مامۆستا عەبباس کەمەندی لەگەڵ چەن هاوڕێی خۆی داوەتی زەماوەندێک ئەبن کە زۆربەی مێوانەکان کرماشانی ئەبن. مامۆستا عەبباس کەمەندی عاشقی یەکێ لە کچە مێوانەکان ئەبێت کە گوایە ئێجگار شۆخ وشەنگ وجوانیش بووە، کچەکە تاونەتاوێ دایکی بانگ ئەکا ئەڵێ بی بی های کوو ، بی بی چە ئەکەی...
ساڵی 1352 مامۆستا عەبباس کەمەندی لەگەڵ چەن هاوڕێی خۆی داوەتی زەماوەندێک ئەبن کە زۆربەی مێوانەکان کرماشانی ئەبن، مامۆستا عەبباس کەمەندی عاشقی یەکێ لە کچە مێوانەکان ئەبێت کە گوایە ئێجگار شۆخ وشەنگ وجوانیش بووە، کچەکە تاونەتاوێ دایکی بانگ ئەکا ئەڵێ بی بی های کوو، بی بی چە ئەکەی و... مامۆستا عەبباسیش هەستی شاعیرانەی ئەبزوێ و شێعری گۆرانی بی بی خانم ئەنووسێ و دەڵێ:
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کچەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
پاش ماوەیێک مامۆستا عەباس شێعرەکە تەواو ئەکا و ئاوازێکی تورکیشی بۆ هەڵەبژێرێ و لە ڕادیۆی سنە تۆماری ئەکا و لە بەرنامەی نیمەڕۆباش کە بەڕێوبەرەکەی خوالێخۆشبوو کاک فرشا ئەبێ بڵاو ئەکرێتەوە، دوای ئەوە ناوی مامۆستا عەباس کەمەندی ئەکەوێتە سەر زاران وناوبانگ دەرئەکا
شایانی باسە ژەنیارەکانی؛ کاک ئێقباڵ حاجبی، فەرهاد مورادوەیسی و چەن کەسی تر بوون.
آدرس کوتاه خبر: