هەژار لە هەڵبژاردنی نازناوەکەیشی ئاماژەی پێ کردووە. هەر ئەو هەژارە کە وا پێمانی پیشان دا زمانی کوردی چەندە دەوڵەمەندە و خۆیشی یەکێ بوو لە خەزێنەوانەکانی.
دەمهەوێ سەبارەت بە مامۆستا هەژار بنوسم، یەکێ لە پیاوانی زانای خاکی پڕ لە زانایی کوردەواری. سەبارەت بە هەژار زۆرمان بیستووە و وا نیە کە کەسێ نەیشناسێ. دەمهەوێ لە روانگایکەوە باسی هەژار بکەم کە کەمتر ئاماژەی پێ کراوە.
کاتێ کتێبی گەرم و خۆمانەی چێشتی مجێور دەخوێنی سەرەتا ئاگەیاری چەن خالی گرینگ ئەبی کە هەرتا کۆتایی کتێبەکە مادام دەیبینی. یەکیان ئەوە کە ئەم مرۆڤە زانا و پایەبەرزە چەن بێتەکەللوف و ئاسایی بووە و قەد نەهاتووە شاخ و بالی زۆر بە خۆی و کارەکانی خۆی یا بەسەرهات و رابردوی خۆی بدا، هەرچەندەش کە شایەن بووە. مامۆستا لەم کتێبەدا باسی چتهایێک لە ژیانی خۆی دەکا کە رەنگە زۆربەی خەلک بە عەیب و عاری بزانێ، هەرچەند لە ژیانی هەر مرۆڤێک کەم تا زۆر وەها چتهایێک هەیە. بۆیە لەوانایە برێ لە ئێمە بلێین مامۆستا چۆن وەها قسەهایکی باس کردووە؛ بڵام ئەگەر وردتر بڕوانین دەبینین هەژار لەم کتێبەدا باسی چرۆ جوانەکانی داری ئەدەب و هونەری خۆی کەمتر کردووە. باسی لق و پۆی پر بەهرە و ئەستووری داری زانایی خۆی کەمتر کردووە، چونکە ئەمانە وەک درۆشمێکی روون هەموو کەس دەیانبینێ.
لە راستیدا هەژاری زانا هاتووە باسی ریشەکانی خۆی بۆمان وتووە. هاتووە وتوێەتی رێگەی بوون بە هەژار لە کام داڵانی رەش و تاریک دەگزەرێت، هەروەها تووی داران لە دڵی خاکی رەش سەرەتا ریشە دەکوتن جا دێنە دەر و گەشە دەکەن. هەروەها هاتووە وتوێەتی تەنگی و بەربەنەکانی هەژار لە ژیانیدا چە چتهایێک بووە کە ئەگەر نەبوایهت لەوانەیە هەژار بەرزتر لەمەش ببایێ کە هەیە.
لە چێشتی مجێور هەژار بە زمانێکی قەرف و تیان گلەیی دەکا لە دەسەڵاتدارانی زەمانی خۆی کە بە هۆی کەمزانی یان بچووکی یان خۆخوایی (کە هەرسێکیان بران) بایەخیان بە ئەدەب و هونەر و زانایی گەلی خۆیان نەداوە و بە لایانەوە سووک بووە. زانایان دەزانن کە ئەمە چە لێدانێکی قورسە بۆ نەتەوەیک.
زانست و ئەدەب و هونەر گرینگترین گەوهەری پەروەردە کردنی هەر گەلێکە؛ بۆیە دەسەڵاتداران و بەرپرسان دەبێ گرینگی زۆر بە زانایانیان بدەن تا وەها نەبێ کاتێ کتێبەکانیان دەخوێنی بۆنی نەداری و کێشەی ئابوری لێ ببیستی. تەنانەت هەژار لە هەڵبژاردنی نازناوەکەیشی ئاماژەی پێ کردووە. هەر ئەو هەژارە کە وا پێمانی پیشان دا زمانی کوردی چەندە دەوڵەمەندە و خۆیشی یەکێ بوو لە خەزێنەوانەکانی.
رێز و پێزانین بۆ زانایانمان
رۆلەی گەل، ئارمان رەحیمی
آدرس کوتاه خبر: