پنج شنبه، 9 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » مێلاقەیێ له هانەوەشلان

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

مێلاقەیێ له هانەوەشلان

0
کد خبر: 2511

مێلاقەیێ له هانەوەشلان

بەڕێز کاک جەهانگیر عۆسمانپوور[سائل] جەهانگیر عوسمانپوور ناسراو بە سائل کوڕی خوالێخۆشبوان عەبدۆڵڵاخەیات و خاتوون تووبی له ڕێکەوتی 2ی جوەزەردانی ساڵی 1331ی کۆچی هەتاوی له داوێنی کۆساڵانی سەربەرز لە بنەماڵەیەکی هەژار له گوندی ڕەزاو سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
ئەمجارەش هەوارگەی بووک و دەشتەپووشینە و دۆڵەسارا دەکەین بە جێژوانی شێعرێک و پاڵ بە گاشەبەردێکەوە دەنین و لە هەشەدۆڵەوە  ڕادەمێنین لە شکۆی کۆساڵان و مەلی هزرمان هەڵدەفڕێنینە ئاسمانی شامیان و ڕووئەکەینە مەڵبەندەکەی عەباس قولی سۆڵتان وشاعێرێکی تری ئاوایی ڕەزاوتان پێ دەناسێنین کە تەمەنی شێعر لەنێو خێڵەکەیاندا زۆرە و چەرمەسەری ژیان نەیتوانیوە چۆکی پێ دابهێنێ و ئەگەرچی  شێعریش ڕەوانەی زیندانەکانی شاهەنشاهی کردووە بەڵام شێعری به ڕووگەیەک داناوە و نەیتوانیوە پشتی لێ هەڵکا و جوانیەکانی کۆساڵان وەکوو خوێنێ گەش هەردەم لەدەماریا هەڵقوڵاوە.
بەڕێز کاک جەهانگیر عۆسمانپوور[سائل] جەهانگیر عوسمانپوور ناسراو بە سائل کوڕی خوالێخۆشبوان عەبدۆڵڵاخەیات و خاتوون تووبی له ڕێکەوتی 2ی جوەزەردانی ساڵی 1331ی کۆچی هەتاوی له داوێنی کۆساڵانی سەربەرز لە بنەماڵەیەکی هەژار له گوندی ڕەزاو سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە و پێی ناوەتە دنیاو دوایین مناڵی بنەماڵەکەیەتی وباوکی یەکێ بووە لە خەیاتە بەناوبانگەکانی ناوچەکەو دایکیان لەخێڵ وڕەچەڵەکێکی بەتوانا و لێهاتووبوونە و نیشتەجێی ئاوایی سەوڵاوای ژوور بوونە،کە ئێستا ئەو ئاواییە گەڕەکێکه بەناوی شێخان لە شارستانی سەوڵاوا.
وەک خۆی ئەڵێ: پاش حەوتەیەک لە، لەدایکبوونی کە تێپەڕ ئەبێ خاڵۆی کە ئەوکات سەوادداربووە  ناوی ناوەتە جەهانگیر و تاتەمەنی حەوت ساڵی لە زێدەکەی خۆیدا بەهەژاری دەژێت، ئەودەم ئاوایی ڕەزاو وەک مەرکەزێ بۆ ڕووناکبیران وشاعێران ناوبانگی بووە وتەنیا ئاواییەک بووەکە لەو ناوچەدا قوتابخانەی لێ بووە و براگەورەکەی کە ئەویش  باسەواد وخوێنەوار ئەبێ ئەینێرێتە مەدرەسە و زۆر دڵخۆش ئەبێ کە خوێندن دەسپێدەکا بەڵام کە دەگەڕێتەوە ماڵ خوالێخۆشبوو تووباخانمی دایکیان تووڕە ئەبێ لێ و کتێبەکانی لێ ئەسێنێ و ئەیخاتە نێو سۆبەدارینەکەی ماڵیان و ئەیانسووتێنێ و ئێژێ پێ:
«من نمازوو تۆ بلی مەدرەسە ئەشۆ بی بە شوانەو بزڵەکا»ئەمیش زۆرێک دەگریێ تا باوکی دێتەوە ماڵ و ئەڵێ بۆ ئەگریێ؟ئێژی حاڵ وایه وحیکایەت وایه؛
ئەویش ڕوو ئەکا لە خێزانی و ئەڵێ:»بەخوا قەسەم ئی کوڕە نەلۆ مەدرەسە خەرجیتا مەرەو»ئاخری دایکی ڕازی ئەبێت و دەچێتەوە قۆتابخانە و مامۆستاکەی چەند کتێبە کۆنەی تری پێ ئەبەخشێ.
تا پۆلی سێهەمی سەرەتایی هەر بەو شێوە وانەکانی دەخوێنێ
بەڵام کەپێ دەنێتە پۆلی چوارەم دایک وباوکیان لەیەکترین جیادەبنەوە و خۆشکەکەی شووی کردبوو و پێنج برای تری بووەکە هەریەک بە شوێنی ژیانی خۆیان دەچن وئەمیش لەنێو دنیای پڕخەم وپەژارەدا دەمێنێتەوە و دواتر بەڕێزێک بەناوی مۆحەممەد قەوی دڵ کە مامۆستای بووە و خەڵکی مەهابادبووە و دەستی دەگرێت و کارێکی بۆ ئەدۆزێتەوەو ئەیکاتە فەڕڕاشی قوتابخانەکەی و لەوێ ژوورێکی پێ دەبەخشێ تالەوێ ژیان بەسەربات و دڵگەرمی پێ ئەدات کە لە هەوڵ و تێکۆشان نەوەستێ و نەبەزێ هەنبەر تەنگ وچەڵەمەکانی ژیان.
کاک جەهانگیریش قۆڵی هێممەت هەڵدەماڵێ و لە بەرچرامووشینەی شەوانی ئەوکات تا سەرلە بەیان دەرس دەخوێنێ و ڕۆژانیش خەریکی نووستن وخوێندنی زۆرتر ئەبێ و تا پۆلی ششەمی بەمجۆره ڕابواردەو دواتر بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بەخوێندنەکانی بدات ڕوو دەکاتە کاری قاوەچی گەری تا شاگردی شۆفێری و وردەواڵەفرۆشی و خەیاتی وهتد.
تا تەمەنی دەگاتە کاتی عەسکەری  دوساڵ ئەبێتە سەرباز له شاری مەشهەد.
پێش ئەوەی ببێتەسەرباز  هەروەک له کتێبی هەوارووشێعرێ(حەمەسەلیم سەلیم پوور) یش ئاماژەی پێکراوە و وەک خۆی بەزمانی شیرینی ئەدایی ئەڵێ:» دوێ ساڵێ سەربازیم تەمامنا لازم زانوو ئینەیه واچوو وەشەویسی من چەنی کناچێوە جە دەگاکێم وەڵێ سەربازی دەسش پەنە کەردەبێ بەڵام وەشەویسی پاک،بەڵام داخەکەم قەزاوقەدەر جەیۆی دوورش وستیمێوە و بێ سەرەنجامی ئی وەشەویسیە جرەقێوەش جە وجوودوو منەنە درووس کەرد ڕۆەم کەرد شێعرێ، دوومین وەشەویسی من سەبارەت بە کۆ و کۆساڵانی بێ کە جە وەرزوو وەهارینە کەمتەر ڕۆی بێ دیدارم جە سەر کەشەکاش نەکەردایێ.
چ پاو تاقڵەچنوورانە نیشێنێرە و شێعرێ نویسێنێ. حکوومەتی وەلین گێرتانیشا چوار مانگێ جە ورمێنێ زیندان کریانێ بە بۆنەو پارچە شێعرێوە پەی وەشەویسی کوردستانی نویستێبێم.تا ئەو وەختە هەرچی شێعرێم بێنێ  بەردێشا، دماو ئی گردوو تەنگ وچەڵەمەیە بە سەختی بە عنوانوو خزمەتگوزاری لوانێ ئامووزش وپەروەرش، شش ساڵێ چی پۆسنە کارم کەرد، شەوینە دەرس وەنێنێ و موەفەق بیانێ تا پۆلوو یەرێ ڕاهنمایی مەدرەک گێروو چوون ئێستعدادێم بێ پۆسەکەم پەی پۆسوو دەفتەرداری فاڕاشاوە، لازم زانوو ئینەیه واچوو مۆدیروو یۆ جە مەکتەبەکا کە من چیروو نەزەریشنە بێنێ و هەمیشە دەستوورم پەنە دێ ماشینەکەش شۆرو، دماو ماوەیە من بیانێ مۆیروو مەکتەبێوە ئا مودیرە ئاماوە چیروو نەزەروو من، جە درێژەو دەورانوو خزمەتینە بە عنوانوو مۆدیرو مەکتەبی، مۆرەببی ئامووزشوو یانەی،دەفتەرداری، ئۆپراتۆروو کامپیووتری حەسێبداری کارم کەردەن و هەمیشە سەرکەوتە بیەنا، دووبارەش کەرووە لازم زانوو ئینەیه واچوو خێزانەکێم دڵسۆزیه فرەش چەنی کەردەنا و هەمیشه تەشوێقێش کەردەنا بە نویستەو شێعرێ، واچێ پیاکە شێعرێ نمازۆ تۆ مری چوون دماو وێت شێعرەکانت ئینەی یاگێ تۆنە.
من دوێ کوڕێ و دوێ کناچێم هەنێ، کناچێوەم بەداخەوە جە تەمەنوو هەژدە ساڵەئینە جە دەس دا و گەورەترین سەدەمەش بەمن یاونا و ئەوەڵین شێعرێم جە تەمەنوو دوانزە ساڵینە نویستە بە بۆنەو مەگوو واڵێ تاتێمۆ یانێ مەتیەم، نویستە کە ئی دوە بەیتێمە جە ویر مەنەنێ:
مەتی گیان لوای خودا یارت بۆ
ڕەسووڵی ئەعزەم شفاخاهت بۆ
تاتەم پەی لوات یەکجار خەمبارەن
واتەی من نیەن سیماش دیارەن.
جە حاڵوو حازرینە جە شووراو حەلوو ئێختلافوو مەریوانینە ئیفتخاروو خزمەتی کەروو و فرەو جه پەروەندەکا کە مەیا لام بە سۆڵح و سازش تەمامنووشا و شۆکروو خودای بە یاگێ ماروو کە تا ئیسه تاوانم بە وڵاتەکێم خزمەت کەروو.
ئینەمە جە ویر شێ وەڵێ چانەیه بلوو سەربازی پیایێوە وەشەویس پەنەش واتا ڕۆڵە شێعرێ مەنویسه چوون شاعێر هەمیشه ئاوارا بیەن و تۆیچ مەلە شۆنوو بێ نانیێنه ، سەردەمێ تەر تەرسانی و شێعرم نەنویستێ تا ئاخر جە سەربازینە دەسم پەنەکەرد و بە دوێ شێوەی کوردی هەورامی و سۆرانی شێعری منویسوو»
نازناوی «سائل «بە مانای ون بوو، گوم بوو لە زۆرێک له شێعرەکانیدا ئاماژەی پێکراوە.
ئەمەش نموونەیێ له شێعرەکانی:
وەهارەن وەهار، خاڵ خاسان جەکۆ
منیچ جه گۆشەی شاران ڕه نجه ڕۆ
پیری بە یه کجار کەلەپەم کەردەن
یاوناناش وەحاڵ ماجەرای مەردەن
ڕەنگ زەردو زەعیف بیناییم کەم نوور
دڵ نامەلایێم  سیاو چوون کۆی توور
پیشانیم چرووک چین وەرده ن وەهەم
مۆژەم ئاوێزان نیشتەن وەڕووی چەم
گۆنام غەیرجە پۆس هیچش نەمەندەن
تاروپوودی غەم وەچێهرەم تەندەن
لچ کۆنه پاسار زەدی واو بۆران
مەلەرزۆ جه تاو نەبیه ی دەندان
زوان وه زەحمەت مه گێڵۆ جەدەم
قیلوقاڵشانەن چەنی حەنجەرەم
گەردەنم وە زۆر سەر وە ڕووش مەندەن
گرەو جە قالۆرسەرهەڵەت بەردەن
سینەم پۆشیان چەنی مووی سفید
چوون دەفی دەروێش یاهووش بێ ئۆمید
کەمەر خەمیده چوون کەمه ی گۆچان
پەی تەکیه گای وێم ده سم وە سەر ڕان
ئەژنۆی پڕقودره ت دەوه نده ی ده وران
ئیسه بێ حێسسه‌ن تاقەتش بڕیان
ها، ئینەت زانا دانیش وەهەمدا
وستاش بێ قیمه ت چوون تاقی کەسرا
جا دەخیل ساقی! وە پەنجه ی بێ گەرد
جامێ جەو بادەی  که مەوله وی وەرد
باوەر بانووشون جه حەسرەت دووربوون
وه مەستی ئومی تاوێ مه سرووربوون
تارچی هاوارەن تاربارە وە بەر
وه پەنجه وتارت چەمەریم بەرزکەر
با یاران بەیان جه دەورم جەم بان
کاڵای  سفیدی وەتەنم کەران
«سائل»ئی دونیا نەمەندەن په‌ی که‌س
دەردەن هیجرانەن تا ئاخر نەفەس.
سەرچاوەکان:وتووێژێ لەگەڵ بەڕێز کاک جەهانگیر عۆسمانپوور و هەروەها  لاپەڕەی 11ی کتێبی هەواروو شێعرێ، حەمەسەلیم سەلیم پوور.

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید