جمعه، 31 فروردین 1403
روژان پرس » اخبار » "دەروازەی خەونەکان" لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەڕلین" وەرگیرا

لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "نگین ئەحمەدی

"دەروازەی خەونەکان" لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەڕلین" وەرگیرا

0
کد خبر: 817

"دەروازەی خەونەکان" لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەڕلین" وەرگیرا

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" له ڕۆژانی ۱۶ تا ۲۶ی فێبریوەری ۲۰۲۳ لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
مەنسوور جیهانی‌ـ فیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی "ئیلاهە نەوبەخت" لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا. 
بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE لە دەرهێنانی سینەماکاری پاوەیی "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "جیلەکان" Generations لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە" Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەری دەکات. 
ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانەکەی زیاتر لە شەش ساڵی کات خایاندووە، چیرۆکی کچێکی کورد بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە دوای بەشێک لە شووناسی خۆیەوە بە کامێڕاکەی دەچێتە ناو کچە شەڕڤانەکانی کۆبانییەوە؛ کچانێک کە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵکوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان کردووە.
ئەمجارە، خودی فیلمساز و کامێڕاکەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتکار و ئەو بایخانەی کە شەڕی بۆ دەکەن.  
بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێکخراوەی سینەمایی "تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی" (ئیلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.
ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی "ئیلاهە نەوبەخت" وەکوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی "ڕۆژی سێو" (روز سیب) The Apple Day لە دەرهێنانی "مەحموود غەفاری" لە "بەڕلینالە" ئامادەبوو. 
ستافی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" بریتین لە: 
دەرهێنەر: نگین ئەحمەدی
بەرهەمهێنەر: ئیلاهە نەوبەخت
وێنەگر: نگین ئەحمەدی
مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر
نووسەران: نگین ئەحمەدی و فەرزانە فەتحی
مۆسیقا: حوسێن میرزاقولی
دەنگهەڵگر: بێهنیا یۆسفی
چاککردنی ڕەنگ و لابڕاتوار: سامان مەجدوەفایی
بەرپرسی بەرهەم لە ڕۆژئاوا: تەیم حوسێن Taim Hussein
بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی: مینا عەلیخانی
بەرهەمێهنەرانی هاوکار: حەمیدڕەزا تەبەرایی (ئاوا ستۆدیۆAva Stadios  پاریس)، هاوارد وێتلەند کۆسێ Håvard Wettland Gossé
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی
بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا و نۆڕوێژ
ساڵی بەرهەهێنان: 2022. 
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" بە بەرپرسیاری خاتوو "ماریتێ ریسێنبێک" Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری "کاڕلۆ چاتریان" Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سەرەکی"، بەشی پێشبڕکێی "جیلەکان" Generations، بەشی پێشبڕکێی "فڕۆم" Forum، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نمایشی سینەمای کلاسیک" و... لە ڕۆژانی ۱۶ تا ۲۶ی فێبریوەری ۲۰۲۳ لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
دسته بندی: اخبار / فرهنگی / بین الملل
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید