یکشنبه، 1 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » هەستێکی خرۆشاو لە ئامێزی مێرگەوار

ساسان مۆنفەرێد [بێوەر]

هەستێکی خرۆشاو لە ئامێزی مێرگەوار

0
کد خبر: 2809

هەستێکی خرۆشاو لە ئامێزی مێرگەوار

کاک سەیوان خاوەن بەرهەمێکی سێسەدلاپەڕەیی چاپ نەکراوەیە و ئاواتەخوازین ڕۆژێ بەرهەمەکانی لە بەرگی کتێبدا کەوێتە بەر دیدەی خوێنەران.
لەهانەی شەفابەخشی کانی با، لە دۆڵی دڵی ئاویدۆڵ و لە داوێنی کوڕەمریەم پەروەردە بووە و چاڵاوێ و مێرگەوار خۆیان بەباڵای شێعرەکانیا هەڵواسیوە و دڵی لەگەڵ هاژەهاژی شەپۆلە کەفچەرێنەکانی سیروان لێداوە و شێعری لە سێبەری تاشەبەردەکانی کۆڕەمریەم و بەرزاییەکانی گۆاز هۆنیوەتەوە.
ناوی سەیوانە و قەڵەمی له گۆڕەپانی خزمەت بە زوانەکەیدا تاو داوە.
کاک سەیوان ئیبراهیمی کوڕی عەبدۆڵڵا و خاتوون نارنج لە یه‌کی ڕێبەندانی ساڵی 1361ی کۆچی هەتاوی له ئاوایی گۆاز سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی به ژیان هەڵێناوە و بەزمانی شیرینی هەورامی ئاوا خۆی دەناسێنێ پێمان:»
پێناسەو وێم
بەنامێ خودای دەسەڵات دارو بێ وێنەی
عەرز و سڵام و حورمەت و وەشەویسیم هەن خزمەتوو  وانەراو نووسەراو ئەدیبە بەڕێزەکاو مەحاڵوو کوردەواری و سەرجەم خەڵکوو کوردستانی
وەڵ جە گرڐ چیووی جە زانایاو وێژەرا و هونەرمەندا داواکارەنا بە چەموو چەنەویەردەیوە تەماشاو بەرهەمەکام کەرا،چوون نەک تەنیا من ئەدیبە گەورەکاو زانا بە نەررخەکایچ دەسوو هەڵەو ڕەخنەیووە بەرێنەشیێنێ
نامێم سەیوان
نامێ بنەماڵەییەم ئیبراهیمی
جە ڕویە جە ڕوە سەردەکاۆ فەسڵوو زمسانوو کوردستانیە جە یەکەم ڕۆ مانگەو ڕێبەندانوو ساڵەو هەزار و یەرەسەدو شەسوو یەکی روجیارینە جە دەگا پلێکانیەکێ گوازینە سەربەشارو سەوڵاوای جە بنەماڵیە دیندارو زەحمەتکێشەنە پام نیا یەکەم پلێ ژیووای.
حەر چا دەگاینە یانی (گواز)وەنەی سەرەتاییم تەمامناو، پەی درێژەدای بە وەنەی ڕووبە شاروو سنەی کەوتانی ڕا.
جە وانگایە جە وانگاکاو شاروو سنەی نام نووسیم کەردو دماتەر جە دەبیرستان جە ڕشتەو ئەدەبیاتینە درێژەم دا بە وەنەی و چی وەختوە بێ کە ئیتر ئامیانوو شێعرەو ئەدەبی جە دڵمەنە دەسش کەرد بە گرسایوو کەردانیش بە شاگرد و مسیاریە فەعال جە خزمەتوو کتێویانەی کوردینە.
جە ساڵەو هەزار و یەرەسەو نەوەی ڕوجیارینە چەنی جامێعەی ئەدەبی شاروو سنەی بە شیویە تایبەتیتەر هەنگامەم هورگێرتە پەی ڕاۆ نووسیەی و شێعریەو هونەری و یەکەم شێعرەم بە زوانی شیرینی هەورامی بە نامێ(بووی وەهار مەیۆ)پێشکەشم کەردە بە جامێعەی ئەدەبی، ئی هەنگامە وردییمە بە ئەوپەڕوو تاسەباریوە درێژەش بیوو ئیسەیج یۆ جە ئەندامەکاۆ ئەنجۆمەنوو  یانەو ماموسا بێسارانی و حەرپاسە ئەنجومەنەکاو (ئاڵا، ئادان، هەتاو، مەولەوی و...)کوردستانینا
چاپوو شێعرەکام جە وڵاوگاکانە یۆتەر جە کارەکام بیەن، کە جە وڵاوگاو ئاوات و دیار کهن و بەیانوو مەهابادی و چننە یاگێتەری شێعرەکام وەڵاو کریاینوه.
ئاواتەو ئارەزووم ئانەنە بە پاو تواناو وێم چالاکی و هەوڵدایم زیاتەر کەروو پەی خزمەت کەردەی بە ئی فەرهەنگوو ئەدەبیاتە  پیرۆزەیە.»

کاک سەیوان خاوەن بەرهەمێکی سێسەدلاپەڕەیی چاپ نەکراوەیە و ئاواتەخوازین ڕۆژێ بەرهەمەکانی لە بەرگی کتێبدا کەوێتە بەر دیدەی خوێنەران و ئەمەش چەند نموونەیەکە لە شێعرەکانی:
۱.
بیەن بە گوڕەو ئاواتا دڵ جە سینەی سۆتەنە
یانەو سەبریم سۆتوو بڕیان دارو هیوایم قۆتەنە
نەیاوای دادو ئی دڵی بۆ سەیرو سەرە مەرگیش
نیمە گیان بێ جەستەش،ئەها چننە لاڵیانیت چەنە
نە منیە مەنەن جە منوو نە دڵ وەشی پەی دڵی
دەینو شیعرەیو دڵی شەیدایوشیوەنیم هەن پاتەنە
بە ڕاویاری ڕا وزە مەغریبسانوو ئی دڵی
پەی سەیرو گوڕەو ئاواتا زانە چێش هەن ڕاتەنە
ئاویەریە تاقەتت کەردانی قەقنەس بە تانێ
بەزەیت ناما وێت ئاسایی بێڕەحمانە داتەنە
زرێبارەۆ سەبریم کەردش کەلاو و ماچۆ بێدەنگ
دڵی جەنیا بە خەم ئیتر کەی یاگێ ژیوایەنە
ئەر غەزەڵ تەسکینی نەورازۆ بە باڵاو ئی دڵی
ئیننەت زانا چەتەۆ خەمی ڕاو هەناسەیش گیرتەنە.
2.
یۆ بە یۆ مەردێ ئاواتێ چی سینە پەڕ جە داخەنە
بە دەنگوو تاق تاقکەرەیوی ئەچی بێسەمەر باخەنە
کزەۆ سیاواو هەناسەیم دڵ کەردەن بە یانەو خەما
قازانەو تەنوورەۆ دڵی جە پاییزی پەرداخەنە
با دڵ سۆچو بە بێدەنگی گوشەو تەنیاییەکاشەنە
عەرعەر چووزانۆ بە سۆتەو داروەنێوە جە شاخەنە
شلۆقی شەقامێ شاریو وەشی وەرزو ئەویندارا؟
بەمن چێش وەختیە شیوەنو ئاواتان چی قەراخەنە
شیوەۆ وەشی نمەی ویرم ڕاگوزەر دابۆش لامەرە
مەغریبسانوو سینەیمەنە خەفەت قلیانەش چاخەنە
کارۆانکوژەو شەوەزەنگەۆ ئاواتەکام بە ئەشقوو تو
وێرانەو دڵیم ڕازنان نابەڵەد واچۆ کاخەنە
3.
هەڵگری ئاڵای وڵاتێ دڵێکم بێ ئەویندارە
بێکەس تر لە بێکەسیەو لە ناخەوە بریندارە
دەفی ئەم دڵەم بە ئەشقت شەهید کرد بێوەفا تو
خاکت نەکرد لە سینەت دا ئەم شەهیدە بڕوادارە
مانوو نەبووم نیمو نابم لە هەورازی ڕێگەی ئەوین
هەرچەن ئەزانم ڕێبواری ئەم ڕێگەیە جێ سەردارە
یا ئەوینە هاواری زاری پێنووس و لێدانی دڵ
سەیرە خنکانی هەناسەم لە بێکەسیدا ئەمجارە
ئەمن لە شارێ خنکاوم بە بێدەنگی لە ناخەوە
بە حولقێنەری مووسیقا ناو و ناوبانگی دیارە
شیواوە شێوەی شەوگاری شاری شێعری ئەمشەوم
ئای لەو کاتەی بڵێم ئۆخەی کاروانکوژەم لێ دیارە
گەردونی چەپگەرد گەر گەڕا رۆژێ بەکامی ئەم دڵەم
شەرتبێ بە ئاگری توڵە بسووتێنم چی نەیارە.

4.
دڵ وڵ وڵ بیەن پیسەو لاشەو نەی
رەنگ زەرد و ناسک پیسەو جەستەو بەی
دایم پەی ئامایت ماچۆ داخۆم کەی
کەی بۆ کام رۆ بۆ قەرارەن تو بەی
دەردی ئینتیزار دەروون کەردەن پەی
هۆردان پیسەۆ نەی زایڵەی وەی وەی
مەتەرسوو ئازیز رۆیە هۆرزی بەی؟
پێسەو شەهریار واچوو ئیسە مەی؟
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ بەڕێز کاک سەیوان ئیبراهیمی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید