جمعه، 10 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » خواردنی کولەکە مێشک به‌هێز ده‌کات

خواردنی کولەکە مێشک به‌هێز ده‌کات

0
کد خبر: 3500

خواردنی کولەکە مێشک به‌هێز ده‌کات

خواردنی کولەکە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە، کەمدەکاتەوە.
له‌گەڵ هاتنی مانگی گەڵاڕێزان کولەکە سەرنجی هەمووان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، ئەم خۆراکە رەنگ پرتەقاڵییە پڕ لە سوودە؛ سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لەو خۆراکانەی کە زۆرترین سوودی هەیە فرەچەشنه و لە وەرزی پاییز و زستاندا له هه‌مووشوینێکی کوردستاندا هه‌یه.
کولەکە کارۆتیناتی تێدایە کە ڕەنگە پرتەقاڵییە درەوشاوەکەی پێی دەبەخشێت، و دیارترینیان بێتا کارۆتینە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین "A”، کە بۆ تەندروستیی بینین و پێست و بەرگری پێویستە.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی کولەکە مێشک به‌هێز ده‌کات و سیستمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بەکارۆتینات هەوکردن کەمدەکاتەوە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە، کەمدەکاتەوە.
هەروەها کولەکە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین "C”یە کە بەرگری بەهێز دەکات و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، جگە لە پۆتاسیۆم کە ئاستی سۆدیۆم هاوسەنگ دەکات و پشتگیریی تەندروستیی دڵ دەکات.
هەر ١٠٠ گرام کولەکەی کوڵاو زیاتر لە دوو گره‌م ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی جێگیرکردنی شەکری خوێن و باشترکردنی تەندروستیی ڕیخۆڵەکان دەدات و هەستی تێربوون دەبەخشێت.
سروشتی شیرینییەکەی وای لێدەکات ببێتە جێگرەوەیەکی تەندروست لە خواردنەکاندا.
تۆوی کولەکە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی سروشتیی کانزاکان ناسراوە، بەتایبەتی زینک، مەگنیسیۆم و سێلینیۆم، کە توخمگەلێکی سەرەکین بۆ بەرگری، تەندروستیی غودەی دەرەقی و هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان.
زینک، بۆ بەهێزکردنی خانەکانی بەرگری و خێراکردنی چاکبوونەوە لە هەوکردن پێویستە.
سێلینیۆم، هەوکردن ڕێکدەخات و پشتگیریی غودەی دەرەقی دەکات.
مەگنیسیۆم، بەشدارە لە خاوبوونەوە و باشترکردنی خەو و ڕێکخستنی جووڵەی ڕیخۆڵەکان.
هەروەها تۆوەکان ڕیشاڵ و پرۆتینی ڕووەکییان تێدایە کە تەندروستیی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکەن لە ڕێگەی خۆراکدانی بەکتریا سوودبەخشەکانەوە.
توێژینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆنی تۆوی کولەکە لەوانەیە هەوکردنی ڕیخۆڵەکان کەمبکاتەوە و هەرسکردن باشتر بکات.
تۆوی کولەکە ترایپتۆفانی تێدایە، ترشێکی ئەمینییە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنین و مێلاتۆنین، کە هۆرمۆنەکانی میزاج و خەونن، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت بڕێکی کەم لەم تۆوانە پێش خەوتن بخورێت وەک ڕێگەیەکی سروشتی بۆ باشترکردنی کوالێتیی خەو.


کلید واژه ها:
کولەکە

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید