پەیامی سه‌ره‌خۆشی نێچيرڤان بارزانى بۆ كۆچی دواییی مامۆستا "فه‌تاح ئه‌میری"
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا "فه‌تاح ئه‌میری" سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی کوردستان کرد.
مه‌نسوور جیهانی - "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا "فه‌تاح ئه‌میری" سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی کوردستان کرد.
ده‌قی په‌یامی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خواره‌وه‌دا هاتووه:
بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێیانی و نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خبرنگار: سلیمان الله‌مرادی
آدرس کوتاه خبر: