ئیمشەو هەم دیسان دەروون پڕ خەمەن
ئەساسەی ماتەم جە لامان جەمەن
نە تاو دووری دڵ بێ قەرارەن
بینایی دیدەم جە خەفەت تارەن
بەداخەوە ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ئاسمانی هونەری کوردستان و لەیلاخ، هونەرمەندی ناسراو مامۆستا "عەلی زەندی" لە دوای ماوەیەک نەخۆشی لە کانادا و لە غەریبی له تهمهنی ۶۸ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا عەلی زەندی دەیان ساڵ لە بواری گۆرانی ڕەسەنی کوردی خزمەتێکی زۆری بە مۆسێقا و هونەر و کلتوری کوردی کرد و دەیان بەرهەمی بەنرخی تۆمارکردووە.
مامۆستا عەلی زەندی هونەرمەندێکی سەرکەوتوو بوو و ناو و نیشانێکی بەرز و ناسراوی هەیە لە بواری گۆرانی کوردیدا و بەداخەوە ساڵەهایە لە زێدی خۆی دوورە و ڕەنج و دەرد و ئاوارەیی زۆری کێشا و نەخۆشی و دەردی دووری دڵە گەورەکەی لە لێدان خست.
ڕۆحی شاد و یادی ههرمان.