دوشنبه، 17 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » بێدەنگی بەهێزترین هاواره

مه‌رزیه خاکی

بێدەنگی بەهێزترین هاواره

0
کد خبر: 1201

بێدەنگی بەهێزترین هاواره

زۆرینەی کات باسی گرنگی دەربڕینی ڕاوبۆچونمان دەکەین تا خۆمان بسەلمێنین، بەڵام دەکرێت بێدەنگی ئامێرێکی بەهێز بێت بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان.
لەم جیهانە قەرەباڵغه‌دا سەختە مەودایەك بدۆزینەوە بۆ بێدەنگی، بەتایبەتیش کە لە منداڵیەوە فێرکراوین وەڵام بدەینەوە هەرچەندە ئەوەشی دەیڵێین سوودی نەبێت، وەك ئەوەی گرنگ بێت ژاوەژاوێك دروستبکەین لە چواردەورمان بۆ ئەوەی نوقمی بیرکردنەوە تۆقێنەرەکانمان نەبین.
ئایا بێدەنگی لاوازییە؟
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات بەشێکی زۆری دانیشتوان بەهۆی ژاوەژاوی چواردەوریانەوە کێشەی تەندروستیان بۆ دروست ببێت و پێشبینی دەکرێتتا ساڵی 2030،  500 ملیۆن کەس کێشەی بیستنی بۆ دروست ببێت.
زۆرینەی کات باسی گرنگی دەربڕینی ڕاوبۆچونمان دەکەین تا خۆمان بسەلمێنین، بەڵام دەکرێت بێدەنگی ئامێرێکی بەهێز بێت بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان.
کە بیر لە کەسێکی بەهێز دەکەینەوە بێ ترس ڕاوبۆچونی خۆی دەربڕێت، زۆرینەمان وای بۆ دەچین کە هێزەکەی لە دەنگە بەرزەکەیەوە بێت.
بە منداڵی فێری ئەوە دەکرێین کەسایەتییە سیاسی و بەناوبانگەکان و خاوەن پارە و دەسەڵاتەکان هەمیشە بە دەنگی بەرز قسە دەکەن بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان، واش پەروەردە دەکرێین کە بێدەنگی لاوازیە و کاتێك بێدەنگ دەکرێین هەست دەکەین دەست بەسەرین و توانای قسەمان نابێت.
بەڵام دوور لەم بیروبۆچونە هەڵانە بێدەنگی بەهێزترین هاواره‌ و بەهێزترە لە وشە.
لایەنەکانی تری بێدەنگی
توێژینەوەیەك کە لەلایەن دکتۆر ئالبێرت میحرابیانەوە ئەنجامدرا لە شەستەکاندا، دەڵێت کە 93٪ ی پەیوەندیەکانمان نا زارەکین. وشە تەنها 7٪ ی پەیامەکانمان دەردەخەن و زۆرینەی پەیامەکانمان لە ڕێی بەرز و نزمی دەنگ و زمانی جەستە و ڕوخسارمانەوەیە.
بێدەنگی پەیوەست نییە بەوەی خۆت دابڕێنیت، بەڵکو واتا باش گوێگرتن و تێگەیشتنە لە لایەنەکەی بەرامبەرت، هەوڵ بدەیت تێبگەیت پێش ئەوەی بازبدەیت بۆ پێشبینیەکانت.
کاریگەری ئەرێنی بێدەنگبوونمان تەنها لە هەستکردنی کەسانی چواردەور نییە بەرامبەرمان بەڵکو توێژینەوەکان دەڵێن کاریگەری لەسەر ئەو زانیاریانەش هەیە کە پێمان دەبەخشرێت، بێدەنگی هێزێکی زۆرمان پێدەبەخشێت و وادەکات تێڕوانینەکانمان بگۆڕینەوە لەگەڵ کەسی بەرامبەر و شتی لێوە فێربین. ئه‌گەر بێدەنگیشمان زەردەخەنە و زمانێکی جەستەی ئەرێنی لەگەڵدا بێت ئەوا وادەکات کەسی به‌رامبه‌ر ئاسوودەترانە ڕاوبۆچونی خۆی بڵێت، بەڵام ئه‌گەر دەموچاومان بدەین بە یەکدا ئەوا کەسی بەرامبەر وریاتر وشەکانی هەڵدەبژێرێت و تەنها چەند شتێکی سەرەکی باسدەکات بێ قوڵبوونەوە لە بابەتەکەدا.
سوودەکانی بێدەنگی
دکتۆر ستێفانی لۆدویگ دەڵێت «بێدەنگی وامان لێدەکات نامورتاح بین چونکە ڕاهاتووین خۆمان سەرقاڵبکەین دوور لەو شتانەی هەستیان پێدەکەین»، دەشڵێت: «کاتێك بێدەنگین دەبێت ڕووبەڕووی گشت ئەو شتانە ببینەوە کە لە ناخماندان». لە دەرئەنجامیشدا بۆ ئەوەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە ئەنجام نەدەین بەردەوامین لە جوڵە و پلان دانان، هەوەها دەڵێت,»گەر نیعمەتەکانی بێدەنگی بزانین ئەوا کاتی زیاتری بۆ تەرخان دەکەین».
زۆرێك ڕقیان لە بێدەنگیە و بێدەنگی دەبەستنەوە بە تەنیاییەوە هەندێك هەن حەز دەکەن کات بۆ خۆیان و بیرکردنەوەکانیان دابنێن و هەوڵ دەدەن مەودایەك بدۆزنەوە بۆ بێدەنگی چونکە بۆ ئەوان وەکو نیعمەتێکە.
توێژینەوەکانیش سودی بێدەنگی دەردەخەن لە ڕووی سودی جەستەیی و دەروونیەوە، تێبینی ئەوە کراوە بێدەنگی سودی هەیە بۆ گەشەکردنی خانەکانی مێشك، کەمکردنەوەی فشاری خوێن، بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆرتیزۆڵ لە خوێندا, هەروەها ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان و ڕەق نەبوونی شاخوێنبەرەکان.
سوودەکانیشی لەڕووی دەروونییەوە: هاندان بۆ داهێنان، زیادکردنی سەرنج و خۆڕاگری، دەرفەتێك بۆ بەخود چونەوە کە ئەمەش چەندین شوێنی ناو مێشك چالاك دەکات و کاتمان پێدەبەخشێت بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی ناخمان و وادەکات گرنگی زیاتر بدەین بەو شتانەی شایستەی ئەوەن کاتیان بۆ تەرخان بکەین هانمان دەدات لە ئێستادا بژین نەك لە دڵەڕاوکێی ڕابردوو یان داهاتوودا بژین، بەپێی توێژینەوەیەکیش کە لە ساڵی 2006 دا ئەنجام دراوە ئەوە دەردەخات بێدەنگی بۆ ماوەی دوو خولەك زیاتر ئارامی دەبەخشێت پێت وەك لە گوێگرتن لە مۆسیقا.
چۆن بێدەنگی بەکار بهێنین
بۆ گەیاندنی بیرۆکەکانمان ؟
لانا قەسقەس، شارەزای بواری دەروونناسی  ده‌ڵێ: «زۆرینەی خەڵك لە جیهانی ئێستادا لە بێدەنگی دەترسن، بێدەنگی دەکرێت مەوادەیەك بێت بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر بکاتەوە لە ڕووداوەکان و شیکردنەوەیان بۆ بکات.
لەگەڵ هەستەکانیدا بە ئارامی تێکەڵدەبێت بێ ئەوەی بڕیاری هەڵەشە و خێرا بدات، دەکرێت بێدەنگیش زیان بگەیەنێت کاتێك کەسێك هەستەکانی ناخی دەرنابڕێت و بەرکەوتنی نامێنێت لەگەڵ کەسانی دیکەدا».
بۆیە هەروەکو شێوە جیاجیاکانی هێز، بێدەنگی دەکرێت لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەبێت، دەکرێت ڕێگایەك بێت بۆ ئارامکردنەوەی ناخ یاخود زیان بگەیەنێت؛ ئەمەش وادەکات خەڵك ترسیان هەبێت لە بێدەنگی. لای هەندێك بێزارکەر و تەنیابوونە، دەکرێت وەکو ئاماژەیەك بەکاربێت بۆ کشانەوەی دەروونی یان سزا، زۆرینەی کاتیش لە کۆمەڵگەکانماندا بێدەنگی دەبەسترێتەوە بە لایەنە نەرێنیەکانەوە، بۆیە پێویستە هەمووکات لە خۆمان بپرسین:
ئایا بێدەنگیم هەستی ئارامیم پێدەبەخشێت یان جێی دوودڵیە بۆ کەسانی چواردەورم؟
ئایا بێدەنگی بەکاربهێنم بۆ یاریکردن بە کەسی بەرامبەرم یان بۆ پێدانی مەودایەك بۆ دەربڕینی ڕاوبۆچوون و تێڕوانینەکانی کەسی بەرامبەرم؟
هەندێکمان لە منداڵیدا کاتێك هەڵەیەکمان دەکرد دایك و باوکمان بێدەنگانە پەیامێکیان پێدەداین کە ڕەفتارەکەمان هەڵەیە، لەگەڵ گەورە بوونیشماندا هەندێك ئەمە ئەنجام دەداتەوە و کەسی بەرامبەر لە گوماندا دەهێڵێتەوە.
ڕاستیەکەش ئەوەیە ئێمە ڕانەهاتووین خۆمان بەهێز دەربخەین لەڕێی بێدەنگیەوە، بەڵام دەکرێت فێرببین و بێدەنگی بەکاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە کەسانی چواردەورمان، لە کۆتاییشدا بەکارهێنانی بێدەنگی بوێری دەوێت.
دەکرێت سەختبێت وشەکانتان جێبهێڵن بێ ڕوونکردنەوە بەڵام وەکو پێشوو ئاماژەمان پێدا، هێز هەیە لە بێدەنگیدا، بۆیە پێویستە ڕۆژانە کات تەرخان بکەین بۆ بێدەنگی و دانیشین و بیربکەینەوە، ئەوکات مێشكتان و جەستەتان سوپاستان دەکەن بۆ ئەو ساتە گرانبەهایانە کە قەرەبوو ناکرێنەوە.
بێدەنگی مرۆڤەکان لە هەندێک کاتدا، بگرە لە زۆربەی کاتەکاندا زۆر جوان و کاریگەرو جوامێرانەیە، و لەزۆربەی کاتەکاندا بێدەنگی وەڵامێکی قوڵ و مانادارە بۆ زۆرێک لەو روداو و قسەو قسەڵۆکانەی کە دەکرێن.
مرۆڤی ژیر و تێگەیشتوو لەکاتی گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەکاندا کورت و پوخت قسە دەکات و بە کەمترین وشە زۆرترین ئامانج دەپێکێ و پەیامی پوخت دەگەیەنێ، وەئەوەی پەیوەندی بە ئەوەوە نیە قسە ناکات، پێغەمبەری پێشەوا(ص) دەفەرموێ: (من كان يؤمن باللە واليوم الآخر، فليقل خيرا أو ليصمت)، واتا: هەر کەسێک بڕوای بە خودا هەیە ،با هەمیشە قسەی باش بکات یان بێ دەنگ بێت،  ئەو مرۆڤە جیاوازە لەگەڵ ئەو مرۆڤانەی کە بە ڕاست و چەپ قسە دەکەن و لە هەموو بابەت و کۆڕێکدا کەوچکی چێشتن، لوقمانی حەکیم ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات و دەڵێت: (ئەگەر خەڵکی شانازی بە قسەکانیان دەکەن تۆش شانازی بە گوێ گرتن و بێ دەنگیەکانتەوە بکە).
هەڵبەت من باس لەوە ناکەم کە لەسەر ماف و داخوازیەکان بێدەنگ بین، بەڵکو ئەو بەدەنگ هاتنە بە ڕێکارو ڕەوشتی بەرزو نەبەزاندنی سنوری بەهاکان ئەرکێکی مرۆیی و کۆمەڵگەییە، چونکە دەبێ بزانین کە بێدەنگیمان لەکاتی زوڵم و ناحەقیدا ترسنۆکیە.
کۆمەڵناسان و زانایان جۆرەکانی بێدەنگیان شی کردۆتەوەو وەسفیان کردووەو کردویانە بە چەند جۆرێک دەڵێن:
- بێدەنگی لەکاتی سەرکەوتندا متمانە بەخۆبوونە
- بێدەنگی لەکاتی تورەییدا بەھێزییە
- بێدەنگی لەکاتی ناخۆشیدا زیرەکییە
- بێدەنگی لەکاتی گاڵتە پێکردن و قسەی ناشیرن و ئیستیفزازکردنت ئاست بەرزی و سەرکەوتنە
- بێدەنگیت لە کاتی هەژاری و نەبوونیدا کەرامەت و شەهامەتە
- بێدەنگیت لەکاتی دڵتەنگیدا ئارامی و سەبر گرتنە
- بێدەنگیت لەکاتی ئامۆژگاری کردنت ڕێزگرتنە
- بێدەنگیت لەکاتی زوڵم و ناحەقیدا ترسنۆکیە
بەگشتی کاتێک قسە بکەو وەرە گۆو وشەکانت دەر ببڕە کە دەنگت لە بێدەنگیدا گرنگتر بێ و گوێی بۆ بگیرێ.
کابرایەکەی کەرکووکی ئەڵێت هەندێ جار بێدەنگ بوون زیان بەخۆت و دەوروبەرەکەتیش ئەگەیەنێ. ئێمەلەشاری ئاڵتوونی ڕەشتداین واتەلە کەرکووکین،  ئەوە زانیمان بەس ئێمەبۆنی دوکەڵی ڕەش ئەکەین کارەباش هاوین و زستان بێ ئەمان دەن بەدەس قەدەری مولیدەو بەکەیفی خۆیان پارە لەخەڵک وەردەگرن. ئەرێ زەحمەت نەبێ کەس هەیە بەم هاوینە بەبێ ئاو بژێ ؟ ئێستا لەگەڕەکی پەنجا عەلی کەرکووک دوو ڕۆژ جارێ کات ژمێرێ یان زیاتر ئاوئەدرێ بەخەڵک ئەویش ئاوەکە زۆر بەکەمی بەر ئەدرێ و هەندێ جار بەماتۆڕیش سەرناکەوێ بۆیە ئەوەی کاربەدەستە بەر پرسیارە لەم بارو دۆخەو بەسە لەوەزیاتر خەڵک مەچەوسێننەوە لەناو شاری ئاڵتوونی ڕەشدا؟ هەندێ جار بێدەنگ ئەبین چونکە ئەوەنە رەنجاوین و ماندووین توانای قسە کردنمان نییە.
هەنێ جار بێدەنگ ئەبین چونکە قسەیەک نییە بۆ وتن، هەنێ جار بێدەنگی گلەییە، هەنێ جار چاوەڕوانییە، هەنێ جار رازی بوون و هەنێ جاریش بێهیوایی و بێدەنگ بوون...
لە هەڵەی ئەوانەی کە خۆشمان ئەوێـن خۆشەویستییەکی تایبـەتە بۆ ئــەوان ئازارێکـی تایبـەتیـشە بۆ ئێــمە. من بڕوام وایە، دەبێ لە پشت هەر بێدەنگی و دەنگ دەرهاتنێک باوەڕێک هەبێت کە شەڕی بەهاکانی خۆی دەکات.
دەبێ باوەڕ بەوە بهێنیت، بێدەنگ بوون ئەبێ خۆی باوەڕێک بێت!
ئەوساتانەی بێدەنگی؛ کڵافەیەک لە راز بە دەوری خۆیدا دەپێچێت، ئەوە دەکات کە بێدەنگییەکەی لێی دەخوازێ.. مل کەچی ئەو داخوازییانە دەبێت کە لە ناوەوەیدا سەردەردێنن، بەڵام ملکەچی داخوازییەکانی دەرەوە نابێت!
هەڵبەت ئەو بێدەنگییانەی لە رێ کردنی خۆیاندا  پڕ ئاواز و، پڕ رەنگ و، پڕ ڕێرێی جیاوازن.
نێعمەتی بێدەنگ بوون
دەنگكردن مرۆڤ ئاشكرا ئەكا. كە قسەت پێ بوو بیكە، كە نەتبوو مەبە بە دەنگدانەوەی خەڵكی دی. خوا هاوشێوەی نێعمەتی دەنگ، نێعمەتی بێدەنگیشی بەخشیوە.
دوایین ووتاری كاك مەریوان ووریام خوێندەوە. جگە لە توڕەیی بەرامبەر میدیاكاران لەوەی پێیان گوتووە دژی سەربەخۆیی كوردستان مەبە، حەرفێكی دیكەم نەبینی شایانی لەسەر راوەستان بێ. جاران ئەم كاك مەریوانە قسەی ئەكرد و خەڵك بە دوایا ئەیانگوتەوە، ئێستا جگە لە دەنگدانەوەی كۆلكە سیاسییەكان بەداخەوە شتێكی دیكە نییە.
پڕ بەدڵ تەمەننام ئەكرد ئەم ماوەیە سوود لە نێعمەتی بێدەنگی وەرگرێ، ئاخر كە ئەو ئاگای لێنییە لە پشتی كەوالیسەكانی سیاسەتەوە چ دەگوزەرێ، خراپ دەكات لە خۆڕایی دەڵێ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دروست نابێ. پێم ناخۆشە سبەی لەگەڵ بەوجودهاتنی سەربەخۆییدا ئەم بەڕێزە وەك سیاسییە كورتبینەكان ناچار بە شاردنەوەی دەموچاوی خۆی بێ.
بێدەنگی مرۆڤەکان لەهەندێ کاتدا زۆر جوانە و جوامێرانەیە کە کەمکەسیش هەیە لەو بێ دەنگییە تێبگات؛ ئەوەش تێبگات ڕاستەوخۆ کۆمەڵگە سەرسام دەبێت بەو بێدەنگییەی بەرامبەرەکەی.
ئێستا منی پێنوس بەدەست کە خاوەنی نوسینی ئەم بابەتەم پاش ڕۆیشتنی نیوەی تەمەنم تێگەیشتم لەو بێدەنگییەی هەندێ لەمرۆڤەکانی ئەم سەردەمە، ئێستا دەتوانم بڵێم بێدەنگی ئەم مرۆڤانە لە ئاڵتون بەنرخترە.
بێدەنگی ئەم جۆرە مرۆڤانە دەتوانم بڵێم سروشتی نییە، بەڵکو بێدەنگییەکەیان دەست کردە و لەبەرهەم هێنانی خۆیانن هەرلە سەرەتای تەمەنیانەوە تاکوکۆتای تەمەنیان، بەڵام ئەگەر کەسێك لە مانای ئەم جۆرە بێدەنگیانە تێنەگات، لێكدانەوەی هەڵەی دەبێت بۆ ئەم مرۆڤانە کە وا بێدەنگی هەڵدەبژێرن، بەڵام لە بنچینەدا بێدەنگ نین بەڵکو ئەو مرۆڤانەی کەوا بێدەنگن  لەکاتی پێویستدا وشە لە زاریان دەردێت.
ئەوەی کەوائەم مرۆڤە بێدەنگانە جیا دەکاتەوە لە مرۆڤەکانی تر لەناو کۆمەڵگەدا بریتییە لەوەی کە هەندێ لە مرۆڤەکان ڕاست و چەپ پێویست بکات و نەکات لە هەموو کاتێکدا بەبێ بەرنامە و پلان دێنە ناو ململانێکانی نێو کۆمەڵگە و سەختییەکانی ژیان.
ئەوە بێگومان زۆرتر تووشی کێشە دەبنەوە لەهەوڵی ئەوەشدان دورە‌پەرێز بن لە مرۆڤە بێدەنگەکان، بەڵام ئەوەی کە دەمێنێتەوە مرۆڤەکان خودی خۆیانن کە ئایا لە سەرەتا یان ناوەڕاست یان کۆتای ژیانیاندا لەم بێدەنگییەی هەندێ لە مرۆڤەکان تێدەگەن. من پێم وایە ئێمەی مروڤ هەتا زوو لەبێدەنگی هەندێ لە مرۆڤەکان تێبگەی هێشتا کەمە.
من دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە بێدەنگ بوونی مرۆڤەکان ئەو جۆرەیان ناڵێم کەمرۆڤ بێدەنگ بێت بەرامبەر بە داگیرکردنی مافەکانیان بێدەنگ بێت، چونکە ماف نادرێت ئەسەنرێت.
مەبەستم ئەو بێدەنگیە‌یە کەجوانییەك بدات بە کەسایەتی مرۆڤەکان لەنێو کۆمەڵگەدا، چونکە مرۆڤی ڕۆشنبیر بەوە سەرسام دەبێت کە لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانی وەکو پێویست قسەدەکات، هەردەم وتوووێژەکانیان کەم و پوختن، زۆرترین ئامانج دەپێکن لە کەمترین کاتدا و لەکەمترین وشەدا جێگەی خۆیان دەکەنەوە، بەشێکی باشی کۆمەڵگەش سەرسام دەبن بە وتە و گوفتارەکانیان.ماوەتەوە بڵێم ئەرکی سەرشانی مامۆستایان و دایکان و باوکانە نەوەکانمان هەر لەسەرەتاوە بە شێوەیەك پەروەردە بکەن کە هەمیشە لە ژیانیاندا بەکەمترین وشە زۆرترین ئامانج بپێکن، نەک  بە پێچەوانەوە کۆمەڵگە سەرسام بکەن بەزۆر بڵێییان  بشبنە جێگای گاڵته ناو خەڵکی.
کێ وتوویەتی کەوا بێدەنگ بوون نیشانەی ڕازی بوونە؟
بێدەنگ بوون دایمەن نیشانەی ڕازی بوون نیــە؛ ئەکرێ هەندێـک کات نیشانەی بێهیوایی بێــت؛ نیشــانەی نا ئومێدی بێــت؛ نیشــانەی سەدمەیەک بێت؛  سەدمەیەک کە وردە وردە شتێکی لەناخی مرۆڤ کوشتبێ.
هەندێــک کات بێدەنگ بوون کۆتاییهاتنی ڕووداوەکانە؛ کۆتایی هاتنی کاتی بیانووەکانە.بێدەنگ بوون دایمە نیشانەی ڕازی بوون نیـــە
بێدەنگ بوون زۆر کات دەلالەت ئەکا لە بێ هیوایەی کەسەکە. جا دەبینی بێدەنگ بووە. ماهور ئەلێت: بێدەنگی جوانیەکی هەیە کە ڕێگەمان پێنادات هەموو ئازارەکانمان ئاشکرا بکەین.
دوکتۆر مستەفازادە دەروونناسی مریوانیش ئەڵێت: کپ بوون و بێدەنگی بەردەوام لە هەر بوارێکدا، ڕێگاخۆشکەرن بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان.
تێبینی ئەوەم كردوە ئەو كەسانەی كەم دوون و كەم قسە دەكەن هاوشێوەی كەسە زۆر بڵێكان جێگەی سەرنجن؟ پێگەی (onedio) هۆكاری سەرنجڕاكێشی كەسە بێدەنگەكانی ئاشكرا كردوە:
1- زانیاری تەواو نادەن بە كەسی بەرامبەر لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان: تایبەتمەندی و ژیانی ئەوان تەنها پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و پەیوەندیان بە ژیانی كەسەوە نیە و تەنها كارەكانی خۆیان بە بێدەنگی ئەنجام دەدەن.
2- ناتوانرێت پێشبینی بۆ كارەكانیان بكرێت: ئەگەر كەسێكی لەم شێوەیە بناسیت ئەوە ڕەنگە پێت وابێت دەتوانیت پێشبینی بۆ ئەوە بكەیت ئەو چی دەكات و نیازی چی هەیە بەڵام   لە ڕاستیدا بەكارەكانیان پێچەوانەی ەوەت بۆ دەسەلمێنن كە پێشبینیت كردووە.
3- هاوڕێی زۆریان نیە: هاوڕێكانیان بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێت و زۆر  تێكەڵاوی دەوروبەر نابن.
4- زوو كاریان تێدەكرێت بەو ڕوداوانەی لە دەوروبەریان ڕودەدات بەڵام تەنها كەسە نزیكەكانیان دەتوانن هەست بەوە بكەن.
5-  لە جیهانێكی تایبەت بەخۆیان دەژین: گرنگی نادەن بەو شتانەی لە دەرەوەی بازنەی گرنگی پێدانی ئەوانە.
6-  كاتێك ڕەفتار دەكەن لەگەڵ كۆمەڵێك كەس هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان نەبێت گرنگی بە كەسی دیكە نادەن .
7- تەنهایی خۆیان خۆش دەوێت : زۆری كات ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بن و كەسیان لەگەڵ نەبێت.
8- كەسانێكی ئارامن و لە دۆخی تایبەتدا نەبێت توڕە نابن و هەڵناچن.
9- ئەوان جیاوازن: بەردەوام بە بیركردنەوە جیاوازەكانیان دەتوانن ئەوە بسەلمێنن كە لە هەموان جیاوازترن.
10- گرنگ نیە بەلایانەوە كەسی بەرامبەر چەندێك سەرسام بێت بە كەسایەتیان، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانن بە بێدەنگیەكەیانسەرنجی بەرامبەر  رابكێشن.
هیوادارم لە داهاتوودا نەوەیەکمان پێ گەیاندبێت کە پاشای بێدەنگی بن و خاوەن کەسایەتی بەرز بن کە ئەمەش بێگۆمان بە هەوڵی لایەنە دڵسۆزەکان، دایکان و باوکان و مامۆستایان ده‌گاته ئه‌نجام.
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید