پۆرزهەبی ڕایگەیاند کە میدیا هێزێکی گرنگ بۆ چاکسازیی کۆمەڵگەیە، هەرچەندە هەندێک جار ڕەخنەکان توند یان لە ئەنجامی نەزانین بن، بەڵام بوونی میدیا خزمەتێکە بۆ چارەسەری کێشەکان.
ڕۆژان | سنە: نوێنەری ڕێبهری شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای کوردستان جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و رایگهیاند: گەشەپێدانی هاتووچۆ و هاوکاریی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێم دەتوانێت هەم تواناکان بناسێنێت و هەم هەندێک لە بەربەستەکانی پەیوەندیی دوو لا چارەسەر بکات.
حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پورزههبی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی شاری سنە وتی ئەم بابەتە یەکێک لە گرنگترین باسەکانی کۆبوونەوەکانی من لهگهڵ بهرپرسانی باڵای وڵات بووه، و بۆ ئاسانکردنی پەیوەندی و هاتووچۆ کهسانێک دەستنیشان کراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی لەگەڵ هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای ناسینی ڕاستەقینە و ڕێگای دروست بونیاد بنرێت، نەک بە دروشم و هەست.
پۆرزهەبی هەروەها ڕایگەیاند کە میدیا هێزێکی گرنگ بۆ چاکسازیی کۆمەڵگەیە، و گوتیشی: هەرچەندە هەندێک جار ڕەخنەکان توند یان لە ئەنجامی نەزانین بن، بەڵام بوونی میدیا و دەرفەتی ڕەخنەکردن خۆی خزمەتێکە بۆ چارەسەری کێشەکان.
آدرس کوتاه خبر: