موزیکزانی بەئەزموونی کورد «فەرید ئیلهامی» لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا، بە دامەزراندنی ماڵی تەنبووری «ئەیاز»، بە دیکۆمێنت کردنی مەقامە ڕەسەنەکانی کوردەواری تەنبوور، وانە گوتنەوە و فێرکردنی گەنجانی کورد و هەروەها چەندین کاری هونەری بەنرخی دیکە، دەیەوێت کە ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە.
موزیکزانی ناوداری کورد «فەرید ئیلهامی» ئاوازدانەر، توێژەر، گۆرانیبێژ و ژەنیاری تەنبوور، لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا دەیەوێت کە ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە.
موزیکزانی بەئەزموونی کورد «فەرید ئیلهامی» کە ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا، بە دامەزراندنی ماڵی تەنبووری «ئەیاز»، بە دیکۆمێنت کردنی مەقامە ڕەسەنەکانی کوردەواری تەنبوور، وانە گوتنەوە و فێرکردنی گەنجانی کورد و هەروەها چەندین کاری هونەری بەنرخی دیکە، دەیەوێت کە ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە و خەڵکانی کورد، زیاتر ئاشنا و شارەزای ئەم ئامێرە ڕەسەنە بن.
ئیلهامی ماوەی 15 ساڵە کە سەبارەت بە ئامێری تەنبوور توێژینەوە دەکات و دەرئەنجامی ئەم توێژینەوانە ئەڵبوومی شانامەی کوردی بە ناونیشانی «مەقامی ئەفسانەکانی 2» بە دەنگی هەرمانی مامۆستا «شەهرام نازری»، کتێبی «هەزارەی تەنبوور» و چەندین بەڵگە فیلمی کوردی وەکوو ئینسکلۆپیدیایەکی ئامێری تەنبوورە کە تا ئەم ساتە وەختە بە بیانووی جۆراوجۆروە بڵاونەبوونەتەوە و هیوادارە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ماڵی تەنبووری «ئەیاز» لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لیبکرێت و بخرێتە بەر دەستی هۆگرانی هونەری موزیک و ڕۆشنبیری کوردییەوە.
جێی ئاماژە پێدانە کە شانامە خوێندنی کوردی لەو مێلۆدییە ڕەسەن و ونبووە کوردیانەیە کە بە درێژایی سەدان ساڵ، تەمەنی هەیە.
«فەرید ئیلهامی» زیاتر لە 15 ساڵە وەکوو ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور لە تەنیشت مامۆستا «شەهرام نازری» کۆنسێرتی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران پێشکەش کردووە و لەم ماوەیەدا لە بواری تێکەڵاوکردنی شیعر و مۆسیقا و هەروەها شێوازیی گۆرانی خوێندنی دروست لە خزمەت بەڕێزیاندا بووە، لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «گەلاوێژ» لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی یەکەمین جار بوو کە ئەم موزیکزانە کوردە لە بەرچاوی مامۆستا نازری وەکوو بینەر و میوانی تایبەت؛ گۆرانی بخوێنێت. هەر بەم بۆنەیەوە بە دابوونەریتی کۆنی تەنبوور، پێش دەستپێکی ئەم کۆنسێڕتە، چووە خزمەت مامۆستاکەی و بە ماچ کردنی دەستەکانی پاڵەوانی مۆسیقای کوردستان و ئێران، ئیزنی لێوەرگرت و چووە ڕیزی گۆرانیبێژە کوردەکانی مۆسیقای مەقامی تەنبوورەوە.
«فەرید ئیلهامی» لە دوایین پڕۆژەی هونەری خۆیدا بە ئیزن وەرگرتن لە مامۆستا «شەهرام نازری» گۆرانیبێژی ناوداری کورد، گرووپی موزیکی «ئەفسانەی ڕۆژهەڵات»ی mystical music of East بە تێکەڵاوییەک لە مۆسیقای نەتەوە جۆراوجۆرەکان دامەزراند و هەروەها چالاکییەکانی خۆی وەکوو گۆرانیبێژی کوردی موزیکی مەقامی تەنبوور دەست پێکرد.
گرووپی موزیکی «ئەفسانەی ڕۆژهەڵات» بە سەرپەرەستی «فەرید ئیلهامی» ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ «محەمەد عەلی محەمەد حەسەنی» (دڵنەواز) ژەنیاری بەنجۆ لە بەلووچستان، خاتوو «مینا دریس» گۆرانیبێژی عەڕەبی ئەهوازی، خاتوو «زینوێ حەسەن راوی» گۆرانیبێژ لە هەرێمی کوردستان، خاتوو «غەزالە شیرازی» ژەنیاری چەلۆ و «ئەمین حەیدەری» ژەنیاری عوود لە ئێران، «نەبیل یۆسف شەریداوی» ژەنیاری عوودی عەڕەب، «دەرشێن جووت سینک ئاننەد» ژەنیاری تهبلا لە هیندستان و «هەژار زەهاوی» ژەنیاری دەف لە هەرێمی کوردستان، لە یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «گەلاوێژ» چەندین پارچە موسیقای مەقامی تەنبوور، مۆسیقای سیکەکانی هیندستان، مۆسیقای تەریقەتی چشتییەی بەلووچستان، مۆسیقای سۆفی عەڕەب و هەروەها شیعرەکانی حەزرەتی مەولانا جەلالەدینیان پێشکەش کرد.
دوایین کۆنسێڕتی «فەرید ئیلهامی» وەکوو ژەنیاری ئامێری تەنبوور بە هاوڕێیەتی لەگەڵ مامۆستا نازری و «سابیر نەزەرگاهی» ژەنیاری دیوان بۆ بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «گەلاوێژ» دەگەڕێتەوە کە تیایدا مەقامی کوردی «ساروخانی» لە مەقامەکانی کۆن و باستانی تەنبوور بە شیعری سەید «یەعقووب ماهیدشتی»یان پێشکەش کرد.
آدرس کوتاه خبر: