وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیل كۆ بووەوه
ده‌گوترێ له‌م چاوپێکه‌وتنه تۆم باراک نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له کاروباری سوریا به‌شداری بووه.
وەزیری دەرەوەی سوریا لە «پاریس»ی پایتەختی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیل كۆ بووەوه.
به گوزارشی روژانپرێس ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویكردووەتەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لەپاریس پایتەختی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیلی كۆبووەتەوە و هەردولا چەند دۆسێیەكیان تاوتوێ كردووە لەوانە دۆخی باشوری سوریا.
سانا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو گفتوگۆ و دیدارە بەنێوەندگیری ئەمریكا بووە لەچوارچێوەی هەوڵە دیبلۆماسییەكان بەئامانجی هێنانە كایەى دۆخێكی سەقامگیر لە سوریا و پاراستنی یەكپارچەیی خاكەكەی.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر چاودێریكردنی ئاگربەست لەپارێزگای سوەیدا و كاراكردنەوەی رێكەوتنی ساڵی 1974.
ده‌گوترێ له‌م چاوپێکه‌وتنه تۆم باراک نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له کاروباری سوریا به‌شداری بووه. به‌و جوره‌ی سانا رایگه‌یاندووه لهمچاوپیکهوتنه ئاماژه به دوزی کورد نه‌کراوه. چه‌ن جارێک باس له‌وه کرا که له فه‌ڕانسا دیدارێکی سێقۆڵی به به‌شداری مه‌زڵووم عه‌بدی پێک‌بێت به‌ڵام به گێره‌شێوینی تورکیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
آدرس کوتاه خبر: