بەماوەی 2 ساڵ له زانکۆی ئەلئەزهەری میسردا لە خزمەت ئەساتید و گەورە مامۆستایان بەهرەمەند دەبێ و پاشان خۆی دەبێتە مامۆستایەک و پاش 9 ساڵ دەرس وتنەوە کەڵکەڵەی وەتەن دەکەوێتەوە سەری و ڕوو ئەکاتەوە هەورامان.
خوێنەری هێژا!
لە قەتارەی ناساندنی کەڵەپیاوانی ناوداری داوێنی کۆساڵان ئەمجارەش خامەمان گەڕ داوە تا کەسایەتیەکی بەپێز و بەڕێز و بەهێز و بێ فیزتان پێ بناسێنین کە ڕوانین بە ئاوینەی ژیانیدا، ڕوانینە بەباڵای سەربەرزی و عێزەت و شەرافەت، ئەو مرۆڤەی کە چاک ژیا و پاک مرد و شەرافەتی نەفرۆشت تا پلەوپایە بکڕێ.
هیوادارم توانیوێتم بەم نووسینانە ملوانکەیەکی جوان بۆ ملی وڵات بهۆنمهوه و بەم وەبیرهێنانەوە دڵی ئێوەی ئازیزمان پاراو کردبێ، ووتوویرەی دڵ ودەروونمان زیندووکردنەوە وبووژاندنەوە و گەشەپێدانی ئەدەب و کەلەپووری گەلەکەمانە.
مامۆستا مەلاحەسەن مەردۆخی ناسراو بە مەلاحەسەنی دزڵی[هجری]کوڕی مەلامۆحەممەد کوڕی مەلاڕەزا لە بنەماڵەی خۆشناوی مەردۆخیەکانی هەورامانە کە له ساڵی 1275 لە ئاوایی»وەیسیا»ی هەورامان چاوی بەژیان هەڵێناوە[وزۆرکەسی تریش ئەڵێن کە خەڵکی ڕوەوەرێی هەورامانی تەخت بووە]
دایکی ناوی شاپەروەرخاتوون بووە و لە تەمەنی 6سالیدا لە خزمەت باوکی زانایا دەست بەخوێندنی سەرەتایی ئەکات و پاشان بۆ فێربوونی زیاتر دەچێتە خزمەتی حاجی شێخ یووسفی مەردۆخی لە ئاوایی دەگاشێخان ولەوێ فێری عیلمی سەرف ونەحوو ومەنتەق و...دەبێ وپاشان بۆ پاراوکردنی باخی زانستی ڕێگای شاری «شنۆ»وئاوایییەکانی»لاجان»، «دۆڵکانە»، سەنگان، بارزان، سلێمانی و ئاواییەکانی دەورووبەری بیارە،مۆکریان و...دەگرێتە بەر و پاشان لەهەولێر لەخزمەتی مامۆستای مەزن ئەبووبەکر هەولێری ئیجازەنامە وەردەگرێت و لەئاوایی سەنگان ماوەیێ لە بەرگی ئیمامی جومعه و جەماعەت دەمێنێتەوە و پاشان ڕوو لە ئاوایی دەگاشێخان دەکات و لەجێگای حاجی شێخ یووسفی مامۆستایدا دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و پاش ماوەیەک بەهۆی ناکۆکی لەنێوان خۆی و قەیخایەکی دەسەڵاتداری ئەودەم کە بە»موفەتیش»ناوی لێ بردووە ناچار له ئاوایی دەگاشێخانەوە بەرەو دزڵی کۆچ دەکات و لەوێ وەک مامۆستا و وانەبێژێ دەمێنێتەوە و دوواتر بەرەو ئاواییەکانی هانەقوڵ و بانی شاری شارەزووری باشووری کوردستان و پاشان بەرەو قاهێره دەڕوات و لەوپەڕی چەرمەسەری و کەمدەسەڵاتیدا دەست لەخوێندن هەڵناگرێت .
ئەمه مەزارگەی مەلاحسەنی دزڵیه لە گوڕستانی ئەسحاب له\ دزڵی
لەو ماوەیەدا کە لە بانی شار دەبێت، مەسئەلەیەکی تەڵاقی بۆ پێش تێت (یەکێ لە دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە تەڵاقی دەکەوێ]وئەم بە پێچەوانەوەی سەرجەم مامۆستا ئایینیەکانی ئەودەمی کەرکووک وناوچەکە، حۆکم بە جیایی هاوژینەکان نادات و فتوا ئەدات کە ئەو تەڵاقە نەکەوتووە و هیچ پێش نەهاتووە هەربۆیه کێشەپێش تێت و بەهۆی ئەو فتوا کە دایبوو دەینێرنە لای مۆفتی گەورەی شاری کەرکووک و بەغا و لەوێش کە بەبەڵگه و زانایی وردبینانە ئەدوێ، بەڵام لەگەڵ موفتیەکانی کەرکووک و بەغا ده کەوێتە کێشە تا والی ئاگاداردەکەنەوە و والی بە زانایی مەلاحەسەن پەی دەبات و مەلاکانی ناوچە بانگ دەکات و ڕوو لەمەل احەسەن ئەڵێت: ئەگەر ئەم مەلایانەت بەزاند یادەتکەم بە موفتی یا «قاضی القضات» پاش باس ولێکۆڵینەوە وململانکێەکی زۆر مەلاکان دەبەزن و والی دەڵێ لەو پلەوپایانە کامیانت دەوێ؟؟مەلاحەسەنیش ئەڵێ: لەمێژەوە تامەزرۆی ئەوەم ماوەیەکی تر بخووێنم ئەگەر ئەکرێ بەجێ ئەو پۆست ومەقامە یارمەتیدەری بن کە ڕوو بکاتە زانکۆی ئەلئەزهەری وڵاتی میسر یا بۆ مەدینەی منەوەرە هەربۆیه والیش دەزانێ کە هۆگری درێژەدان بەخوێندنە،وبەو هەموو زانیاریەوە هێشتا دڵی لای خوێندنە پێشنیارەکەی قەبووڵ دەکات وکارئاسانی بۆ ئەکات و دەینێرێتە قاهیرە و بە ماوەی 2 ساڵ له زانکۆی ئەلئەزهەری میسردا لە خزمەت ئەساتید و گەورە مامۆستایان بەهرەمەند دەبێ و پاشان خۆی دەبێتە مامۆستایەک و پاش 9 ساڵ دەرس وتنەوە کەڵکەڵەی وەتەن دەکەوێتەوە سەری و ڕوو ئەکاتەوە هەورامان و لەوتەمەنەدا له ئاوایی ئێڵانپێ بێوەژنێک بەناوی پیرووزخاتوون دەخوازێت وتادواکاتی ژیانی پێکەوە دەژێن بەڵام منداڵیان نابێ و هەروەک له دیوانەشێعرەکەیشدا لە لاپەڕەی 18 مامۆستا ئەحمەدی نەزیری دەگاگا ئاماژەی پێ کردووە نووسراوە کە»هۆی ئەم منداڵ نەبوونەشیان دەگەڕێتەوە بۆ دۆعای دایکی،دەڵێن:کاتێ دایکی دەبیسێ وا کوڕه دوور وڵاتەکەی هاتووەتەوە له خۆشیدا وەختە شایی مەرگ ببێ، لەوکاتەشدا خەریکە خۆی ڕێ دەخابۆ ناوڕان وحەیوان دۆشین لە خۆشی هاتنەوەی کوڕەکەیدا سەری لێ دەشێوێ و لە جیاتی کەل وپەلی ناوڕان وشیردۆشین، سەختیان وکەل وپەلی نان کردن دەپێچێتەوە و لەگەڵ خۆی دەیبا، کە دەگاتە ناو ڕانەکە ، سەیر دەکا کەل وپەلی نان کردنی لە گەڵ خۆی هێناوە تێدەگا لەخۆشی هاتنەوەی زۆربەی شێعرەکانی مەلاحەسەن لەناوچوونە و وەک ئەڵێن لە تەمەنی پیریدا بەهۆی نەخۆشینی ئالزایمرەوە نەیزانیوە و لاپەڕەی شێعرەکانی بەجێ قاقەزی گەڵاقاسیگار بەکار و سووتاون.
ئەمە نموونە دەسخەتی مەلاحەسەنی دزڵیه کە بەڕێز کاک حەمە ڕەشیدی پاوە بۆی ناردووم
سەرچاوەکان:دیوانی مەلاحەسەنی دزڵی مەردۆخی کۆکراوەی مامۆستا ئەحمەدی نەزیری.
دەستنووسەکانی مەلاحەسەنی دزڵی[ساڵانی پێشووکاک مۆحەممەد ڕەشیدی ئەمینی لە شاری پاوە بۆی ناردم)
مەقالەیەکی ساڵانی پێشووی بەڕێزان کاک ئیبراهیمی شەمس و کاک مۆحەممەد ڕەشیدی ئەمینی پاوە.
کتێبی تاریخ مشاهیر کورد نووسینی ماجدڕۆحانی وهەروەها کتێبی کاروانی پێنووس لاپەڕەی 44 فاتێح مۆستەفایی
وهەروەها وێنەیەکی نوێی[بەبەرگی مەلایەتیەوە]مەلاحەسەنی دزڵی کە کاک مادێحی کۆنەپۆشی ناسراوبە زایڵە بۆی ناردووم[گوایە کوردیپیدیا وڤەژین بۆکسیش ئەووێنەیان بەناوی مەلاحەسەنی دزڵی داناوە]
نووسین وکۆکردنەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
لە داوێنی کۆساڵان لە شاری سەوڵاوا
کوڕەکەیدائاوەها سەری لێشێواوە، دەس بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان و دەڵێ: خوایەگیان هەرگیز منداڵ بە حەسەنی کوڕم نەدەی با وەک من گیروودە نەبێ وسەی لێ نەشێوێ»
مامۆستا پاشان له هانەی قوڵەوە دەڕواتەوە بۆ دزڵی وتادوواین ساتەکانی تەمەنی لەوێ دەژێت ولەکۆتایی ئەم گەشتی ژیانەدا پاشان مامۆستای خوالێخووشبوو له ساڵی 1364ی کۆچی مانگی ماڵاوایی لە ژیانی پڕلە چەرمەسەرێ وتەنگ وچەڵەمەیە دەکات و تەرمی لە گۆڕستانی ئەسحاب لە گوندی دزڵی سەربەناوچەی سەوڵاوا ئەسپەردە دەکرێ.
مەلا حەسەنی دزڵی یەکێ لەنۆکتەزان وقسەخۆشەکان بووە کە قسەخۆشەکانی تائەمڕۆش لە سەر زمانی خەڵکی ناوچەکە ماونەتەوە و بەشێکیان لە دیوانی مەلاحەسەنی دزڵی مەردۆخی تۆمارکراوە کە توێژەری بەناوبانگی ناوچەکەمان خوالێخووشبوو کاک ئەحمەدی نەزیری دەگاگا کۆی کردووەتەوە و لێکی داوتەوە و تەپ وتوزی خەستوخۆڵی ڕۆژگاری دێرینی لە سەر ڕووپەڕەی زێڕیای شێعر ونووسراوەی ئەم شاعێرە ناوازە ڕاماڵیه و تەم ومژ وهەوری ڕەشی لە سەرهەڵۆی بەرزەفڕی لووتکەی داڵانی داماڵی و کاک ئیبراهیمی مەردۆخیش ئەرکی ڕێک وپێک کردن وبژارکردنی ئەو دیوانەی کێشاوە و تابەئەمڕۆ دوجار بەچاپ گەیشتووە.
پڕۆفسۆر موستەفا ئیبراهیمی زەڵمی له سپاسنامەیەکدا کە بۆ مامۆستا ئەحمەدی نەزیری نووسیوە جەنابی مامۆستامەلاحەسەنی دزڵی بە پیاوێکی هەڵکەوتوو وبێ وێنە وفەیلەسووفێکی زۆروردبین ناو دەبات.
مەلاحەسەنی دزڵیش لەو چەشنە لێهاتووانەیه کە زۆر بەهەژاری و کەم دەسەڵاتی و دەسکورتی ژیاوە بەڵام سەری بەرزی بۆ هیچ کەس بێجگە لە خودا دانەنواندووە.
مەلاحەسەن برایەکی هەبووە بەناوی مەلاشەریف کە ئەویش لە ڕێزی پیاوچاکانی دێتەئه ژمار مامۆستا مەلاحەمەشەریفی مەردۆخی لە ساڵی 1265 لە هەورامان لە دایک بووەو شاعێرێکی تواناو بەدەسەڵات،بووە و شاگردی قازی شەیدای هەورامان بووە لە تاڵش وزەلکه و دزڵی ودەگاشێخان ژیاوەو ساڵی 1342 له دەگاشێخان ماڵاوایی له ژیان دەکات وسێ کوڕی بەناوەکانی مامۆستائەحمەدی مەردۆخی، مەلاخەلیلی مەردۆخی مەریوان و مەلاڕەئووفی خورماڵ هەبووە.
«یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی ئەو سەردەمەی هەڵبجە کە دەبیسێ مامۆستا زانایەکی گەورەی نامەیەکی بۆ دەنووسێ کە بڕوا بۆ ئەوێ و ببێ بە مودەریس وقازی مەحکەمە ونووسەری تایبەتی خۆی کە وادیارە ئەو دەسەڵاتدارەش له گەڵ ئینگلیسیەکاندا سەروکاری هەبووە و سەگێکی دەستەمۆکراویشی بووە کە مامۆستا بەم پارچە شێعرەوە کە بەداخەوە هەندێکی فەوتاوە وەڵامی دەداتەوە»:
من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم
سەروەک مەسینە، سەگ لە سەرسینە
الخبیثات للخبیثینە
ئاخر کام ئینسان دەسەبرای سەگە؟
ڕەفێقی تانجیم پێ ناشرینە
هەرکەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی
ئەوە نۆکەری ئینگلیسینە
قودەرت و سەروەت جاە وجەلالەت
پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە
سەدتف ولەحنەت لە قوربان قوربان
لە ئاغا فەرمووی یەکجارم قینە
خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس ودینار
ئەویش له سایەی عێزەتی دینە
پێم خۆشە نانی جۆ ڕەشی عەباڵ
دوێنەی خەجیجە و فاتە وجەمینە
کاڵە وکڵاشی ساختەی هەورامان
نادەم بە قۆنرەی، چەرمی مەکینە
ئیسلام و عێزەت عیلم وکەرامەت
کورد وشەرافەت ڕەسمی دێرینە
هەی هوو چەن دوورن من ونۆکەری
ئەمەش هەر جۆرێ کاسە لێسینە
سەلام سەییدی وێرمەنە دینار
خوویەکی پیس و زۆر ناشرینە
ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان
کەوش و کراسی خۆم ئەکەم پینە
ئاخر من قورئان وا لە سەر سینەم
الطیبات للطیبینە
من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم
هەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە
حەسەن بۆ مەقام نۆکەری ناکا
سەدجار ڕیامە ئەو جۆرە ژینه.
وهەروەها لەشێعرێکی تریدا خۆشەویسی خۆی بە نیشتمانی دەردەبڕێ و ئەفەرمێ
هەورامان خاکت تەڵان گەوهەرەن
دزڵی دڵگیریت جە حەد بەدەرە
واچە پا خەڵکی هانایی بەرا
بەشکەم جە دزڵی حەشرەما کەرا
مەلاحەسەن شاعێرێک بووکە لەبۆاری تەنزدا لێهاتوویی زۆری بووە بەجۆرێ کە دووایی مامۆستا سواره ئیلخانی زادە لە بابەتیەوە ئەفەرمێ:
کە کورد شاعرێکی خۆش تەبعی وەک مەلاحەسەنی بەخۆیەوە نەدیتووە و مامۆستا هێمنیش له ئەفەرمێ کە ئەدەبی کوردی مەلاحەسەنی کەم بووە.
ئەم بلیمەتە بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، کوردی(سۆرانی وهەورامی)شێعری هۆنیوەتەوە و لەگەڵ شاعێران وناودارانی ئەوکات دۆستایەتی گەرم وگۆڕی بووە و بۆ ئەم بەڕێزانە شێعری هۆنیوەتەوە و نامەیان ئاڵۆگۆڕ کردووە:عەبدۆڵڵا بەگی شاعێری هەورامان، فەرەجۆڵڵابەگی ئەڵمانە، حەمەڕەشیدبەگی ئەڵمانە، ئۆسائەولەزیزکڵاش چن، مەلاحەبیبی نەنە، عەلی بەگی ڕەفێقی، ئۆساڕەسووڵ، شێخ فاتێحی فانی کەماڵا، مامۆستا عەدولعەزیمی مۆجتەهێدی سنە، فەقی حەمەدەمینی هەمەوەندی، مەلاسەیید موحەممەدی گیزمل ناسراو بە وەهمی،
حاجی شێخ مەحمووی دادانە ناسراو بە ئابی، مەلاعەبدۆڵڵای مەعرووفی مەریوان، موحەممەد حاجی مەلاساڵحی تەوێڵە و...
آدرس کوتاه خبر: