سه شنبه، 24 مهر 1403
روژان پرس » اخبار » ڕەشەغوڵامی ئەحماوا سێبەرێ بۆ سیاچەمانە

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

ڕەشەغوڵامی ئەحماوا سێبەرێ بۆ سیاچەمانە

0
کد خبر: 2104

ڕەشەغوڵامی ئەحماوا سێبەرێ بۆ سیاچەمانە

بەداخەوە لە ڕۆژی 12ی جوەزەردانی ساڵی 1369ی کۆچی هەتاوی، نەمامی تەمەنی ڕەنگی خەزانی لێ دەنیشی و گەڵای ئاواتی گەلێک هەڵدەوەرێ و تەرمی پیرۆزی لە  گۆڕستانی ئەحماوای سەوڵاوا دەنێژرێ و ڕۆحی ئەم  کەسایەتیە هونەرپەروەرەمان تێکەڵ بەکاروانی هەرگیز نەمری نیشتمان دەبێت.
ئاوازێک تێکەڵاوی هاژەی سیروان
سروەیەک لە شنەی دەم بەیانی کاکۆ
قاسپەیەک لە ناخی کۆساڵان
دەنگێک لە ڕەگەزی چریکەی شالووری جۆڵاسان
نەوایێک کە ئاوپرژێنی ڕۆح دەکا و بەدرێژایی میژوو  بیرەوەریەکانمان بۆ زیندوودەکاتەوە
دەنگی ئەفسوناوی ڕەشەغۆڵام، دەنگێکی ڕەسەنه کە جوان و پیر ناناسێت و کۆن نابێ و دووبارەبوونەوەی ئەستەمە.
مامۆستا موحەممەد ڕەشید غۆڵام‌نژاد ناسراو بە ڕەشەغوڵام  کوڕی غوڵام لە ساڵی 1241ی کۆچی هەتاوی لە داوێنی کۆساڵان له ئاوایی ئەحماوا سەر بە شاری سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
پاش ساڵانێ دوور ودرێژ، ئەمڕۆکەش بەناو بردنی ڕەشەغوڵام، خەرمانێک لە سیاچەمانە و باوەشێ لە قسەی نەستەق و کۆساڵانێک لە هێز و ئازاییمان بیر دێتەوە.
ڕەشەغوڵام یەکێ لە کۆنترین وسەرەکی‌ ترین سیاچەمانەوێژەکانی ناوچەیه کە تا دوایین کاتەکانی ژیانی مەتەرێزی هونەری چۆڵ نەکردووە و  نەقشێکی گەورەی لە پاراستنی زۆرێک لەو سیاچەمانەگەلە بووە کە مەترسی فەوتانیان لە سەر بووە و لە بەر لێشاوی فەوتاندا پەنگیان خواردووەتەوە.
لە گۆڕەپانی سیاچەمانەدا ڕەشەغوڵام توانیویە بە دەنگە خۆشەکەی لاپەڕەی هونەری ڕەسەنی کوردەواری بڕازێنێتەوە و جیاوازتر بەزمی نوێی پێشکەشی وڵاتەکەی بکات و پەیتا پەیتا وەک مەداڵێ بە گەردەنی هەورامانەوە دەرکەوێ و لەگەڵ ئەسێرە پڕشنگدارەکانی ئاسمانی وڵات: مامۆستا عوسمان هەورامی، مامۆستا حەمەحسەین کێمنەیی و زۆرێک تر لە سیاچەمانەوێژە بەناوبانگەکان، سیاچەمانەگەلێکی تایبەت تۆمار بکات(یەکێ لەو سیاچەمانەگەلە سیاچەمانەیەکە بەناوی«دەلیل گیان»، کە یەکەم کەس ڕەشە غوڵام بووە چڕیویەتی).
ڕەشە غوڵام یەکێ لەو لێهاتووانەیه کە توانیویە لە تەمەنی پیریشدا(تەمەنێ بانتر لە سەدساڵ)هەناسەی تێکەڵی هەناسەی سیاچەمانەوێژانی بەناوبانگ بکات و دووقۆڵی لەگەڵیانا سیاچەمانەبێژێ و بە دەنگی پڕ لە سۆزی تین ببەخشێ بە کۆڕ و کۆبوونەوەکان.
ڕەشە غوڵام جیا لە بۆاری هونەریەوە وەک کەسایەتیەکی شۆڕشگێر و دژی زاڵم ناسراوە و خاوەن چیرۆکگەلێکی تایبەتە کە دەم بە دەم و سینە بە سینە لە نێو خەڵکانی ناوچەکەدا لە سووڕدایە.
بەداخەوە لە ڕۆژی 12ی جوەزەردانی ساڵی 1369ی کۆچی هەتاوی، نەمامی تەمەنی ڕەنگی خەزانی لێ دەنیشی و گەڵای ئاواتی گەلێک هەڵدەوەرێ و تەرمی پیرۆزی لە  گۆڕستانی ئەحماوای سەوڵاوا دەنێژرێ و ڕۆحی ئەم  کەسایەتیە هونەرپەروەرەمان تێکەڵ بەکاروانی هەرگیز نەمری نیشتمان دەبێت.

سەرچاوەکان: وتووێژێ لە گەڵ کاک عەبدۆڵڵای غۆڵامنژاد کوڕی خوالێخووشبوو، کاک دارای غوڵام نژاد کوڕەزای خوالێخووشبوو، کاک حەمید غوڵانژاد نەوەی خوالێخووشبوو وهەروەها بەڕێزان کاک سالاری مۆحەممەدی و کاک مۆحەممەدی مۆحەممەدی لە هاووڵاتیانی ئەحماوایی.
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید