سه شنبه، 3 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » فریوی مرۆڤەکانی نێو فەزای مەجازی مەخۆن

مه‌رزیه خاکی

فریوی مرۆڤەکانی نێو فەزای مەجازی مەخۆن

0
کد خبر: 2484

فریوی مرۆڤەکانی نێو فەزای مەجازی مەخۆن

باخۆمان بپارێزین لەدەمامکی جوانی مەجازی چونکە مرۆڤەکان دەتوانن لە فەزای مەجازییدا هەر دەمامێک کە بیانەوێت لەسە دەموچاویان دادەنێن کە بۆفریودانی خەڵکی سادە دزێکی باشن.
لەوەتەی  ژیانی مرۆڤەکان لە فەزای ڕاستەقینەوە بۆ فەزای مەجازی گواستراوەتەوە، جیهانی مرۆڤە ئاساییەکان ڕووبەرووی گۆڕانکارییەکی تایبەت و جەنجاڵ بووه‌تەوە. لەناو ئەم فەزا مەجازییەدا زۆر کەس ئیتر خۆیان نین و نوقمی دونیایەکی ترن. هەموو ڕۆژێک بەئەکاونت و پرۆفاییلەکی جیاواز خەریکی ڕۆڵ بینینن، ئیدی خۆیان نین. بەم شێوەیە ژیانیان لە فەزای مەجازییدا ڕەنگ و بۆنێکی جیاوازی وەرگرتووە. بەهۆی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە لەفەزای مەجازییدا بڵاو دەبێنتەوە مرۆڤ ڕووبەرووی کارەساتی زۆر خراپ بووەتەوە؛ بەجۆرێک شیرازەی ماڵەکان تێکچوون و ئیرەیی و رق لەدڵی مرۆڤەکاندا دروست بووە. جێگەی پرسیارە بۆیان بۆچی بەشێوەی ئەو کەسانە ناژین کە وێنەی خۆیان ستۆری دەکەن و ژیانی خۆیان پیشانی خەڵک نادەن؟
 لەکاتێکدا زۆربەی ئەم وێنانە ڕاست نین بگرە دەستکردی عەقڵێکی خەیاڵین، و بینینی ئەو ژیانەی ناو فەزای مەجازی سەرنجی زۆربەی کەسەکانی ڕاکێشاوە لەکاتێکدا هەمووی دوورە لە واقعیەت؛ بەڵام مرۆڤە سادە و ساویلکەکان باوەڕیان بەوە کردووە و پێیان وایە بەشێوازە دەتوانن ژیانیان بگۆڕن و خۆیان دەرخەن چونکە ئەوان تەنیا بەشوێن ناوێکدا وێلێن، ئامانجیان سەرنجڕاکێشانی خەڵکییە بۆلای خۆیان. ئەم هۆکارە وای کردووە زۆر کەس لەناو فەزای مەجازییدا شەرم بکەن کە بڵێن ژیانێکی ئاسایی ئەژین، چونکە پێیان وایە ئاساییبوون کەموکوڕییە کە دەبێت داپۆشرێت. لەکاتێکدا ئاسایی بوونی مرۆڤەکان و چێژ وەرگرتن لەژیانی ڕاستەقینە دەتوانرێت وەک فەزڵێک سەیر بکرێت.
 زۆر خۆشە مرۆڤ لەهەموو شوێنکدا خۆی بێت چونکە قەدر و هەژینی زۆرترە، ئەوەی کە مرۆڤ ژیانێکی ئاسایی هەبێت لەناو فەزای مەجازییدا مانای ئەوەیە ئەو خۆشی و دڵتەنگییەی ئەزموونی دەکەن واقیعی و ڕاستە ئەوکات لەلایەنی ڕۆحی و ڕەوانیەوە هەست بە ئارامی و بەختەوەری دەکەن، دەتوانن وەک مرۆڤێکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە لەناو دونیای موجازییدان و خودی ڕاستەقینەی خۆیان پیشان بدەن. ژیان لەژێر نمایشی درۆینەی فەزای مەجازییدا دەتوانێت ڕۆحی مرۆڤ و کەسایەتی مرۆڤ بکاتە ئامانج و ڕۆلی کەسانێک ببینن کەلەواقعدا خۆیان وەک ئەو کەسان نین؛ بۆیە ئەگەر هۆشیار نەبین ئەمجۆرە مرۆڤانە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی مرۆڤەکان هەیە.
ئێمە دەبێت ئەو بزانین و ئاگای ئەوە بدەین بە دەورووبەرەکەمان کە هەموو ئەو کەسانەی لەفەزای مەجازییدان ژیانێکی ساختەیان هەیە کەخۆیان درووستیان کردووە و بەردەوام لەناو واقیع و درۆدا دەگەڕێن و لەژێر فشار و دڵەڕاوکێن بۆ ئەوەی ژیانی ساختەی خۆیان پیشانی کەسانی تر بدەن و ژیانی ڕاستەقینەی خۆیان بشاڕێنەوە، مرۆڤی وا هەیە کە لەناو ژیانی ڕاستی خۆیدا زۆر تۆڕە و  ئاشووبگەرە بەڵام کەدێتەناو فەزای مەجازی وا دەکات لەخۆی کە مەڕی  پێغەمبەرە. جۆرەێک خۆی پیشان دەدات کەگوایە لەو کەسانەیە کە زۆر مەتین و ئارامە و هەرگیز وشەی خراپ نازانێت بڵێت و بەزمانێکی لووس و دەربرینی وشەی جوان و مەوحیبەتئامێز کەسانی ناو فەزای مەجازی هەڵدەخەڵەتێنێت. کچان و کوڕانی سیانزە ساڵ تاکوو بیست و پێنج ساڵ لەم نێوانەدا دەبنە قوربانی ئەم وشانە، و متمانە بەو کەسانە دەکەن. بەیەک سەعات هەموو چارەنووسی خۆیان باس دەکەن، ئیدی بیر لەوەناکەنەوە بزانن ئەم کەسە کێیە کە ڕازی دڵی خۆیان لای باس دەکەن و کەسایەتی خۆیان دەبنە ژێر پرسیار!
باخۆمان بپارێزین لەدەمامکی جوانی مەجازی چونکە مرۆڤەکان دەتوانن لە فەزای مەجازییدا هەر دەمامێک کە بیانەوێت لەسە دەموچاویان دادەنێن کە بۆفریودانی خەڵکی سادە دزێکی باشن، و  زۆر بەئاسانی دەچنە نێو حەڕەمی تایبەتی کەسەکانەوە.درۆزنن بەڵام بەشێوازێک قسان دەکەن کە ڕاستگۆییەکی تەواون، خۆیان وا پیشان دەدەن دڵپاکترین مرۆڤی سەر زەویین یاخود فریشتە ئاسان، لەکاتێکدا گورگێکن لەپێستی مەڕدا.بەهۆی ئەم دەمامەکی کە ڕوومەتیان پێ داپۆشیوە متمانەپێکراوترین کەس دەبن، دەمامکی مەجازی وا دەکات لەمرۆڤەکان کەگورگ ئاسا بەجلی مەڕەوە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بچنە نێو ژیانی خەڵکەوە و بەپیشاندانی ژیانی درۆینی خۆیان خەڵکی هان ئەدەن بەرەو ژیانێکی باشتر. با بەتێگەیشتنەوە بیر لە فەزای مەجازی  بکەینەوە چونکە وەک شارێکی گەورە وایە و هەموو کەسایەتییەکی تێدایە.شارێکی وایرانکەرە، خەڵکە باشەکانی ئەم دونیا نامۆیە لە پەنجەی دەست تێناپەرێت، ئەویشە بزانین کە میهرەبانەکان ڕەنگە مەترسیدارترین مرۆڤەکان بن، بەهۆشیاربوونەوە بینەناو فەزای مەجازی، هەموو بەڵێنەکانی دونیای مەجازی لە فریودان زیاتر هیچی تر نین و باشترین فەرمان لە ژیاندا ئەوەیە کە متمانەتان بەخۆتان هەبێت و لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەکانتاندا بگەینە پێگەیەک، نەک کەرامەتی خۆتان لەدەست بدەن بەهۆی بێئاگابوونەوە.
ئەم کەسانە لەناو فەزای مەجازیدان بەشێوەیەک دەژین کە نیشاندەری باشترین ژیانن ئەمەش وا دەکات هەموو شتێکیان هەر وێنە و ڤیدیۆ بێت. بۆیە بەرگەی ژیانی ئاسایی ناگرن، پێیان خۆشە بەو شێوازە بن کەخۆیان حەز دەکەن. بەپیشاندانی ئەم ژیانە زۆر کەس دەبنە قوربانی و بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە. ژیانی ئاسایی و سادەبوون لەناو دونیای مەجازییدا بوێری دەوێت. ئەگەر چاو نەترس نەبن ناتوانن لەوگۆماوە ڕزگاریان بێت بۆیە دەبێت بەوریاییەوە هەنگاو بێننە ناو فەزای مەجازی و ترس داتانبگرێت. ترس لە کەوتنەوە خوارەوە لەدونیای بێ ئاگاییدا، چونکە ئەم ترسە  پێویستە و دونیا مەجازی  ئەوەندە بەهێزە کە تەنانەت دەتوانێت خۆشی ژیان و نووسین و خوێندن و نیگارکێشان و چێژوەرگرتن لەسروشت و لەبەرکردنی جل و بەرگی جوانتان لێبێسێنێتەوە، هەموو شتێکتان دەبێتە فەزای مەجازی. فەزای بێ ویژدانی و غافل بوون لەخودا.
ئاگاداری مەترسییەکانی سەر ئینتەرنێت بن!
ئینتەرنێت و بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆجیاکانی زۆرباشە، بەڵام بۆ منداڵان دەبێت کۆنتڕۆڵ بکرێن واتە فیلتەری لەسەر بێت وبەشێوەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی تووشی زیانی دەروونی و سۆزداری نەبن.
ئینتەرنێت لەلایەن هەموو کەسێکەوە قبوڵکراوە و ئاسان نییە ڕێگری لە منداڵەکانتان بکەن کە بەڕێکوپێکی بەکاری بهێنن. هەروەها دەتوانیت  شێوەی دروستی  ئینتەرنێت فێری منداڵەکانتان بکەن، چونکە ژینگەیەکی سەرسوڕهێنەرە. هەزاران ماڵپەڕی پەروەردەیی و خۆش هەیە کە منداڵان دەتوانن چێژیان لێ وەربگرن.
یەکێکی تر ئەوەیە : هەروەک چۆن لە ژیانی ڕاستەقینەدا، زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەرکەوتنیان لەگەڵدا دەبێت، پاک و خاوێن و ڕێزدارن، بەڵام هەندێکیان دەتوانن بێئەدەب و ئەخلاق سووک و فێڵباز و تەنانەت مەترسیدار بن.
بۆیە با ئاگادار بین کە لەگەڵ کێدا پەیوەندی دەبەستین و دەیانکەین بە هاوڕێ مەجازی .فراوانکردنی هاوڕێیەتی لە جیهانی مەجازیدا، لەگەڵ کەمترین شایستەییەکانیدا، زیانێکی گەورەی هەیە. زۆرێک لە ژن و پیاوە خێزاندارەکان، بەهۆی ئەو ئازادییەی کە تۆڕوکۆمەڵایەتییەکان بۆیان دابین دەکات. ئەوان دەچنە نێو پەیوەندی ناتەقلیدی و پێیان وایە ئەم جۆرە پەیوەندییە تەنها خولیایە. بەڵام لە درێژخایەندا کاریگەری وێرانکەریان لەسەر خۆیان و خێزانەکانیان دەبێت. مرۆڤەکان سەرەتا وەک هاوسۆزی دەچنە ناو گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی جیاواز. بەڵام وردەوردە ئینتیمای پەیوەندییەکە زیاتر دەبێت و مەودای پەیوەندییەکە فراوانتر دەبێت. ئەو پەیوەندیانەی کە بەبێ هیچ بەربەستێک گەشە دەکەن و کاریگەرییان لەسەر ژیانی زۆرێک هەیە. فەزای مەجازی جیهانێکی بێ سنوورە بۆ قەرەباڵغکردنی فەزای دەروونی؛وا دەکات کات بۆ ژیانی ئاسایی مرۆڤەکان نەمێنێت و زریای ئارام بوون لە خێزانەکان وەردەگرێت.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، فەزای مەجازی چی هەیە کە زۆر کەس پێیان باشترە لە فەزای ڕاستەقینە؟ ئەگەر لە وەڵامدا بڵێین سەرنجڕاکێشی؛ ئێمە هیچ شتێکی زیادەڕۆییمان نەگوت. لە ڕوانگەی گەنجانەوە فەزای ئەلیکترۆنی دەریایەکی سەرنجڕاکێشە (یارییە ورووژێنەرەکان، کەناڵەکانی تێلێگرام، ئینستاگرام، فەیسبووک، هاوبەشکردنی مۆسیقا، فیلم و وێنە) بە شێوەیەک کە مرۆڤ بێزار دەبێت و تەنانەت تێیدا دەخەوێت! سەرابەکەی ئەم شەپۆلانە لە دەریایەکی زریاناویدا دەخنکێن، چەمکی واقیعی مەجازی واتە سواربوونی ئەسپی خەیاڵی بەبێ تێگەیشتن لە جیاوازی نێوان واقیع و خەونبینین و گرنگیدان پێی.
زۆر جار بینیومانە کە ژن و مێردێک کە وێنەی ڕۆمانسی خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە دوای ماوەیەکی کورت جیا دەبنەوە، یان کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیبینین زۆر جوان نییە، لە جیهانی ڕاستەقینەدا، ئەوەندە ئەوە نیشانی دەدات کە بۆچی جوان نیم؟ هەموو ئەمانە فێڵێکی درۆینەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە کە نابێت باوەڕیان پێ بکرێت؛ بەڵام زۆر کەس حەز دەکەن لەم جۆرە فێلێمانە و باوەڕی پێبکەن و هەندێکجاریش ساتەکانی خۆیان تێکدەدەن، بەهۆی خۆشبەختی پوچ و درۆی ئەو کەسانەوە و زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئێنترنێت لەگەڵ ئەم ناوەڕۆکەدا بوون و ڕایانگەیاند کە زۆرجار ئەو کەسانە بەشێک لە واقیعەکە لە وێنەکاندا نیشان دەدەن کە بەدڵیان بووە و بەشێکی زۆریان لە واقیعەکە لابردووە. بە بڕوای بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینترنێت ئەم بۆشاییە لە نێوان خودی ڕاستەقینە و ئەوەی کە ئێمە پێمان خۆشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشانی بدەین، زۆر گەورەتر دەبێت و ئەم بابەتە لە داهاتوودا دەبێتە کێشەیەکی جددی و چارەسەرکردنی مەحاڵە.
فەزای مەجازی تەنها ئامراز و فەزای «دەرخستن»ە و بەشە ناوەکییە شاراو و سەرلێشێواوەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگاکان ئاشکرا دەکات. ئەگەر لەم فەزایەدا گەندەڵی دەرکەوت، ئەگەر توندوتیژی و فێڵ و ئاژاوە دەربکەوێت... دەبێت لە شوێنێکی تردا بەدوای ڕاستی بابەتەکەدا بگەڕێین.
ئەم فەزایە خۆی هۆکاری ئەو گەندەڵی و فریودانانە نییە، بەڵکو تەنها ئامرازەکان بۆ ئاشکراکردنی حەقیقەتە شاراوە و شاراوەکان دابین دەکات، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە سانسۆر، لۆمەکردن، سەرکوتکردن، فریودان، هەڕەشەکردن، ماددە هۆشبەرەکان و هتد.. ئەوان هەیانە نەدۆزراونەتەوە و هەمیشە بەدوای دەرفەتێکدا بوون کە ئاشکرا بکرێن.
هەموو بەرنامە و سایتەکان جیهانێکی ناڕاستەقینەن، کاتێک دەچیتە ناویان، هەمووان خۆشحاڵ و دڵخۆش دەکات؛چونکە مرۆڤەکان تەنها وێنە و ڤیدیۆی ساتەوەختە خۆشەکانیان دەگرن، ئەمەش وا دەکات خۆمان بەراورد بکەین لەگەڵیان. ئەم بەراوردکردنەش وا دەکات هەست بە ناخۆشی بکەین و  بەڕاستی بڵێین، هەمووی خەڵک، تەنانەت خۆمان، تەنها ساتەکانی خۆش و سەرنجڕاکێش پۆست دەکەین و ڕەنگە هەندێک کەس بەهۆی نەبوونی خۆشەویستی و ئاڵۆزییەکانی دەروونی خۆیانەوە ئەم بەرنامەیە هەڵبژێرن، با چاوکراوتر بین و بەباشترین شێوە لەفەزای مەجازی سوود وەربگرین.
کلید واژه ها:
مه‌رزیه خاکی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید