەی زانین و مەڵبەندێ تەژی لە شانازی/ پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی کێیه؟

0
کد خبر: 2020

شامیان؛ ئاخێزگەی زانین و مەڵبەندێ تەژی لە شانازی/ پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی کێیه؟

ئێستاکە لە ئەنجومەنی ئیمۆنۆلۆژی ئەورووپا، بەشدارە و ئێدیتۆر و دادوەره له گۆڤاری زانستی  frontier in lmmunology. بە زمانی ئینگلیزی و مەجاری وانە ئەڵێت و لەگەل فەڕانسی و عارەبیدا ئاشنایە. 
ناوچه‌ی شامیان، بە درێژایی مێژوو پڕ لە شانازییە؛ کەسایەتیەگەلێکی بەخۆیەوە دیتووە کە وەک مەداڵێک هەمیشە بە گەردەنی بەرزی نیشتمانەوە ئەدرۆشێن لە زەنجیرە ناساندنەکانی کەسایەتیە خۆشناوەکانی داوێنی کۆساڵان ئەمجارە پێنووسمان بەرەو گۆرەپانی پڕلەقارەمانی بناری شامیان هێناوەتە گەڕ و ڕوومان کردووەتە گوندی وەفاڕێژ وجەفاچێژی نسڵ.

پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی بناسین

وەک دەڵێن: «له گەرماوگەرمی هاوینی ساڵی 1365 کۆچی هەتاوی لە کوێستانی زەمەند وزەنوێر و جوانی گوندی نسڵ سەر بەشاری سەوڵاوا لە سای کوڕەمیانە چاوی به دنیا کردوەتەوە. ئەمیش وەک زۆربەی مناڵانی کوردستان بنەماڵەیان وەرزێڕ و ئاژەڵدار ئەبن و منداڵی بەشوانی لای بەرغەل دەسپێکردووە و شەشەمین منداڵی ماڵەو و هەر لە سەرەتاوە لە پێناوی یارمەتیدانی بنەماڵەکەیدا دەس دەکا بە خوێندن و دیارە منداڵێکی تیژبیر و چالاک و داهاتوو ڕوونە. 
بەهۆی لێهاتوویەوە چەن ڕۆژێ لە هاوینا دەڕواتە بەردەستی زانای خۆشناوی ناوچەکە خوالێخۆشبوو مەلا تەییب عەلیزادە بۆ فێربوونی قورعانی پیرۆز. 
خوێندنی سەرەتایی لە ئاستێکی باشدا لە زێدەکەی خۆی تەواو دەکات. بۆ پۆلی حەوتم لە قوتابخانەی بەسراو بە زانستگا لە شاری سنە وەردەگیرێ بەڵام دوای ماوەیەک لەبەر بێتاقەتی و کێشەی ماڵی، دەگەڕێتەوە زێدەکەی و لە ئاوایی گۆشخانی درێژە بە خوێندن ئەدات. هەر لەو سەردەمەدا  دەکەوێتە ژێر چاوەدێری ناوەندی بارهێنانی هزری منداڵان و تازەلاوانی شاری سنە. ئەوانیش کتێب و گۆڤاری و ...بۆی دەنێرن. 
دواناوەندی لە شاری سەوڵاوا خوێندووە و ساڵی 1383ی کۆچی هەتاوی لە بەشی زانستەکانی لابراتۆریدا لە کرماشان وەردەگیرێ و لە گەل خوێندندا وەکوو وەرگێر و نووسەر لە گۆڤاری پزیشک و لابراتۆردا وتار دەنووسێ.  پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن دەرواتە شاری تەورێز و ماستەری ئیمۆنۆلۆژی پزیشکی وەردەگرێ. پاشان خولی ئیجباری لە لابراتۆری قودسی هێزی ئاسایش لە شاری سنە تەواو ئەکات و ساڵی ۹۲ بۆ دکتۆری بە باشترین ڕۆتبەوە لە زانستگای تاران وەردەگیرێ. لەوکاتەدا بۆ دەرفەتی خوێندن دەرواتە وڵاتی هەنگاریا و لە زانستگای پێچ لە ژێر نیگای پرۆفیسۆر سکرێش لە ناودارانی ئیمونۆلۆژی «زک و زا»، دڕێژە بە خوێندنی ئەدا. دوای دەگەڕێتەوە وڵات و ئیش و کاری خوێندنی تەواو دەکات و بە پێشنیاری پڕوفیسۆر سکرێش وەکوو ماموستا لە زانستگای پێچ دەبێتە وانەبێژ و ڕێنوێن و ڕاوێژکاری ریسالەی خوێندکارانی پلەی ماستەر و دکتۆری . 
هاوکات دووهەمین دکتۆرای لە بەشی ئیمۆنۆلۆژی زک و زا دەس پێدەکات و لەم بارەوە چەندها لێکۆڵینەوەی بە زمانی ئینگلیزی بۆ گۆڤارە ناودارەکانی جیهانی نووسیوە. 
ئێستاکە لە ئەنجومەنی ئیمۆنۆلۆژی ئەورووپا، بەشدارە و ئێدیتۆر و دادوەره له گۆڤاری زانستی  frontier in lmmunology. بە زمانی ئینگلیزی و مەجاری وانە ئەڵێت و لەگەل فەڕانسی و عارەبیدا ئاشنایە. 
کاک حەمید ئەڵێت: ژیان، هەوراز و نەشێوی زۆرە و شیرینی هیچ سەرکەوتنێک لە داهاتوودا بە بێ تاڵی و سوێری ڕابردوو نییە. خوێندن چەشنی نەمامێکە، باخەوانێکی بەتاقەتی دەوێ کە ژیرانە ئاگای لەو نەمامە بێت نەبا ڕەشەبای نەهامەتییەکانی ژیان لە ڕیشەی بێنێ.
لە هەر کوێ بم، بە کورد بوونم شانازی ئەکەم».
سەرچاوەکان: وتوێژ لەگەڵ بەڕێزان پڕۆفسۆر کاک حەمید ئەحمەدی و مامۆستای زانکۆ کاک فەریدی ئەحمەدی برای.

ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید