جمعه، 1 تیر 1403
روژان پرس » کوردی » گرنگی گێڕانەوەی مێژوو لەڕۆماندا

محەمەد سۆران هەمەوەندی

گرنگی گێڕانەوەی مێژوو لەڕۆماندا

0
کد خبر: 1886

گرنگی گێڕانەوەی مێژوو لەڕۆماندا

دەبێت ئەوەش بزانین نووسینی ڕۆمان چەند ئاسان بێت گرنگە ڕووداوەکان وەک خۆی باس بکەین هەرچەند ئاڵۆزیش بێت.
نەتەوەی کورد لەچاو نەتەوەکانی تر، وەک: فارس، تورک، عەرەب... هتد. دڕەنگتر ئاشنای ڕۆمان بووە. بەتایبەت هه‌رێمی کوردستان کە نزیکەی نیو سەدەیە. واتا ڕۆمان لەنێو ئێمەدا نوێیە. وەک لە شیعر، پەخشان، چیرۆک. بەڵام لەم ماوەیەدا چەندین شاکاری مەزن نووسراون کە دەکرێت بۆ مێژوو بمێننەوە. وەک: شاری حوسێن عارف، ژانی گەلی ئیبرایم ئەحمەد و پێشمەرگە و چەندین ڕۆمانی تر. ڕۆمانی پێشمەرگەش باسی سەردەمی کۆماری مەهاباد دەکات و بەجوانی وێنەی سەردەمەکەمان نیشان دەدات.
بەڵام مەبەستی من لێرەدا ئەوەیە دەمەوێت بڵێم کە مێژوو زۆر کەس حەزی پێناکات یاخود بە بابەتێکی وشک ناوی دەبەن. ئەگەر کەسێک خۆی حەزی بە مێژوو نەبێت ئەوا هەرگیز نایخوێنێتەوە. بەڵام زمانی گێڕانەوەی ڕووداوەکانیش کاریگەری لەسەر نوسین و یاداشتەکان دەبێت. کتێبێکی وەک (دیداری تەمەن مام جەلال). ڕووداوەکان بەشێوەیەکی زنجیرەیی دەگێڕێتەوە و خوێنەر ڕادەکێشێت بۆخۆی. ئەمەش زیرەکی ئەو دەردەخات لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان.
گرنگی خوێندنەوەی مێژوو چییە؟
بۆچی مێژوو بخوێنینەوە؟
عبدالڵە دارا لەوتارێکدا دەڵێت: (مرۆڤ گەر نەیتوانی سوود لە مێژوو وەربگرێت و ئاگاداری مێژوو بێت ئەوا ژیانی کوێرە ، دەمەوێت نموونەیەکی لۆژیکی عەرزی جەنابتان بکەم ، ژیانکردن شۆفێرییە لەسەر جادەیەکی قەرەباڵەغ، گەرچی تۆ بۆ پێشەوەش بڕۆیت بەڵام هەر دەبێت لەئاوێنە بچووکەکەت ئاگاداری دواوە بیت ئەگەرنا تووشی ڕووداو دەبیت! ، هەمان نموونەش بۆ مێژوو ڕاستە گەرچی تۆ لە ئێستادا دەژێی بۆ داهاتوو بەڵام ناکرێت درەختێکی بەرز رەگێکی پتەوی نەبێت!، ئەوە جگە لەوەی کە لەئەمڕۆدا مێژوو وەک و زانستێک هاوکاری هەموو کایەکانی مرۆڤ و سەرجەم زانستەکانی تربووە و بەدرێژای مێژووی خوودی مێژوو خزمەتی کردووە.)
منیش تەواو هاوڕای ئەوم پێم وایە مێژوو وەک ئاوێنەیەکە دەبێت ڕابردووی تێدا بببینین کاتێک بەرەو داهاتوویەکی تر دەڕۆین. لەهەر سەردەمێکدا بێت مێژوو سوودی خۆی هەیە.
چۆن وابکەین کە حەزی خوێندنەوەی مێژوو دروست بکەین ؟
ڕۆمان تێگەیشتن لێی تاڕادەیەک ئاسانترە بۆ هەموو تەمەنێکیش گونجاوە. لەگەڵ ئەوەشدا وادەکات خوێنەر زیاتر ئاشنایی کتێب ببێت و بەردەوام بێت لەگەڕان بەدوای شتە جوانەکاندا.
بۆیە دەکرێت نووسەران لەچوارچێوەی ڕۆمانێکدا ڕووداوە کۆن و مێژوییەکان بە ئامانەت سەیر بکات و وەک خۆیان باسیان بکات ، بەزمانێکی پاراوتر پانتاییەک بۆ خۆی داگیربکات. لەگەڵ ئەمەشدا دەبێتە ئەرشیفێکی نوێ بۆ ڕووداوەکان و خەڵکی زیاتر ئاشنا دەبن پێی.
لەماوەی ڕابردوودا دوو ڕۆمان زۆر سەرنجیان ڕاکێشام کە ڕووداوەکانی چەندین دەیەی پێش خۆم باس دەکەن.
ئەوانیش: جێسیکا نووسینی وریا گلی،
مێزی ژمارە نۆ نووسینی ئازاد گوڵەدین.
ئەم دوو ڕۆمانە زۆر سەرنجیان ڕاکێشام و حەزی خوێندنەوەی مێژوویان دووبارە لەلام دروست کردەوە.
جێسیکا چیرۆکی ژیانی کچێکی بیانییە لەکوردستان، نووسەر هاوشێوەی بەرهەمەکانی تری وەک ( هاوەڵانی ئەشکەوت ، پاسەکەی نەنکم ). بەزمانێکی تەواو ئاسان و بێ گرێ ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە بەتایبەت مێژووی ناوچەیەک و ناوی کەسایەتیەکان و کەلتووری ناوچەکە. مێژوونوسان کەمتر بایەخیان بەچەند ڕووداوێک داوە بەڵام نووسەر لێرەدا بەجوانی ئیشی لەسەر کردوون. بەشێوەیەکی دراماتیکی دەیانگێڕێتەوە.
مێزی ژمارە نۆ ژیانی کوڕێکی هەژار باس دەکات کە باوکی کوژراوە بووە. دەگەڕێت بۆ ئەوەی بکوژی باوکی بدۆزێتەوە و تۆڵەی لێ بکاتەوە. باسی مێژوویەک دەکات کە زۆربەمان دیوی یەکەمی دەزانین بەڵام ژیانی کوڕەکە دیوی دووەمە ڕەنگە زۆربەمان ئەوەیان نەزانین و بیرمان لێ نەکردبێتەوە. هەرچەند ڕووداوەکانی لێو ڕۆمانەکە بەدەوری سیاسەتدا دەخولێنەوە بەڵام خوێنەر هەست بە بێزاری ناکات لەگەڵیدا بەڵکو دەیەوێت زیاتر بیخوێنێتەوە.
نووسەر لەگێڕانەوەی خوودی مێژووشدا زمانێکی پاراوی هەیە. لەبەرهەمی پێشووتریدا ئەم تەکنیکی گێڕانەوەیەی لەلا دروست بووە کە لە کتێبی (هەستی نەتەوایەتی لای مەولانا خالیدی نەقشبەندی).
دەبێت ئەوەش بزانین نووسینی ڕۆمان چەند ئاسان بێت گرنگە ڕووداوەکان وەک خۆی باس بکەین هەرچەند ئاڵۆزیش بێت.
بەڕای من ئەگەر ڕۆمانێک ڕووداوی مێژووی بگێڕێتەوە ئەوا پێویست ناکات زمانێکی ئاڵۆزی هەبێت. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی خوێنەر ئەو ڕووداوانەی نەبینیوە و قورسە بۆ ئەو کە وێنە لەخەیاڵی خۆیدا دروست بکات. بەڵام ئەگەر ڕۆمانێکی سەردەمی بێت ئاسانترە. چونکە خۆی لەنێو ڕووداوەکاندایە و ئاسانتر دەتوانێت لێی تێبگات.
بۆیە لێرەدا دەگەینە ئەو بڕوایەی کە گرنگی گێڕانەوەی مێژوو لە ڕۆماندا ئەوەیە کە خوێنەر بێ تاقەت ناکات و بەڵکو حەزی خوێندنەوەشی لەلا دروست دەکات و وادەکا زیاتر بەدوای ڕووداوەکاندا بچین و ئاگامان لە هەموو دیوە شاراوەکانی مێژوو بێت.
کلید واژه ها:
سۆران هەمەوەندی مێژوو
دسته بندی: کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید