دوشنبه، 7 خرداد 1403
روژان پرس » اخبار » سۆزێکی نەمر له ڕەچەڵەکی هێمنی

نووسین و کۆکردنەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

سۆزێکی نەمر له ڕەچەڵەکی هێمنی

0
کد خبر: 1858

سۆزێکی نەمر له ڕەچەڵەکی هێمنی

خەڵیفە موحەممەد پیاوێکی حەقبێژ و لەخواترس و بەناوبانگی ناوچەکەیه کە مۆمی تەمەنی لەڕێگای شەریعەت و تەرێقەت بۆ گەیشتن بە حەقێقەت سووتاندووە 
متوربە لە کوڵی بەتینی دڵی دەروێشان و
تێکەڵاوی یاهووی شەوانبێداران
دەنگێک تێکەڵ بە زڕەی زەنجیر وناڵەی دەفی دەفژەنێکی شەیدا
ڕۆخسارێک پڕ له نووری عێرفان
«خەڵیفه ئیبراهیمی نسڵ»
خوا لێخووشبوو ئیبراهیم مۆرادی ناسراو بە خەڵیفە ئیبراهیم تەنیا کوڕی خەڵیفه موحەممەد کوڕی خواکەرەم نەنەیی له 2ی ڕەشەمەی 1301 کۆچی هەتاوی لە داوێنی کۆساڵان و کوڕەمیانە لە بەهەشتی کەمەرە چەمی شامیان لە گوندی پڕ لە شانازی نسڵ سەر بە ناوچەی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە و دایکی سەییدە فاتمەی ناو بووە لە خێڵی شێخ کەریمی کەسنەزان.
خوێندنی قوتابخانەیی نەبووە بەڵام لە خزمەت پیاوانی ئایینی ئەوکاتدا بەچڕوپڕی فێری قورئان وتەفسیرو شی کردنەوی ئەحادیس و نوکتەبێژی و...دەبێ وله پاڵی بابەتگەلی ئایینی و خەڵیفەی دەروێشان، وەک پەسندەر ومەدداحێکی بێ وێنە ودەفژەنێکی ئۆستاد بەرچاو دەکەوێ و زۆربەی شێعرگەلی مەولاناجەلالەددین ڕوومی،شاە نەعمەتۆڵڵا وەلی،مەولەوی و...لەبەرکردبوو کە گرتەڤیدیۆەگەلێکی زۆر لەدەنگی بەجێماوەوله زۆرێک لە مەراسماتی ئایینی وعێرفانی ئەوکاتی ناوچەکانی سەرجەم کوردستان چالاکیەکی بەرچاوی بووەودەنگی ئارام بەخشی ئاشنایه بۆ خەڵکی ناوچەکە و کەسایەتیەکی تایبەتی ئایینی بووە کە توانیویه ڕێبازی ئەژدادی بگرێتە بەروتەکیەی وجەغزی زیکر وتەلیلەی دەراوێش قەرەباڵغ ڕابگرێ وکوورەی دەروونیان تاوبدات.
خەڵیفە ئیبراهیم زۆربەی ژیانی لەزێدەکەی خۆیداڕابواردووە وماوەیێ دەسەڵاتدارانی ئەوکات زەوی وزارەکانی تاڵان دەکەن وئەمیش زێدەکەی خۆی جێدەهێڵێ وڕوودەکاتە دەورووبەری دیواندەرە و پاش چەند ساڵ کەسێک بەناوی حاج ئەسکەندەر گۆشخانی مەیشوور بەحاجی ئاغە کە لە مالکەکانی ئەوکات دەبێ زەویەکی پێ واگوزار دەکات و لەوەو بەدووا دێتەوە ئامێزی زێدەکەی و درێژ بە ژیانی وەرزێڕی وکشتیاری خۆی ئەدات.
خەڵیفە ئیبراهیم لەگەڵ شێخ عەبدولکەریمی کربچنەی باشوور، حاج کاکەشێخ سەوڵاوا، شێخ عۆسمان نەقشبەندی، مەلاحەیدەر ئەوێهەنگ، مەل ائەحمەد و حاجی حەیبەڵڵا دەگاکا و سۆفی مۆحەممەد مۆنفەرێد(حەمەشاناز) و حاجی جەعفەر و...هەموو دەم ئامشۆی بووە و دۆستایەتی گەرم بووە لەگەڵیانا. خەڵیفە ئیبراهیم لە ماوەی ژیانیدا 5 کوڕو 5 کچی بووە و داستانگەلێکی زۆر لە کەراماتی خەڵیفه ئیبراهیم [بلەگاخۆر] ئەمڕۆ دەم بەدەم دەگەڕێ و دوجار حەجی کردووە و ماڵیان مەکۆیەک بووە بۆ حەسانەوی ڕێبواران و هەژاران و دەروێشان.
خەڵیفە ئیبراهیم لەساڵی 1385ی کۆچی هەتاوی ماڵاوایی  له ژیان ئەکات و بە تەپڵ و دەفی دەروێشانەوە لەپاڵی  مەزارگەی ئەژدادی لە پیرمۆحەممەدی نسڵ دەنێژرێ.
ئەمەش چەند بەیت لەو شێعرانەی کەتێکەڵ بە ناڵە و زڕەی زەنجیری دەف لە زۆربەی مەراسماتە ئایینیەکانی ناوچەکەدا بەدەنگی خۆیان بە زمانی کوردی و فارسی وێژراوە:

«نە با نقشییە بی‌نقشیم و نە با غوصیە بی ذوق
نە منکر با ابوبکر و نە بغضی با علی داریم

امیرالمومنین حیدر کە شد داماد پیغمبر
کمر می‌بست و خوش می‌گفت منم مولای درویشان

بە درویشان کە دلریشند محمد فخر می‌آرد
بە سە آیە فرستادە خدا در شان درویشان

بە آن درویش نمی‌گویم کمر می‌بند بە قلاشی
کە بدبختان دنیا را همی مانند درویشان»

ئەمەش کۆرتەیەک لە ژیاننامەی  خەڵیفه مۆحەممەدی مۆرادی نسڵ باوکی خەڵیفه ئیبراهیم:
خەڵیفە مۆحەممەدی مۆرادی یەکێ لە عارفه ناودارەکانی کوردستانە کە له ساڵی 1241 تا ساڵی 1327ژیاوە کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی نەنە سەر به شاری مەریوان بووە کە لەگەڵ خاتوون سەییدە ئامینە لە ئاوایی نەنەوە بەرەو ئاوایی نسڵ بارگەی سەفەریان لەکۆڵ ناوە و لەوێ ژیاون.
خەڵیفە موحەممەد پیاوێکی حەقبێژ و لەخواترس و بەناوبانگی ناوچەکەیه کە مۆمی تەمەنی لەڕێگای شەریعەت و تەرێقەت بۆ گەیشتن بە حەقێقەت سووتاندووە و پاش ساڵەهای ساڵە چاکی و خزمەتەکانی  وێردی زاری بچووک و گەورەی خەڵکی ناوچەکەیە و مەزارگاکەی لە گۆڕستانی پیرمۆحەممەدی ئاوایی نسڵە کە تاقمی بڕوادار  بەپێی ئێعتقادی خۆیان لە قەدیمەوە تا ئەمڕۆ وەک شوێنێکی پیرۆز سەردانی دەکەن و خاکی ئەو مەرقەدە بەتەبەڕۆک دەزانن و بەچاوی مارانگازەوە لێی دەڕوانن کە گوایه لە قەدیمەوە هەرکەس خوێنی بە ژاری مار و دەمارەکوڵ و... ئاوێتە بووبێت لەو خاکەیان بە سەر زامەکەیدا پاشیوە و ئەو ئازارەی لەکۆڵ بووەتەوە.
هەروا کە دەڵێن ئاوایی مێژوویی نسڵ بە ئاوایی حەوت پیر ناسراوە و خاکی ئەو مەڵبەندە شەخس و مەزارگەی حەوت پیری لەباوەش گرتە کە  هەرکام لەو پیرانە تایبەتمەندی خۆیان هەیه؛ پیرمۆحەممەد، پیرزۆڵەیخا، پیرقۆزە، چەم پیر و... بۆ وێنە پیر قۆزە شوێنێک بووە کە کەسانێ قۆزەی زۆریان پێوە دەپێچا سەردانی ئەو مەزارەیان کردووە و ڕەنگە ئەم باسانە لە دنیای ئەمڕۆدا زۆر لەگەڵ بابەتگەلی عیلمی و پزشکی و... نەگونجێ و بەخورافاتی دابنن و... بەڵام ئەمانە شتهایێکن کە بەپێی عەقیدەی ئەوکات نکۆلی لێ نەکراوە و بەساڵاچووان و ڕدین سپییانی ناوچەکە واژۆی ئەو جۆرە بابەتگەلەیان کردووە.
خەڵیفه مۆحەممەدی نسڵ خاوەنی چیرۆکگەلێکی زۆرە کە سینە بە سینە بە دەستی خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە کە بە کەرامات خەڵیفە مۆحەممەد مەیشوورە (بەپیێ ئەوەی کە خەڵیفە مۆحەممەد ئەهلی تەسەوف و بەیداخی تەریقەتی کەسنەزانی شەکاوە ڕاگرتووە و دوعای هەمیشەگیرا بووە و لە چلەکێشان و ڕیازەت و شەونوێژ و... بەناوبانگە.)
یەکێ لەو داستانگەلە ئەمەیە کە کەسێ بەناوی ئ... مامەکوژ لە ئاوایی ه...کە ڕێگر ئەبێ ڕۆژێ بەنیاز ئەبێت بۆ دزی کردن ڕوو بکاتە شوێنێ لەسای کوڕەمیانە بەناوی هەواری لووەجاڕی ئاوایی نسڵ و لەوێ چەند سەر گا لە مامە شوانەی گایەل بدزێت، هەر بەو بۆنەوە بڕنەوەکەی لە شان دەکات و بەرەو هەوار ڕێدەپێوێ، چ دەبێنێ شوانە لە ژێر سێبەری دار بیەکەی هەواردا نووستووە و ڕێگر بەزووترین کات دوسەر گای قەڵەو وباش هەڵدەبژێری و ئەیداتە بەر بەرەو ڕێگای سنوور، هەروەها کە له زاری خودی دزەکەش بیستوویانە وتوویە کە دەمەو عەسرێ تا نوێژی بەیانیان گاکانی بەرەو سنوور ڕاو ناوە و ماندوو و هیلاک وەدوویان کەوتووە و لەخەیاڵی خۆیدا ئیتر بە سنوور گەیشتووە و ڕێگەیەک نەماوە کە بیپێوێ بەڵام کە وریاتر دەبێ دەبینێ هێشتا لە شوێنێکە بەناوی حەفسۆڵان و مەودای حەفسۆڵان تا هەواریش زۆر کەمە هەر بۆیە بەسەرسۆڕمانەوە سامێک دڵی دادەگرێ و بە پەشیمانیەوە گاکان ئەداتەوە بەر بەرەو لای شوانە و چ دەبێنێ شوانە وێڵە بەدووی گاکانا و هێشتا لەوێیه، شوانە کە ڕێگری چەکدار ئەبینێ ڕەنگی هەڵدەپرووسقێ و ڕێگر ئەڵێی پێی مەترسە من ناتکوژم و کارم پێتەوە نیە بەس پێم بڵێ ئەم دو گا هی کێیە؟ کە من دزیومە.
شوانەش ئەڵێ وەڵڵا ئەوە گاکان خەڵیفە مۆحەممەدن کەمن بۆی دەگەڕام.
شوانە ئەڵێ باشە بۆچی بۆت گرینگە ئەم جووتە گا هی کێیە؟
ئەویش لە وڵامیدا ئەڵێ وەڵڵا حاڵ وایه وحیکایەت وا؛ بەڵام من زۆر هیلاک وبرسیم وکارم پێتەوە نیە  بڕۆ لەلای خاوەن ئەم جووتە گا تۆشە بەرەیەک ئازۆقەم بۆ بهێنە بەڵام لەم بارەوە فزەت لێوە نەیێ لەلایا ئەگینا هەر ئەتدۆزمەوە و دەتکوژم.
شوانەش لەترسی گیانی خویدا ئەڵێ بانچاو من ئەڕۆم وزوو دێمەوە.
کە شوانە دەگاتە درگای ماڵی خەڵیفه مۆحەممەو،بێ ئەمەی قسەیێ بکات خەڵیفە زوو بە پێکەنینەوە پێی ئەڵێ: چیە بۆچی ڕێگرەکە نەیتوانی گاکانم بڕفێنێ!؟
شوانە واقی وڕ دەمێنێ و بە چارەکەیێ پڕ لە تەعام دەڕواتەوە بۆ لای ڕێگر و پیێ ئەڵێ: حاڵ وابوو حێکایەتیش وا. خەڵیفه خۆی هەموو شتێکی دەزانی لەدوورەوە هەر بۆیە هەر لەوێ ڕێگر چەکەی دەنێتە زەوی و تۆبە دەکات کە تا ماوە لە ژیاندا چەتەیی نەکات و لەوەو بەدووا دەبێتە هاوڕێی هەمیشەیی خەڵیفه.
داستانگەلێ زۆری هەیە کە ئەمە تەنیا نموونەیەک لە خەرمانی پەندەکانی بوو.

سەرچاوەکان: وتووێژی تایبەتی لەگەڵ میرزائەحمەدی مورادی (ئەحمەدخەڵیفە)کوڕی گەورەی خەڵیفه ئیبراهیم و نەوەی خەڵیفه مۆحەممەد نسڵ
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید