به‌رهه‌م ساڵح كۆمسیاری باڵای نوێی په‌نابه‌ران ده‌بێت
بۆ یه‌که‌مجار سهروکێکی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به کورد بڕا
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌دایكبوی 8ی (ئه‌یلول/9)ی 1960ی شاری سلێمانیه، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی عێراقه و له 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2018 تا 13ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كاری كردوه. پێشتریش وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاری كردوه.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری پێشوی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكانی بۆ کاروباری پەنابەران وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌مجاره له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌مجاریشه له مێژودا كوردێك ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت.
ئەوەش دوای 75 ساڵ جارێکی تر ئەو پۆستە درایەوە بە کەسێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەرۆکی رێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، به‌فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك كۆمیسێری باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوه‌كه ناساند كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتو ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
گۆتێرێس لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەگوێرەی بڕگەی 13ی پەیڕەوی ناوخۆی UNHCR، بە خۆشحاڵیەوە ئاگاداری نیازی خۆم دەکەمەوە کە پێشنیاری هەڵبژاردنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق وەک کۆمیساریای باڵای نوێی پەنابەران بۆ ماوەی پێنج ساڵ، کە لە 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 دەستپێدەکات و لە 31ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2030 کۆتایی پێبێت".
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵحیش له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند، د. به‌رهه‌م ساڵح پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌مجاره له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌مجاریشه له مێژودا كوردێك ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌دایكبوی 8ی (ئه‌یلول/9)ی 1960ی شاری سلێمانیه، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی عێراقه و له 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2018 تا 13ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كاری كردوه. پێشتریش وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاری كردوه.
آدرس کوتاه خبر: